پاییز وەرزی ئامادەکارییە بۆ وەرزی زستان لە گوندەکاندا

لەگەڵ داپۆشرانی لوتکەی چیاکانی شاری "وان" لە باکووری کوردستان بە بەفر، مەقبولە سیمۆ دەبێتە سیمبولی خەباتی ژنی گوندنشین، چونکە بە نیو سەدە لە ئەزموونەوە بەردەوامە لە بەگەڕخستنی چەرخی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کۆگای خۆراکی زستانی سەخت.

مەمیهان هلبین زەیدان

 

وان- ئەو ژنانەی کە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەشدارن و باری سەرەکیی دابینکردنی بژێوی ژیانیان بە کۆڵەوەیە، لە ژینگەی گوندەکاندا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیی قورستڕ دەبنەوە، چونکە لە گوندەکاندا پشتبەستنیان لەسەر ئاوێتەکردنی کاری دەستییانە لەگەڵ ئەوەی سروشت پێیان دەبەخشێت.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی خاکەکە بۆ ناو خەوی زستانە، قۆناغێکی نوێی خەباتی ژنان لە شاری وان لە باکووری کوردستان دەست پێدەکات، بەو پێیەی چەندین ئەرکیان لە ئەستۆدایە، لە کۆکردنەوەی گیای کێوی و شیردانی ئاژەڵ و دروستکردنی پەنیر و ماست و کەرە و کرێمەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە نانکردن و چاودێریکردنی باخچەکە.

 

مەقبولە سیمۆی تەمەن ٦٢ ساڵ نموونەیەکی زیندووی ژنی گوندنشینی خەباتکارە، ئەو دایکی هەشت منداڵە و لە گوندی ساك لە ناوچەی شاخ لە شاری وان دەژێت، شانازی بە ڕێڕەوی نیو سەدەی خۆیەوە دەکات لە پیشەی بێریڤانی، لە ڕێگای گەڕانەوەی لە لەوەڕگەکانەوە چاومان پێی کەوت و لە کاتێکدا کە سەرقاڵی پاڵاوتنی شیر بوو وەک ئامادەکارییەک بۆ کوڵاندنی، ئەو دۆخەکەی کورتکردەوە و وتی: پیاوەکان بێ گومان کار دەکەن، بەڵام هەمیشە گەورەترین بارگرانی دەکەوێتە سەر ژنان.

 

"کارێکی سەخت"

ڕوونیشیکردەوە، وەرزی کارکردن لە هاتنی بەهارەوە دەستپێدەکات لە ڕێگەی گەشتەکان بۆ شیردانی مەڕەکان و کۆکردنەوەی گیای کێوی، بەرهەمی ناوخۆیی بڕبڕەی پشتی ئابوورییە بۆ خێزانەکان وتی: ئێمە گیا و پەنیر دەفرۆشین کە لەو شیرەی دەیدۆشین دروستکراون، سەرەڕای سەختی ئەوپەڕی ئەم کارە، داهاتی سەرەتایی ئێمە دابین دەکات، مەڕ نوێنەرایەتی گەنجینەیەک دەکات کە ئێمە لێیەوە کەرە و پەنیر و ماست بەرهەم دەهێنین لە شێرەکانیان، ئێمە ٥٠ ساڵە ئەم چالاکییە دەکەین و ساڵانە لەگەڵ سەرەتای بەهاردا بارگرانییەکان دوو هێندە دەبن.

 

"لە هەرچییەکی بەرهەمی بهێنین بژێویی خۆمانی لێ دابین دەکەین"

وتی: چەرخی بەرهەمهێنان لەگەڵ هاتنی پایزدا ناوەستێت، چونکە ڕنینی گوێز و کۆکردنەوەی هەنگوین وەرزگەلێکن کە ئێمە لەم کاتەدا بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی دەکەین، هەروەها ئەوەی دەستمان دەکەوێت دەشیفڕۆشین، ئێمە بژێوی خۆمان لە هەر شتێک دابین دەکەین کە بە دەستەکانمان بەرهەمی دەهێنین و لە ئێستاوە کۆگای خۆراکمان بۆ وەرزی زستان ئامادە دەکەین، لەو کاتەی کە دۆشین بە تەواوی دەوەستێت، زستان لەم ناوچەیەدا زۆر سەخت دەبێت چونکە بەفر دەست دەکات بە داپۆشینی لوتکەی چیاکان، سروشتی سەختی ناوچەکە هاتوچۆی ڕێگاچاکەکانی چیای قورستر کردووە، گەشتەکانی لەوەڕگە دوای مانگێکی تر لە ئێستاوە کۆتایییان پێدێت، لەگەڵ دەستپێکی چلەدا بەشە گەورەکەی ئەم ماندووبوونە ڕۆژانەیە تەواو دەبێت.

 

"خۆزگە کەس نەچووبوایە بۆ شارەکان"

سەرەڕای ئەو سەختییە، مەقبولە سیمۆ جەختی لەوە کردەوە، کە ژیانی گوندنیشینی جوانییەکی تێدایە کە ماندووبوون لەبیرهەڵدەگرێتەوە وتی: خۆزگە کەس نەچووبوایە بۆ شارەکان، ئێمە سەوزەکان بە دەستی خۆمان دەچێنین و پێویستمان بە کڕینی هیچ شتێک نییە لە دەرەوە، دووبارە دووپاتیکردەوە کە گەورەترین بارگرانی دەکەوێتە سەر ژنان.