لە کابولەوە تا تاران... کاتێک شەڕەکان یەکتر دەبڕن و ئازارەکان یەکدەگرن
لەناوەڕاستی شەڕی ئێران و هێزەکانی ئیسرائیلدا دەنگەکان لە دڵی ئازار و بەرخۆدانەوە هەڵدەهاتن؛ زولفا محەمەدی لە ڕێگەی کامێرا و دەنگییەوە هەوڵ دەدات ڕووی ڕاستەقینەی شەڕ و ئازاری هاوبەشی گەلان بگەیەنێت.

بەهاران لەهیب
کابول-شەڕی نێوان ئێران و هێزەکانی ئیسرائیل بووەتە هۆی لەناوچوون و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، سروشتییە کە گەورەترین زەرەرمەند لەم جۆرە ململانێیانەدا خودی هاولاتیانە، بەداخەوە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان کە بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، زۆرجار لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژیانە بێدەنگ دەبن، تەنیا بە تاوانبارکردنی فەرمی خۆیان ڕازی دەکەن.
لە ساڵی ١٩٧٩ەوە گەلی ئەفغانستان تامی تاڵی شەڕ و داگیرکاری و وێرانکاری و تاوانەکانی دەرئەنجامی دەستێوەردانی زلهێزەکانیان کردووە، ئەوان بەردەوامن لە ژیان لە بڵێسەی ئاگری دۆزەخدا، ئەگەر لەگەڵ هەر ژنێک، پیاوێک، پیرە پیاوێک، گەنجێک، یان تەنانەت منداڵێکی ئەفغانی قسە بکەیت، ئەوا لە کارەساتی گەلانی چەقێنراو لەژێر بەرژەوەندی ئیمپریالیزمدا تێدەگەن، لەوانەیە ڕووبەڕووی داهاتوویەکی بەدبەختتر لە ڕاستی تاڵەکەیان ببنەوە.
شەڕی نێوان ئێران و هێزەکانی ئیسرائیل کە لەو کاتەوە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، بارگرانی بەرپرسیارێتی لەسەر ژنان و پیاوانی ئێرانی زیاتر کردووە، کە هیچ ڕێگایەکیان نییە جگە لە هەنگاونان بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان، ئەگینا چارەنووسێکی تاڵتر لە گەلانی ئەفغانستان و عێراق چاوەڕێیان دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا زولفا محەمەدی، فۆتۆگرافەری ئەفغانی و داکۆکیکار لە مافەکانی منداڵان کە نزیکەی سێ ساڵە لە بواری پەروەردەکردنی منداڵانی ئەفغانیدا کاردەکات، ژیانی ڕۆژانەیان بە هاوێنەی خۆی بەڵگە دەکات، ڕوونیکردەوە کە کاتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بینیم شەڕێک لەنێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێراندا دروستبووە، هەستم بە ترس و دڵەڕاوکێیەکی ئەوپەڕی کرد، نەک تەنها بۆ ئێران، بەڵکو بۆ هەمووان، ناوچە جەنگاوەرەکان، بەهۆی ئەو وێرانکارییە بەربڵاوەی کە بەجێی دەهێڵێت، هاوڵاتیان تامەزرۆی ئاشتی و ئارامین، هەمیشە بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی سەقامگیری لە کۆمەڵگە و وڵاتەکانیاندا زاڵ بێت، بەڵام ئەم شەڕانە هەموو دەرکەوتەکانی ئاسوودەیی لەناو دەبەن، یەک بۆمب بەسە بۆ ئەوەی هەموو شتێک بسڕێتەوە، وادەکات ژیان بەبێ ئاسایش بتوانێت بەو شتەی کە پێویستە بەرەو پێشەوە بچێت، کاتێک ڕژێمێکی تاکڕەو هێرش دەکاتە سەر ڕژێمێکی دیکە، پرسیارێکی بنەڕەتی دێتە ئاراوە: چۆن دەتوانین بە ئاشتی بژین؟
زولفا محەمەدی جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی ئێران و هێزەکانی ئیسرائیل کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئەفغانستان هەیە، وتی: گومانی تێدا نییە، ئەفغانستان دەکەوێتە دڵی ئاسیا و هاوسنوورە لەگەڵ ئێران، ئەو کاردانەوەی ئەمڕۆ شاهیدی دەکەین، کاردانەوەی نەرێنی بۆ وڵاتەکەمان دەبێت، نەک تەنیا بۆ کۆچبەرە ئەفغانییەکان کە لە ئێران دەژین، بەڵکو بۆ ئەو ژن و کچانەش کە بۆ خوێندن چوونەتە ئەوێ.
دەستی خستەسەر ئازارەکانی هاوڵاتیانی مەدەنی، وتی: زۆرجار شەڕەکان کەسانی بێتاوان کە هیچ پەیوەندییەکیان بە سەرەتاکانیانەوە نەبووە پاڵ دەنێنە ناو دڵی کارەساتەکەوە، ئەوانیش ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان پێدەگات، ژنان و منداڵان شەڕیان دەستپێنەکرد، بەڵکو ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کاریگەریی لەسەر ناوچە نیشتەجێبووەکان هەبووە و بووە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووان، بەو پێیەی ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن بۆ گەڕان بەدوای پارزراوی، ژن و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ئەم شەڕانە دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و ژیانێکی بەڕێزیان دەبڕێت، چیتر ناتوانن بەردەوام بن لە خوێندن یان بە ئارامی لە ماڵەکانیاندا بژین.
زولفا محەمەدی هاوسۆزی خۆی لەگەڵ ژنانی ئێران دەربڕی، ئێمە ژنانی ئەفغانستان تووشی شەڕ و دەستدرێژی و ئاوارەبوون و بێبەشبوون لە خوێندن بووین، ئێمە بە تەواوی تێدەگەین ئەمڕۆ ئێوە چۆن هەست دەکەن، سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی بەسەرماندا تێپەڕیون، هێشتا دەستمان بە هیواوە گرتووە، و داوا لە ئێوەش دەکەین دەست بەو هیوایەوە بگرن، شەڕ هەرگیز بەختەوەری ناهێنێت؛ تەنها وێرانکاری و نەهامەتی لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێت، بەڵام ژنان دەبێت بەهێز و گەشبینی بمێننەوە، چونکە دەستگرتن بە هیواوە پێویستی بە بوێری هەیە، ئێوەش بوێرن.
زولفا محەمەدی لەکۆتایی قسەکانیدا بە پەیامێک بۆ ژنانی ئێرانی وتی: من وەک کچێکی ئەفغانی زۆر سەختی تێپەڕیم و ڕێگای سەختم گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی بگەمە ئەو شوێنەی کە لێی دەژیم، بۆیە واز مەهێنن، ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە دەبینەوە، بەڵام هەمان ئەو ڕێگایانە هیوامان پێدەبەخشن، ڕۆژێک دێت هەموو ئەم شەڕانە کۆتاییان پێدێت، ئەگەر ئێوە خۆڕاگر بن و دەست بە هیواوە بگرن، کەس توانای نابێت بۆ ئەوەی ئێمە بشکێنێت، دەبێت بیسەلمێنین کە ئێمە، ژنان و کچانی ئەم ناوچەیەین، توانای کاریگەریکردن و گۆڕانکاری و باشترکردنی ڕاستیمان هەیە.