فەلەک یوسف: ئەوەی ئەمڕۆ لە سووریا دەگوزەرێت جگە لە درێژکردنەوەی کۆمەڵکوژی کۆبانێ هیچی تر نییە

مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوەو گرنگییەکەی لەوەدایە کە وانەیەک کە نابێت لەو ناوچانەدا لەبیر بکرێت کە شەڕیێکی تێدا نووسراوە، بەڵکو هیوا بۆ ئاشتی ئامادەیی و نەمری دەمێنێتەوە.

نورشان عەبدی

 

کۆبانێ-لەبری دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادپەروەری بۆ قوربانییە بێتاوانەکانی شەڕی سووریا کە نزیکەی ١٥ ساڵی ژیانی گەلی سووریای دزیوە، دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کۆبانێ بەڕێوەدەچێت لەکاتێکدا ئەوانەی کۆمەڵکوژییەکانیان بەناوی داعش و ئایدۆلۆژیای داعش ئەنجامداوە، پۆستی پێشەنگایەتی لە سووریا وەردەگرن.

 

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کۆبانێ کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەنجامدرا، ئەمساڵ لەگەڵ کوڵانی دڵی ئەو کەسانە دێت کە ئازیزانیان لەدەستداوە، دوای ئەوەی ڕێز لە تاوانباران گیرا، ئایدۆلۆژیاکەیان دووبارە کرا، بۆ ئەوەی حوکمڕانی هەموو سووریا بکەن دوای ئەوەی خرانە لیستی تیرۆریستییەوە.

 

ساڵانێک لەمەوبەر و لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥، هاوڵاتیانی کۆبانێ و بەرخیبۆتان، لە  فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بۆنی خوێن و دەنگی تۆپ و گوللـە و کوشتن لە خەو هەڵسان، داعش هەڵمەتێکی سیستماتیکی بۆ قڕکردنیان بەڕێوە دەبرد.

 

شاری کۆبانێ کە شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ساڵی ٢٠١٢ی لێوە دەستپێکردبوو، لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە هێرشێکی دڕندانەیان کرایە سەر، دانیشتوان و شۆڕشگێڕانی ئەو شارە لە سەرانسەری کوردستانەوە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە بوونەتەوە، ئەمەش بووە هۆی سەرکەوتن لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥.

 

ئەم شەڕ و سەرکەوتنە خاڵی وەرچەرخانی شەڕی داعش بوو، لە تۆڵەی ئەم شکستە و بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی تورکیای داگیرکەری، چەتەکانی جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر شاری کۆبانێ و گوندی بەرخبووتان و کۆمەڵکوژییەکی ترسناکیان لە دژی دانیشتووانەکەیان ئەنجامدا، گیانی ٢٣٣ هاوڵاتی مەدەنییان کوشت.

 

سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییە، فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕەنجدەران لە کۆبانێ ڕایگەیاند، تورکیا و داعش بە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان تۆڵەیان لە ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان کردەوە، چەتەکان و تورکیای داگیرکەر قێزەونترین شێوەی توندوتیژییان لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا، بۆنی خوێن و کوشتار لە گەڕەکەکانی شارەوە هەڵدەهات و بریندار و شەهیدەکانمان لە شەقامەکاندا بوون، ئەو باجەی هاوڵاتیانی کۆبانێ دایان بۆ لەناوبردنی داعش قورسە و ئەو باجەش ژیانی خۆیان بوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ١٠ ساڵ لە کۆمەڵکوژییەکە، ئێستا باس لەوە دەکەین کە گەلی سوریا لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی سوریا و ئەو کوتلە چەکدار و گروپ و بەکرێگیراوانەی سەر بە دەوڵەتی تورکیان کە چەند ناوچەیەکی سوریایان کۆنترۆڵکردووە، وەک ئیدلب، عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی و چەند ناوچەیەکی دیکە. ساڵانێکە گەلی سووریا خەونی ئەوە دەبینی کە لە دەست ڕژێمی سوریا ڕزگاریان بێت". ڕژێمی ستەمکار و ژیان بە ئازادی و شکۆ و ئەمەش ئامانجی شۆڕشی سووریایە، بەڵام حکومەتی کاتی لە چەند فراکسیۆن و چەتەیەک زیاتر نییە کە ناوی جۆراوجۆریان هەیە، هەڵگری ئایدۆلۆژیایەکی جیهادی و عەقڵیەتی داعشن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ڕووداوەکان بەیەکەوە ببەسترێنەوە، ئەوەی ئەمڕۆ لە سووریا ڕوودەدات، جگە لەدرێژکراوەی کۆمەڵکوژی کۆبانێ و ئەوەی بەسەر گەلی سووریا لە ساڵانی شەڕدا ڕوویدا هیچی تر نییە وتی: ئەمڕۆ ئێمە شاهیدی ئەوەین کە لە کەناراوەکانی سووریا ڕوودەدەن، هاوڵاتیانی ئەوێ لە ڕووی کۆمەڵکوژی و کوشتن و توندوتیژی و ئەشکەنجەدان و پێشێلکارییەکانی دیکە کە هاوشێوەی ئەو کۆمەڵکوژییەن کە لە کۆبانێ دژی گەلی کورد ئەنجامدراون، بەڵام دوور نین لێیەوە، بۆیە هەموو ئەم خاڵانە کە باسمان کردوون ئەوە دووپات دەکەنەوە کە عەقڵیەتی داعش بەردەوامە، گۆڕینی ناوەکان هیچ گۆڕانکارییەک لە عەقڵیەت و هزر و بنەمادا ناکات، ئێمەی گەلی سووریا هێشتا بە ناوی جیاوازەوە بەدەست ئەم عەقڵیەتە جیهادی و شەڕانگێزەوە دەناڵێنین.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی گەلی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێم ئەزموونی دەکات، ئەوە دەسەلمێنێت کە سووریا لەلایەن ئایدۆلۆژیایەکی جیهادییەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆر دەبێت بۆ دووبارە داڕشتنەوە و بوژاندنەوەی داعش، بۆ ئەوەی بتوانێت کۆمەڵکوژیی زیاتر لە دژی مەزهەب و نەتەوە جیاوازەکانی سووریا ئەنجام بدات، هەروەک چۆن ئەو کۆمەڵکوژییەی دژی گەلی کورد لە شاری کۆبانێ ئەنجامدا.

 

"بە یەکگرتوویی گەلان و پێکهاتەکانی سووریا، عەقڵیەتی داعش لەناو دەبەین"

فەلەک یوسف پێویستییەکی زۆر گەورە دەبینێت کە هەموو گەلان و پێکهاتەکانی سووریا یەکبگرن لە پێناو بنبڕکردنی عەقڵیەت و ئایدۆلۆژیای داعش، وتی: ئەوەی پێویستە وەک گەلی سووریا لەم قۆناغەی ئێستادا و لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە گشتی ڕوودەدەن بیکەین، یەکدەنگ و یەک بۆچوون و یەک ئیرادەیە، ئەمەش لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و پێکهێنانی خۆبەڕێوەبەری و یەکخستنی ڕیزەکانی سووریا بۆ پێکەوە ژیان بە شکۆ و ئازادی و پێکەوەژیانەوە سەلمێنراوە، ئەمەیە کە ڕزگاری دەبێت لە هەموو گەلانی سووریا و پێکهاتەکانی ئەم کوتلانە و عەقڵیەت و ئایدۆلۆژیای داعش.

 

فەلەک یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی و رەنجدەران، لەکۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە کە گەلی سووریا هەمەچەشنن و مۆزایکێک پێکدەهێنن، بۆیە دەبێت پێکەوە کاربکەین و خەبات بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوە و بنبڕکردنی ئەم عەقڵیەتە، ئەم عەقڵیەتە کە ڕێگای مرۆڤایەتی نازانێت و ژن و منداڵ دەکوژێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەڕێگەی خەبات و برایەتیی گەلی سووریاوە هەر ئایدۆلۆژیایەک کە دژایەتی گەلی سووریا بکات لەناودەبەین هەروەک چۆن توانیمان لە شەڕی باغۆزدا داعش لەناوببەین، کۆتایی بە بوونی سەربازی لە هەرێمەکانی خۆمان بهێنین، ئێمەش دەتوانین لە ڕووی ئایدۆلۆژی و دەروونییەوە تێکبشکێنین چونکە خەباتی سەرەکی خەباتی فیکرییە، ئەمەش لە ڕێگەی خولی پەروەردەی و هۆشیاری و پێکەوەژیان بەدەستدێت، بەم شێوەیە سووریا سەرلەنوێ بونیاد دەنێینەوە.