لە بەیانیەوە تا خۆرئاوابوون... کاتێک ئەستەم دەبێتە شێوازێکی ژیان

لە گوند کە ژیان بە خۆرهەڵاتن دەستپێدەکات و بە خۆرئاوابوون کۆتایی دێت، کولی حەنیف چیرۆکی ئاڵەنگاری ڕۆژانە لە بەخێوکردنی ئاژەڵ و کشتوکاڵدا دەگێڕێتەوە، دەڵێت چەسپاندن بە خاکەوە، سەرەڕای سەختییەکانی، نهێنی کۆڵنەدان و ڕازیبوونە.

سیلڤا ئیبراهیم

 

کۆبانێ – لەناو گەنم و لقە زەیتونەکاندا، ژیانی گوندنشین وردەکارییەکانی خۆی دەبەستێتەوە، پڕە لە زەحمەت و لە ڕازیبوون، لەم ژینگەیەدا ژنان ژیانێکی پڕ لە سەختی و کاری ماندوو نەناس دەژین، ڕۆژەکانیان بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و کشتوکاڵ تەرخان دەکەن، دووپاتی دەکەنەوە کە پەیوەندییان بە خاکەوە بناغەی سەقامگیری و مانەوەیە.

 

لە دڵی گوندا، کە خاک ماندووبوونی مرۆڤ لە باوەش دەگرێت بۆ دروستکردنی ژیانێک لەسەر ماندووبوون و هیوایەک بونیاد نراوە، چیرۆکی ئەو ژنانە سەرهەڵدەدەن کە سەرەڕای هەلومەرجی سەخت، پایەی بنەماڵەکانیان بوون، لە نێو ئەم ژنانەدا، کۆلی حەنیف چیرۆکی ژنێکی گوندنشین دەگێڕێتەوە کە ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ کارکردن لە بواری کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵدا، سەرپێچی لە سەختییەکانی ژیان دەکات و وتی: پەیوەست بوون  بە خاک تەنها پیشە نییە، بەڵکو شێوازێکی ژیانە کە ڕەگ و ڕیشەی لە ڕۆحدا هەیە.

 

کۆلی حەنیف، دانیشتووی گوندی ”خەربیسان” و دایکی سێ کچ و سێ کوڕە،وەک زۆربەی دانیشتووانی گوندەکان پشت بە بەخێوکردنی ئاژەڵ و چاندنی گەنم و جۆ و چاودێریکردنی دار زەیتون دەبەستێت بۆ ئەوەی خێزانەکەی بژیێنێت و داهاتەکەی مسۆگەر بکات.

 

لە تەمەنی گەنجیەوە لە ماڵی خێزانەکەیدا وەک جووتیار و شوان کاری کردووە، دوای هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانی درێژەی بەم کارە دەدات، لە ئێستادا خاوەنی نزیکەی ١٥٠ مەڕە، کە بە هاوکاری خێزانەکەی چاودێرییان دەکات، وتی: کارەکانمان ماندووبوونێکی زۆری دەوێت، بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستین، ئاو دەدەین بە مەڕەکان، دواتر هاوژینەکەم دەیانباتە لەوەڕگە، لە کاتێکدا من بەرهەمە شیرەمەنیەکانی وەک شیر و پەنیر ئامادە دەکەم، ئەو لە نیوەڕۆدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بیان دۆشین.

 

هەروەها باسی لەو ئامرازانە کرد، کە شوانەکە لەکاتی چاودێریکردنی مەڕەکاندا لەسەر کەرەکەی هەڵیدەگرێت، وەک ئامڕازەکانی ئامادەکردنی چا و ئاو و نان، کارەکانیان لە زستاندا تەنها لە شوانکاریدا سنوردارە، هاوکات لەگەڵ هاتنی بەهاردا دەست دەکەن بە چاندن و چاودێریکردنی دار زەیتون و بەرهەمە باراناویەکانی وەک جۆ و گەنم، کە لە زستاندا وەک عەلوە بۆ ئاژەڵەکان بەکاردەهێنرێن، هەر زیادەیەک بێت دەفرۆشرێت، لەبارەی دروێنەی ئەمساڵەوە، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، ئەمساڵ زۆر باشی بەدوای خۆیدا هێنا و بەرهەمەکانیش باش بوون، بە پێچەوانەی ساڵانی پێشووەوە.

 

جگە لەوەش کۆلی حەنیف شارەزایە لە لێخوڕینی تراکتۆر، لە گەنجیدا زەویم دەکێشا، بەڵام ئێستا کە کوڕ و کچەکانم گەورەتر بوون، ئەوان دەستیان بەسەر کێڵانەکەدا گرتووە، چاودێری ئەو باخچەی میوە دەکەم کە دەیچێنین بۆ خۆبژێوی، هەروەها چاودێری مەڕەکان دەکەم.

 

کولی حەنیف ژیانی گوندنشینی پێ باشترە لە ژیانی شار، بەهۆی هەوای پاک و ژینگە پاکەکەیەوە کە بە سروشت دەورە دراوە، لە کۆتای قسەکانیدا وتی: لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە لە ژینگەیەکی گوندنشیندا گەورە بووم و لەگەڵیدا خۆم گونجاندووە، سەرەڕای سەختییەکانی کارەکە، ژیانی گوندنشین بۆ من باشترە لە ژیانی شار.

 

فشارە ئابوورییەکان و چەشنە کۆنەپەرستانەکان ژنان پاڵدەنێنە دەرەوە لە بازاڕی کار

بەشداری ژنان لە بازاڕی کاردا دابەزیوە بەهۆی گۆڕانکارییە قووڵە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان کە کاریگەرییان لەسەر هەلی کار هەبووە، بەتایبەتی بۆ گروپەکان، ئەم دابەزینە پەیوەستە بە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بازاڕ و زیادبوونی فشارەکان کە یەکگرتنی پیشەیی ژنانی سنووردار کردووە.