ڕەهەف بەدر؛ منداڵێکی کچ کە بارگرانی دایکایەتی سەختی هەڵگرتووە
ڕەهەف بەدر منداڵێکی کچی تەمەن ١٣ ساڵان، دوای لەدەستدانی دایک و باوکی ژیانی گۆڕاوە بۆ بارگرانی سەختی دایکایەتی، کە لەناو چادرێکدا دەژی کە هیچ پارێزگارییەک لە باو و برسێتی و ئازار ناکات.
نەغم کەراجە
غەززە- منداڵانی غەززە لە ژیانێکی سەخت دەژین کە زۆر لە ساڵانی تەمەنی خۆیان زیاترە، چونکە شەڕ سەرەتاییترین مافەکانیان بۆ پەروەردە و تەندروستی و پارێزراوی داگیر دەکات، زۆرێکیان ڕووبەڕووی لەدەستدانی دایک و باوک یان ئەندامانی خێزان دەبنەوە و ناچارن بەرپرسیارێتییەکی نەگونجاو بۆ منداڵییان لە شان بگرن، ئەمەش لە نێوان دووبارەبوونەوەی ئاوارەبوون و بارودۆخی ژیانی ترسناک لە چادرەکاندا کە شیاو نیین بۆ نیشتەجێبوون.
ڕەهەف یوسف بەدر، تەمەن ١٣ ساڵ، درکی بەوە نکرد کە دوا قسە و ئاواتی دایکی ئەوەبووە کە ''ئەگەر من نەمام ئاگاداری خوشکەکانت بە''، ڕاستیەکی هەڵنەهاتووە، ئەو پێی وابوو دایکی گاڵتە دەکات یان زیادەڕەوی لە ترسەکانی دەکات، بەڵام نەخۆشی و شەڕ پیلانگێڕی لە ژیانی منداڵیدا کرد و بە یەکجاری منداڵی لێ برد، هەروەها پێش سەردەمی خۆی بوو بە دایک لە چادرێکدا کە هیچ پاراستن و خواردن و سۆزێکی پێشکەش نەدەکرد و بەرپرسیار بوو لە سێ خوشک کە چاوەڕێی چاودێریکردنی ئەو بوون.
"هەڵگرتنی بارگرانی تەواوی خێزانێک"
لە کاتی ئاوارەبوونی لە باکوورەوە بۆ باشووری کەرتی غەززە، ڕەهەف بەدر بۆی دەرکەوت کە دایکی تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە، دایکی ساڵێکی تەواو شەڕی لەگەڵ نەخۆشییەکەدا کرد، بەڵام مردن زۆر زوو هات و کۆچی دوایی کرد، لەدوای خۆشی منداڵێکی کچی بەجێهێشت بۆ ئەوەی بارگرانی تەواوی خێزانێک لە ئەستۆ بگرێت.
هەر لەو مانگەدا باوکی هەوڵیدا بگەڕێتەوە بۆ ماڵە وێرانکراوەکەیان لە باکوور بۆ وەرگرتنەوەی هەندێک پێداویستی، بەڵام ماڵەکە بۆردوومانکرا و لەناو ماڵەکەدا کوژرا، بەهۆی ئەو مەترسیانەشی کە هەبوو کەس نەیتوانی تەرمەکەی وەربگرێتەوە، بەم شێوەیە ڕەهاف بەدر لە دەرفەتی ماڵئاواییکردن لە باوکی بێبەش بوو، هەروەها بەبێ ئاگادارکردنەوە خرایە ناو بەرپرسیارێتیەکانەوە کە زۆر لە ساڵانی خۆی زیاتر بوو.
ڕەهەف بەدر لەگەڵ دوو خوشکەکەیدا لە چادرە وێرانەکەیدا لە باکووری کەرتی غەززە دادەنیشێت، کە وەک دایکێک سەیری دەکەن، بە دەنگێکی نزمەوە وتی: خۆم بە دایکی بێ بژاردە دۆزیەوە، شەوانە دەستم کرد بە چێشت لێنان و شۆردن و وتنی لاواندنەوە بۆ خوشکەکانم، بەڵام چۆن بتوانم بیانپارێزم لە کاتێکدا مناڵم وەک ئەوان؟.
بڕیار بوو لە خوێندنگە بێت، بەڵام نەیدەتوانی لە چادرەکە بڕوات و خوشکەکانی بێ چاودێری بەجێبهێڵێت، وتیشی: کاتێک هاوڕێکانم دەبینم دەچنە خوێندنگە، هەست دەکەم سەر بە جیهانێکی ترم، خۆزگە لەگەڵیاندا دەبووم، بەڵام کێ ئاگاداری خوشکە بچووکەکانم دەبێت و لەم بارگرانییە ڕزگارم دەکات؟.
هەرچەندە خێزانەکە پشت بە یارمەتییە کەمەکان دەبەستێت، بەڵام بەزەحمەت تێچووی خۆراکیان بۆ دەدرێت، چەند مانگێکە خزمێکیان هەوڵی دەستەبەرکردنی پارەیان بۆ دەدات، بەڵام هەموو دەرگاکان داخراون و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بێدەسەڵاتن، بەم شێوەیە ڕەهەف بەدر بەبێ هیچ پاڵپشتییەکی دارایی و دامەزراوەیی خۆی بەرپرسیارە لە سێ منداڵ.
"ئازاری ڕۆژانە لە چادرێکدا کە شیاوی نیشتەجێبوون نییە"
لە گۆشەیەکی چادرەکەدا تەغرید بەدر کە خوشکە بچووکەکەیەتی و تەمەنی ١٤ ساڵە دانیشتووە، کە هەر کاتێک ڕەحاف هەوڵی شانەکردنی قژی بدات، بە دەنگێکی لەرزۆکەوە ناوی دایکم دەڵێت، کاتێک قژی تەغرید دەشۆم، بیری دەستی دایکم دەکەوێتەوە کە بەو شێوەیە بە نەرمیەوە ئەو کارەی کردووە، بەڵام ناتوانم بەهەمان شێوە بیکەمەوە، دواتر هەست دەکەم شکست دەهێنم، وەک ئەوەی زۆر شت لە توانایی من گەورەتربێت.
بەڵام سەختترین ئازار، ئازاری ئیسرا بەدریل تەمەن ١٠ساڵە، کە پێی چەپی لە کاتی وەستانی لە گۆشەی شەقامێکدا بە چەقۆ کون بووە، پێیەکەی پێویستی بە جێگیرکردن بوو بە پلێتێکی کانزایی، ئازارەکەشی بەردەوامە، بە تایبەت لە چادرێکدا کە دۆشەک و دەرمانی دروستی تێدا نییە، ئیسرا بە بەرەنگاربوونەوەی فرمێسکەکان وتی: پێم بەردەوام ئازاری هەیە، شەوانەش دەگریم، چونکە ناتوانم بخەوم، پزیشکەکان گوتیان لەوانەیە لە ژیاندا نەمێنم و نەشتەرگەرییەکە مەترسیدارە، بەڵام من بەبێ دەرمان بەرگەی ئەم ئازارەم گرتووە، نازانم بۆچی تەنانەت سەرەتاییترین مافەکانیشم لە منداڵیدا لێ داگیر دەکرێت.
ئیسرا بەدر دوایی نەشتەرگەرییەکە هیچ چاودێرییەکی پزیشکی وەرنەگرتووە، ئەوەی ڕەهەف بەدر هەیەتی تەنها قوماشێکی شێدارە بۆ هێورکردنەوەی برینەکەی ئیسرا کاتێک ئازارەکە بەرگەی ناگرێت، وتی: هەندێکجار بە نهێنی دەگریم بۆ ئەوەی منداڵە بچووکەکان نەمبینن، دەترسم بە برسی بخەون، هەرەوها کە ئازاریان هەبێت و نەتوانم بە تەنها یارمەتیان بدەم، کەس تێناگات چۆن منداڵ بەرگەی هەموو ئەمانە بگرێت.
کارەساتی چادرەکە چینێکی دیکەی سەختی بۆ دۆخە خراپەکەیان زیاد دەکات، چادرەکە کە لە لایەکانیەوە کراوەیە پڕ دەبێت لە تۆز و ئاو دزە دەکات، لە هاویندا دەبێتە ژوورێکی خنکێنەر و لێوارەکانی دەڕووخێن کاتێک با هەڵدەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو خێزانە هیچ شوێنێکی دیکەیان نییە بۆ ئەوەی بۆی بچن، وتی: دەترسم شەوانە چادرەکە لەسەر سەرمان داڕمێت یان خوشکەکانم بەهۆی سەرما، مشکەکان یان ئاوی پیسبووەوە نەخۆش بکەون، ئێمە لە شوێنێکدا دەژین کە بۆ نیشتەجێبوونی مرۆڤ ناگونجێت، بەڵام هیچ جێگرەوەیەکی دیکەم نییە.
"پێشێلکارییەکی ئاشکرای پابەندبوونە یاساییەکان"
سەبارەت بە نەبوونی سپۆنسەریشیان، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر تەنها یەک سپۆنسەر هەبوایە، دەمانتوانی خواردنی باش بخۆین و دەرمان بۆ ئیسرا بکڕین و دەفتەر و جلوبەرگ بۆ خوشکە بچووکەکانم دەستبکەوێت، بۆچی منداڵانی وەک ئێمە بەبێ هیچ هاوکارییەک ماونەتەوە؟
دۆسیەی ڕەهەف بەدر و خوشکەکانی نوێنەرایەتی پێشێلکارییەکی ڕوونی مافەکانی منداڵان دەکات وەک لە کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتیدا هاتووە، کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەند دەکات بە پاراستنی منداڵانی ناوچە جێناکۆکەکان و دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنیان بە خۆراک و چاودێری تەندروستی و خوێندن و شوێنی نیشتەجێبوونی پارێزراو، ئەوەی ئەم خێزانە ئەزموونی دەکات، بێڕێزیکردنە بە شکۆمەندی مرۆڤ و پێشێلکردنی ئاشکرای پابەندبوونە یاسایی و ئەخلاقییەکانە بەرامبەر بە منداڵە هەرە لاوازەکان لە شەڕەکاندا.
لەناو ئەم وێرانکارییە مرۆڤایەتییەدا، ڕەهەف بەدر بەردەوامە لە بەرخۆدان و سەرپێچی لە سستی تەمەنی گەنجیدا دەکات، وەک ئەوەی جیهان لەسەر شانی خۆی هەڵبگرێت، ئەو دوا کەسە کە دەخەوێت و یەکەم کەسە کە لە خەو هەڵدەستێت، دایک نییە، بەڵام شەڕ ناچاری کردووە دایکێک بێت، منداڵییەکەی وەک سێبەرێک کە ڕەنگی خۆی لەدەست داوە، لە پشتی خۆیەوە ڕاکیێشاوە.
لە کۆتاییدا ئاواتی خواست کەسێک یارمەتی بدات و ژیانی بەبێ ترس بەردەوام بێت، وتی: ئێمە داوای زۆر ناکەین، تەنها دەمانەوێت بژین، وەک منداڵانی دیکە بەردەوام بین لە ژیانمان، دەمەوێت بگەڕێمەوە خوێندنگە، بۆ ئەوەی ئیسرا چاک بێتەوە، خوشکە بچووکەکانم بەبێ ترس بخەون.،ئایا ئەوە زۆرە بۆ ئەوەی داوای بکەم؟
بەم شێوەیە ژیانی ئەم خێزانە بچووکە بەردەوامە، لە نێوان لەدەستدان و چادرەکەدا، لە نێوان ئازار و ئارامی و لە نێوان منداڵیەکدا کە هەوڵی دایکبوون دەدات هەڵواسراوە، سێ خوشکین جگە لە دەستی یەکتر هیچی تریان نەبوو بۆ ئەوەی دەست بە جیهانێکەوە بگرن کە زۆر زوو بەسەریاندا داڕما.