ئەو گەمارۆ خنکێنەرە ئازارەکانی خەڵکی مەدەنی لە شاری تەعزی یەمەن زیاتر دەکات
لەبەرامبەر گەمارۆی توندی سەر شاری تەعز، ژمارەیەک ژنی چالاکوانی یەمەنی داوای هاوکاریی لە ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و ئاگادارییان لە بارودۆخە مرۆییە کارەساتبارەکانی دانیشتووانی شارەکە کردەوە.
رانیا عەبدوڵا
یەمەن-دوای ئاگربەستێکی لاوازی چوار ساڵە، شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا بە خێرایی گۆڕا بۆ توندترین بەرەی ململانێی ئەو وڵاتە لە نێوان حوسییەکان و حکومەتی دانپێدانراوی نێودەوڵەتیدا.
لەگەڵ پەنابردنی حوسییەکان بۆ گەمارۆدانی شاری تەعز و بڕینی ڕێگەی سەرەکی کە بەرەو باشوور بۆ عەدەن دەڕوات، خێزانەکان و بە تایبەتی ژنان، خۆیان لە نێوان ئاگری تۆپباران و مانەوە لە سایەی نەبوونی خزمەتگوزارییەکاندا بە گەمارۆدراوی دەبیننەوە، کە ئاگاداری کارەساتێکی مرۆیی بێپێشینە دەدات.
گەمارۆ و تۆپباران
بارگرانی دابینکردنی خۆراک بۆ منداڵەکانی دەکەوێتە سەر سەعدە عەلی، دایکی چوار منداڵ، لەناو کەمی خۆراک و ئاو و قەیرانی غازدا، وتی: ساڵانێکی شەڕ زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە، ئێستاش بەهۆی ئەوەی شارەکە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە، بەزەحمەت غاز و سەوزە بەردەست دەکەوێت و نرخی خۆراکیش بەرزبووەتەوە، بەهۆی کەمیی غازی ناوخۆییەوە لە سەرەتای گەمارۆکانەوە ناچار بووە دار و پەڕۆ بۆ چێشت لێنان بەکاربهێنێت.
ئەروا حەجەر، قەبارەی مەرگەساتی ڕۆژانە ڕوون دەکاتەوە، وتی: گەمارۆ لە تەعز خنکێنەرە، زبڵ و خاشاک لە هەموو شەقامەکاندا کۆبووەتەوە، لە ئاماژەیەکدا بۆ قەیرانە ژینگەیی و تەندروستییەکان کە ڕووبەڕووی ژیانی خێزانەکان و منداڵان لە گەڕەکە نیشتەجێبووەکاندا دەبنەوە.
دانیشتووان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئەوان ڕووبەڕووی ”مردن بە تەقەی حوسییەکان” دەبنەوە، ئاوارەکان و بە تایبەتی ژنان لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، هەزاران خێزان پەنا دەبەنە بەر بەشە جێبەجێ نەکراوەکانی تەلارسازی، یان دوکان، کۆمەڵە خانوویەک کە کەمتری نیشانەی ژیانێکی شکۆمەندانەیان تێدا نییە.
دوای ٢٠ ڕۆژ لە دابڕین و گەمارۆدانی شاری تەعز، ئۆتۆمبێلەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادارییان دا لە گەیشتنی قەیرانی مرۆیی بۆ ئاستێکی کارەساتبار، بە جۆرێک گەیشتنی هاوکارییەکان بووەتە ێەستە و دانیشتووان لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێبەش بوون، نەبوونی سووتەمەنی و داخرانی ڕێگەکان بووە هۆی دابەزینی بەرهەمهێنانی ئاو بۆ نیوە و دوو هێندەبوونی نرخەکەی، وەستانی گاز.
لە سەر ئاستی تەندروستیش، ٤٢ دامەزراوەی تەندروستی ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەی تەواوبوونی ئۆکسجین و دەرمان دەبنەوە، کە تەمەنی ١٥٤ منداڵی ساوا لە ئامێرەکان و دایکان و سەدان نەخۆش لە چاودێری چڕ و پەککەوتنی گورچیلە دەخاتە مەترسییەوە، لە سایەی تەواوبوونی کات لە بەردەم هەوڵە فریاگوزارییە ناوخۆییەکاندا.
زۆی برینان، وتەبێژی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران ڕایگەیاند، ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢٣٣ هەزار کەس بەهۆی نوێبوونەوەی ململانێکان، کە لە نێویاندا زیاتر لە ١٢١ هەزار ئاوارە لە تەعز بە تەنها هەن، کە زۆربەیان دایکان و منداڵانن و بەدەست سەرما و نەبوونی ئاسایش و پێداویستییەکانەوە دەنڵێنن.
داواکاری بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ
سەبارەت بە گەمارۆ توندەکەی شاری تەعز، چالاکوانان و ژنانی چالاکوان لە شاری تەعز بانگەوازێکی بەهاناوەچوونیان بۆ ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، عەلا سەقاف، چالاکوانی کۆمەڵایەتی بۆ ئاژانسەکەمان، تیشکی خستە سەر بارودۆخە مرۆییە کارەساتبارەکانی شاری تەعز، لە ناو بەرزبوونەوەی ئاستەنگە ڕۆژانەییەکاندا کە ڕووبەڕووی دانیشتووان دەبنەوە بۆ مانەوە لە ژیاندا.
ڕوونیکردەوە، کە قەیرانی ڕێگریکردن لە ورودبوونی دەقەکانی نەوت بۆ شارەکە لەکارکەوتنێکی نیمچە تەواوی لە جووڵەی گواستنەوە و هاتووچۆدا دروست کردووە، بەو پێیەی پاسەکان لە شەقامەکاندا نەماون بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی سووتەمەنی، کە کاریگەریی نەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی هاوڵاتییان و توانای هاتووچۆیان هەبووە.
قەیرانەکە تەنها لە گواستنەوەدا نەمایەوە، بەڵکو درێژ بووەوە بۆ گرتنەوەی کەمیی کەرەستەی خۆراکی بنەڕەتی کە بڕەکەی لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی پلەبەپلە و نیگەرانکەر کەمی کردووە، هەروەها شارەکە شاهیدی قەیرانێکی ژینگەیی و تەندروستی مەترسیدارە کە لە کۆڤوونەوەی زبڵ و خاشاک لە شەقامەکاندا دەبینرێتەوە، بەهۆی نەتوانییان لە هەڵگرتنەوە و گواستنەوەی بۆ فڕێدانی سەرەکی کە لە هێڵەکانی بەرکەوتنەوە نزیکە، بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و زەحمەتی گەیشتنی ئارام بۆی.
لە سەر ئاستی تەندروستیش، عەلا سەقاف ئاماژەی بەوە کرد، کە دامەزراوە پزیشکییەکان بەدەست کەمیی لە وەڵامدانەوە بۆ پێداویستییە بەپەلەکان و بەرەنگاربوونەوەی حاڵەتە نەخۆشییە ڕوو لە زیادبوونەکان دەناڵێنن، هاوتەریب لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری برینداران و قوربانییانی مەدەنی بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانی ئاڕاستەنەکراوەوە.
جەختی لەوە کردەوە، کە بەردەوامی گەمارۆی سەپێنراو بەسەر شاری تەعزدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس دەخاتە ڕووبەڕووبوونەوەی دڵنیای لەگەڵ مردندا، بە تایبەتی بەهۆی بێبەشکردنیان لە پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ژیان، نەک تەنها بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژنان و منداڵان قورسترین بار و باجی مرۆیی بۆ ئەم ململانێیە و توندکردنەوەی بەردەوامی گەمارۆکە دەگرنە ئەستۆ، بە ڕوونی بەڵگەی ئازاربەخشی گەورەیی کارەساتەکە بە ڕوونی دیارە، دیارترینیان ئازارەکانی ئەو دایکانەن کە ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت دەبنەوە، وەک ئەو ڕووداوە بە ئازارەی کە بەڵگەی لەسەرە کە دایکێک تەرمی کچەکەی لەسەر پشتی هەڵگرتووە لە یەکێک لە گوندەکانی گەمارۆدراو.
”تەعز شاهیدی ئاستی کارەساتبارە لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیاندا”
نورا حوجەیرە، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ڕوونیکردەوە، کە شاری تەعز شاهیدی ساتگەلێکی مێژوویی سەختتر دەبێت لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆ توندەی حوسییەکان دەیسەپێنن، کە چیتر تەنها داخرانی دەروازە و دەمارە ژییانییەکان نییە، بەڵکو بووەتە پرۆسەیەکی داخورانی بەرنامە بۆکراو بۆ هەموو پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە.
لە شایەتحاڵییەکی زیندوودا کە ڕەنگدانەوەی قووڵایی کارەساتەکەیە، پشتڕاست دەکرێتەوە کە تەعز بەر لە بەرزبوونەوەی نوێبووەوە بەدەست داڕمانی توانای کڕین و گرانی نرخەکانەوە دەناڵێنێت و ئەمڕۆ دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی کارەساتبار کە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان نەبوون و تەنها بە نرخێکی لە ڕادەبەدەر و بەرگە نەگیراو بەردەستە.
نورا حوجەیرە هاتووچۆی دانیشتووان بۆ دەستکەوتنی خۆراک لە ڕێگەی ڕێگە مەترسیدارەکانەوە بە ”گەشتی مردن”ی پڕ لە ئازار پێناسە دەکات کە کات و پارە و ماندووبوونی دەروونی دەبات، بۆ ئەوەی هاوڵاتی ڕۆژەکەی لە ئازارێکی سەختدا بەسەر ببات تەنها بۆ دابینکردنی بژێویی خێزانەکەی.
لە کۆتایی لێدوانەکەیاندا، هەردوو چالاکوان عەلا سەقاف و نورا حوجەیرە، بانگەوازێکی مرۆیی بەپەلەیان ئاڕاستە کرد بە پێویستی جووڵەی جدی و دەستبەجێ بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر تەعز، وەستاندنی سەرجەم پێشێلکارییەکان و ئەو کارە توندوتیژییانەی حوسییەکان بەرامبەر بە مەدەنییەکان دەیکەن، بۆ ڕزگارکردنی گیانی بێتاوانەکان و دەستەبەرکردنی مافی بنەڕەتییان لە ژیان و گوزەرانی شکۆمەندانەدا.