گەشتی سودابە ئەسەدی؛ لە ئەزموونی کەسییەوە بۆ بەرگریکردن لە ژنان
ئەزمونی سودابە ئەسەدی کە لە گوندەکانی هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد، ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو ژنانەی کە پاشکۆی ژیان پێکدەهێنن سەرەڕای یاسا پیاوسالارییەکان کە سنوورداریان دەکەن.
ئیسرا عەزیزی
هەورامان- ژن دڵی ڕاستەقینەی چیرۆکەکانە، بەڵام زۆرجار دەنگیان لەناو قسەی ئەوانی تردا وون دەبێت، ئەگەر لە گێڕانەوەکە دوور بخرێنەوە، تەنها چیرۆکێک دەمێنێتەوە کە خاڵییە لە ڕۆح و واتا.
ئەوەی لە دەرەوەی گوندی سودابە ئەسدی "ناوێکی خوازراو"، کە بە
"ئازادی ژن" ناودەبرێت، جگە لە ئازادییەکی ساختە هیچی ترنییە، ڕووبەرێکی درەوشاوەیە کە بەردەوامیی هەڵاواردنی پێکهاتەیی دەشارێتەوە، لە پشت ئەم دەرکەوتنەوە ژن هەمیشە بە هەڵگرتنی بارگرانییەکانی ژیان وەستاوە بەبێ ئەوەی هیچ قسەیەک لە بڕیارەکاندا بکات.
سوداب ئەسەدی وتی: ژن بناغەی ژیانە، نەک تەنها لەبەر ئەوەی من ژنم، بەڵکو لەبەرئەوەی لە دەستی ئەواندا گەورە بووم، لە نێوان فرمێسکی شەو و ئازارە شاراوەکانیاندا بە خەوتنەکانیان خەوتم، خەمەکانی ناو چاوەکانیانم لە ژێر پەردەی سووردا لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا بینی، دەستم لە دەستە درزەکانیان و پێستە خۆر سووتاوەکانیان بینی، گوێم لە دەنگی ئەوان بوو لە لە وەڕگاکان و لە کاتی دۆشێنی ئاژەڵدا، ساتەکان لەبیرنەکراون لەکاتێکدا لەسەر شانی دایکم دەخەوتم، ماندوو بووم لە کار، چەند جار خەوم لێکەوت و لە خەو هەڵسام لەکاتێکدا ئەو هێشتا نوقم بوو لە جووڵەی ژیاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، شاهیدی هاوکاری ژنانی گوندەکان بووم لە ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری و پرسە، هەروەها بینیم چۆن ژیان دروست دەکەن و پیاو و کوڕ ئامادە دەکەن بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان، ئەگەر ژن نەبوومایە ئایا شاهیدی هەموو ئەمانە دەبووم؟ نازانم، بەڵام دەزانم کە دەمەوێت ژن بم، چونکە هێزی ڕاستەقینە لە ژناندایە، ژیان لەسەر جەستەیان دەتوێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژنان لێرە جیاوازن لەوەی کە ئەوانی دیکە لە دوورەوە دەیبینن، بە شێوەیەکی تایبەت ئەزموونی هێز و شکۆمەندی ئەوانم کردووە، هەروەها قوربانیدانی بەردەوامیانم بینیوە بۆ پاراستنی ژیان لەسەر لوتکەی شاخەکان و لە دەشتەکاندا، تۆ تەنها وێنەیەکی ئیستاتیک دەبینیت، وێنەیەکی خێرا لە فیلمێکی درێژ و بێکۆتایی، لەکاتێکدا من چەندین ساڵە لەگەڵ دایکم و ژنانی دیکەدا دەژیم، هەستم پێکردووە لە قووڵایی ناو خۆمدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، چۆن دەتوانم ئەم کۆمەڵگەیە بەجێبهێڵم و بەدوای ئازادییەکدا بگەڕێم کە هیچ مسۆگەرییەکی نەبێت لە دەرەوە؟، ئەگەر ژیانێکی ئازادترم دەوێت، دەبێت لێرەوە دەست پێبکەم، شەڕ بۆ ژنانی ئەم شوێنە بکەم، هەروەها ئەوان پێویستیان بە بەهێزکردنە بۆ ئەوەی لە دادپەروەریدا بژین، هاوڵاتی ئەم گوندەم، لە باوەشی ژنێکدا گەورە بووم کە بەبێ ئەوەی بزانم، نموونەی خەبات بوو بۆ من، لێرە گەورە بووم، لەڕێگەی ئەوەی بینیومە و بیستوومە، وەڵامی زۆر پرسیارم دۆزیەوە کە هێرشیان دەکردە سەرم، بۆچی ژنانی لێرە ئەوەندە پابەندن بە یەکترەوە؟
وتیشی: بە باشترین شێوە فێری خوێندنەوە و نووسین بووم، بەڵام بۆ ئەوەی لە ''ژیانەکانی ژنان'' تێبگەم، پێویستم بە پەروەردەی فەرمی نەبوو، بەس بوو سەیری دەستەکانیان بکەم کاتێک نانیان دەبرژاند، قژە بەستراوەکەیان کە لە ژێرسەرپۆشدایە، نینۆکەکانیان کە ڕەگەکانیان بڕاوە و پەنجەکانیان بەهۆی زیادەڕۆییەوە درز بووە، هەروەها هێڵەکانی سەختی لەسەر دەموچاویان دیارە، پێڵاوە پلاستیکییە سادەکانیان، دانیشتنیان بۆ لێکردنەوەی گژوگیا وشکبووەکان، ددانەکانیان کە پێشوەختە کەوتن، جلوبەرگی کارە قوڕاوییەکانیان کە لە کاتی خۆرئاوابووندا دەیانگۆڕی، گفتوگۆکانیان لە ڕێگای گەڕانەوەیان لە کێڵگەکانەوە، بۆنی ژیانبەخشی جەستەیان، گەشتە شەوانەکانیان بۆ بەهار کە گۆزە قورسەکانیان لەسەر شانیان هەڵگرتبوو و هەزاران وردەکاری دیکەش، کە لە ڕێگەی ئەم دیمەنانەوە بوو کە من گەورە بووم و بووم بە ژن.
هەروەها خواستی خۆی بۆ بەڵگەنامەکردنی ژیانی ژنانی گوندەکەی خۆی دەربڕی وتی: هاوسەرگیری پەیوەندی بە منەوە نییە، من پێویستم بە تەنیایی و ئارامییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم، لەگەڵ ئەوەشدا یاساکانی پیاوسالاری گوندەکە لە ڕێگای ئەو ژنانە وەستاون کە ڕەتیدەکەنەوە هاوسەرگیری بکەن، زۆرێک لە مندالانی کچ ناچار بوون کۆچ بکەن یان هاوسەرگیری بکەن، بەڵام من ئەوە وەک چارەسەرێک نابینم، تا دڵنیا نەبمەوە کە ئەم شوێنە ئازادە و ژیان لەبەردەستی ژناندایە، دەزانم ڕێگاکە درێژە، بەڵام ئامادەم بۆ هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەک، پێشبینی هەموو هێرشێک دەکەم کە ڕەنگە لە کولتوور، نەریت و نۆرمەکانی کۆمەڵگەوە بێت.
جەختی لەوە کردەوە، کە لە ژێر ئەم سیستەمە پیاوسالارییەدا ژنان ڕۆژانە بێڕێزیان پێدەکرێت، وەک ئەو دایکە تاقانانە کە ساڵانێکی زۆرە بارگرانی دارایی خێزان لە ئەستۆ دەگرن، بەڵام کاتێک ڕوو لە دامەزراوە فەرمییەکان دەکەن بۆ سادەترین پاڵپشتیش، ڕووبەڕووی گومان و بێمتمانە دەبنەوە، وەک ئەوەی کۆمەڵگە بەهای ژنێک نەک بە تواناکانی، بەڵکو بە پلەی ملکەچبوونی پێوانە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ وەک ڕابردوو تەنها نیم، بەڵکو پشت بە پشتیوانی ژنانی دیکە دەبەستم، بەو هێزەی کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا لێیان وەرمگرتووە، پشت بە تێگەیشتنێکی قووڵ دەبەستم لە کەلێنەکانی یاساکانی پیاوسالاری، لەسەر وەڵامی پرسیارەکانم، هەروەها لەسەر لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەن کە ئەنجاممداوە بەبێ ئەوەی هەست بەوە بکەم، ئێستاش وەک دارێک کە بەرهەمی هێناوە، ئامادەم بەرهەمەکەی پێشکەش بکەم، باوەڕی خۆی بە پێویستی بەڵگەنامەکردنی هەموو شتێک دەربڕی، چونکە پێویستە ژنانی گوندەکە لەڕێگەی دەنگی ژنێکی گوندنشینەوە بناسرێن، کۆمەڵگەیەکی بچووکە بەڵام بەهێز، کە ژنان ئاگاداری تواناکانیان، توانای گۆڕینی ڕەوتی ژیانی خۆیان هەیە و یەکسانی بەدەستبهێنن، زۆرجار ژنان چاوپۆشی لە هێزی خۆیان دەکەن، دەبێت ئەوەیان بیربخرێتەوە، ڕاستە ژنان لە کۆمەڵگە گەورەکاندا دەستیان بە زانیاری فراوانتر دەگات، بەڵام ژنان لێرەدا بەهۆی نەبوونی سەرچاوە و پەروەردە بێبەشن، سەرەڕای ئەوەش، ئەوان خاوەنی ڕاستەقینەی زانست و زانیارین کە سەرەڕای تواناکانیان ستەم ناکەن، واتا بە ژیان دەبەخشن و لەبری ئەوەی بەدوای دەسەڵاتدا بگەڕێن، ئاشتی دەبەخشن.