لە نێوان خەرتوم و فاشر ژنانی سودان لەلایەن هەردوو لایەنی ململانێکانەوە تووشی توندوتیژی دەبنەوە
هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی چالاکی دژی توندوتیژی ڕەگەزی و دژی ژنان ئامانجی بەهێزکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی ڕەگەزی.
سەلما ڕەشید
سودان- ژنان و منداڵانی کچ لە سودان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی نائاسایشی خۆراک و پەرەسەندنی توندوتیژی، ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم قەیرانەی لە وڵاتەکەدا بە "باری نائاسایی ڕەگەزی" پێناسە کردووە.
هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی چالاکی دژی توندوتیژی ڕەگەزی، شەیما تاج سر، پارێزەری مافی مرۆڤ داوای لە سەرجەم ڕێکخراوە نیشتمانییەکان و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە کاربکەن بۆ ڕاگرتنی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی کچ لە سودان و پشتیوانی یاسایی و دەروونی پێشکەش بکەن.
ڕوونیشیکردەوە، جۆرەها توندوتیژی ڕەگەزی هەیە کە لە سەردەمی ئەو ململانێیەدا، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ سەریهەڵدا و تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە دژی ژنان و منداڵانی کچی سودان ئەنجامدراون و بەردەوامن.
سەبارەت بەو ململانێیەی لە دارفور کە لە ساڵی ٢٠٠٣ سەریهەڵدا، ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان و منداڵانی کچ لەو ساڵانەدا تووشی چەندین جۆری توندوتیژی بوون، لەوانە توندوتیژی سێکسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی، وتی: توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی کچ لە ناوچەی دارفور لە هەموو شوێنێک ئەنجامدراوە، تەنانەت لە کامپەکانی ئاوارەیشدا.
"هەردوو لایەنی ململانێکان توندوتیژی ئەنجام دەدەن"
ڕوونیشیکردەوە، لە ساڵانی ڕابردووی جەنگدا، کاتێک ململانێکان بەرەو خەرتومی پایتەخت بڵاوبووەوە، هەردوولا چەندین پێشێلکارییان ئەنجامداوە، لەوانە کوشتنی دەرەوەی دادگا، دەستدرێژی، ئازاردانی سێکسی، دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ.
شەیما تاج سر ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ژێر پەردەی تاڵانکردندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان لە شارە جیاوازەکانی سودان، ئەندامەکانیان دەستدرێژییان کردە سەر ژمارەیەک ژن و منداڵ کچ، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای سودان، ئەندامانی هێزە ئاسایشییەکان جۆرەها توندوتیژییان بەرامبەر ژنان و منداڵانی کچ ئەنجامدا، لەوانەش تۆمەتبارکردنی ئەو ژنانەی کە نەیانتوانی لە شارەکان هەڵبێن.
ئەم ژنانە تۆمەتبار کرابوون بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانیپشتیوانیخێرا، سەرەڕای ئەوەی کە نەیاتوات کۆچبکەن بەهۆی سەختی ئابووری و جووڵە و بوونی منداڵ و کەسانی بەتەمەن کە گواستنەوەیان سەخت بوو.
"جەستەی ژن مەیدانی جەنگ نییە"
سەبارەت بەو شێوازەی دەستدرێژیکردنە سەر کە بە مەبەستی بێڕێزیکردن و دابەزاندنی شکۆمەندی زیانلێکەوتووەکان ئەنجام دەدرێت، نەخشێکە کە بۆ کۆمەڵگە بە گشتی درێژدەبێتەوە، جەختی لەوە کردەوە، کە "جەستەی ژنان مەیدانی جەنگ نییە"، ئاماژەی بە شێوازی کۆچکردنی زۆرەملێ کرد کە بەهۆی ململانێی هەردوو شاری خەرتوم و فاشرەوە بەسەر زۆربەی خێزانە سودانییەکاندا سەپێنراوە، لەڕێگەی کۆچی بەکۆمەڵ و تاکەکەسی لە ماڵەکانیان، ئەم کۆچکردنە لە ترسی هێرشکردنە سەر ژنان و منداڵانی کچ و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و ئەو چەواشەکارییە کۆمەڵایەتییە سەرچاوەی گرتووە لەناو چوارچێوەی کۆمەڵایەتی ئاڵۆزدا هێرشی دەکرێتە سەر، جگە لەوەش ئەم ئاوارەبوونە زۆرەملێیە زۆربەی خێزانە سودانییەکانی لە ئاماژەکانی بژێوی ژیانیان بێبەش کرد.
"توندوتیژی یاسایی"
ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازێکی توندوتیژی یاسایی لە شێوەی دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانەدا هەیە، وتی: ژمارەیەک ژن و منداڵی کچ ڕووبەڕووی دەستگیرکردن دەبنەوە لەلایەن هەردوو لایەنی ململانێکانەوە، هێزە ئاسایشییەکان ژن و منداڵانی کچ دەستگیردەکەن کاتێک دەچنە ناوەندەکانی پەیوەندیکردن بۆ پاراستنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، پشکنین بۆ خێزانەکانیان، یان وەرگرتنی پارەی گواستنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ژنانە ڕووبەڕووی تۆمەتی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەبنەوە بە دابینکردنی هەماهەنگی بۆ سوپای سودان، سوپای سودان تۆمەتباریان دەکات بە هاوکاریکردن لەگەڵ هێزەکانی پشتیوانی خێرا.
"توندوتیژی سێکسی"
سەبارەت بە شێوازی توندوتیژی سێکسی لەناو بازگەکاندا، ڕوونیکردەوە، لە کاتێکدا ژنان و منداڵانی کچ بە دوای شوێنی پارێزراودا دەگەڕێن، لەلایەن ئەندامانی سوپای سودانەوە تووشی ئازاردانی سێکسی دەبن، هەروەها دەستگیرکراوەکان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا تووشی ئەشکەنجە دەکرێن، ڕووبەڕووی توندوتیژیی سێکسی دەبنەوە، ئەمە جگە لەوەی لە ئازادیی هاتووچۆیان بێبەش دەکرێن.
شەیما تاج سر، زۆرینەی خێزانە سودانییەکان لە ترسی دەستدرێژی سێکسی، هاوسەرگیری منداڵانیان بە منداڵە کچەکانیان ئەنجامداوە، هەندێک لە ڕاپۆرتەکانی چاودێریکردن کەیسەکانی توندوتیژی سێکسییان لە دژی ژنان لە کاتی شەڕی خەرتومدا بەڵگە کردووە، کە لەلایەن ئەندامانی سوپاوە ئەنجامدراون، لەوانە چەندین هاوسەرگیری کە لە ئۆم دورمان ڕوویانداوە، هەروەها هەندێک هاوسەرگیری زۆرەملێ لە ناو کامپەکانی کۆچکردندا لە کامپالا.
"توندوتیژی خێزانی دژی زیانلێکەوتووانی دەستدرێژی سێکسی"
جگە لەوەش ژمارەیەک خێزانی سودان جۆرەها توندوتیژییان بەرامبەر ئەو منداڵە کچ و ژنانە ئەنجامدا کە دەستدرێژییان کراوەتە سەر و تۆمەتباریان کردوون بە هێنانی شەرمەزاری، هەروەها ڕێگرییان لێکرا کە بە ئازادی بجوڵێن، بەم شێوەیەش دەستیان ناگەت بە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی دوای دەستدرێژیکردنە سەریان، لەوانەش پرۆتۆکۆڵە تەندروستییە پێویستەکان، کە ئەمەش لە بەرامبەردا بووە هۆی ڕەتکردنەوەی تۆماری لەدایکبوون و بڕوانامەی لەدایکبوون و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان.
شەیما تاج سر ڕوونیکردەوە، چەند ژنێک کە لە ژیاندا ماون بەهۆی نەتوانینی بەرەنگاربوونەوەی فشارە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان خۆیان کوشتووە، ئاماژەی بە مەترسییە تەندروستی و دەروونییەکانی پەیوەست بە بوونی منداڵان لەگەڵ دایکیان لە دەستبەسەرکردندا کرد، وتی: ڕاپۆرتەکانی چاودێریکردن دەریانخستووە کە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ لەگەڵ دایکیدا بووە و بە سووتاندنی بە ئاگر بۆ ماوەی سێ مانگ لەبەردەم دایکی کە دەستبەسەرکراوە تووشی ئەشکەنجە بووە، دیکیشی نەیتوانیوە هیچ بکات بۆ پاراستنی.
ئەوەی ئەمڕۆ ژنان و منداڵانی کچ لە سودان تووشی دەبن، تەنها پێشێلکاری تاکەکەسی نییە، بەڵکو شێوازێکی سیستماتیکی توندوتیژی ڕەگەزی کە هەڕەشە لە ئێستا و داهاتوویان دەکات و بناغەکانی کۆمەڵگە بە گشتی تێکدەدات، جەستەی ژنان سەنگەر نییە، شکۆمەندیان بارمتەی ململانێی چەکداری یان حیساباتی سیاسی نییە، هەر بۆیە بەرپرسیارێتی ڕاگرتنی ئەو پێشێلکاریانە لە ئەستۆی هەموو لایەکدایە.