چۆن ژنانی کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا بوونەتە زیانبەرکەوتووی ئاژاوە و پێشێلکاری؟

لەو کاتەوەی هەتەشە کاریگەری خۆی لە کەناراوەکانی سووریا و شاری سوەیدا فراوانتر کردووە، ژیان بۆ ژنان بەرەوقۆناغێکی مەترسیدار چووە، بەجۆرێک جەستەی ژنان بووەتە کاڵایەک لە ململانێیەکدا کە سیاسەت تێدەپەڕێنێت بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ شکۆمەندی و ژیان بکاتە ئامانج.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ- سنوورەکانی نێوان نیشتمان و دەوڵەت لەناوچوون، بەهۆی ئەوەی شەقام و خانووەکانی سووریا لە سوەیدا و حومس و کەناراوەکان بوونەتە شوێنی نائاسایش لە ژێر دەسەڵاتی گروپێکی جیهادی و داڕمانی تەواوەتی سیستەمی پاراستن و دادپەروەری.

 

لەو ساتەوەختەوە کە هەتەشە بوونی خۆی لە ناوچەی کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا فراوانتر کرد، قۆناغێکی نوێی ترسی بەکۆمەڵ و تێکچوونی ئاسایشی ئازاد بووەتەوە، قۆناغێک کە تێیدا ژنان چیتر تەنها زیانبەرکەوتووی ململانێکان نین، بەڵکو ئامانجی ڕاستەوخۆن.

 

لەگەڵ داڕمانی سیستەمی پاراستن و نەبوونی هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی ڕێگریکەر، جەستەی ژنان بووەتە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ پێشێلکاری، بە هەمان شێوە ئەو ماڵانەی کە دەبێ پەناگە بن، بوونەتە شوێنێک کە لە هەر ساتێکدا بە ڕفاندن، هەڵکوتانە سەر یان ڕەشبگیری هەڕەشەیان لێدەکرێت.

 

لەم ڕاستیە ئاژاوەگێڕەدا، ڕفاندن ئیتر تایبەت نییە و هەڕەشەش ڕووداوێکی زوو تێپەڕ نییە، بەڵکو بۆتە ڕووداوێکی ڕۆژانە، جووڵەی ژنان و دەنگی ژنان و تەنانەت هەر هەناسەدانێکیشی لە قاڵب داوە، بەشێکی زۆریان ناچار بوون دەستبەرداری کار و خوێندن بن، بەشێکیتریان لەناو دیواری ماڵەکانیاندا قەتیس کراون و زۆرێکیان هەموو هەستێکی ئاسایشیان لەدەست داوە، بەو پێیەی شەقامەکان بووەتە هەڕەشەیەکی بەردەوام بە یاسا و هەر دامەزراوەیەک ڕێکنەخراوە.

 

لەگەڵ پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان لەوانەش کوشتن، ڕفاندن، هاوسەرگیریی زۆرەملێ، داگیرکردن و برسێتی، نیشانەکانی داڕمانی کۆمەڵایەتی قووڵ دەرکەوتوون، کە کاریگەرییان لەسەر ڕۆڵ و پێگە و بەشداریکردنی ژنان لە ژیانی گشتیدا هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی دەروونی توند کە لە ترسی درێژخایەن، دڵەڕاوکێ، تێکچوونی خەو، هەستکردن بە بێدەسەڵاتی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ دەردەکەون، لە نێوان ئەم وێرانکارییە ڕۆژانەیەدا، ژنانی ئەم ناوچانە لە ژێرهەڕەشەیەکی بوونیدا دەژین کە لە زیانی جەستەیی زیاتر درێژدەبێتەوە بۆ مافی ژیان و شکۆمەندی و ئاسایشیان.

 

ئەم ڕاپۆرتە لە ڕێگەی گەواهیدانی ژنێکی کۆچبەر لە کۆمەڵگەی عەلەوی لە ناوچە کەنارییەکان، ڕاستی مرۆیی و کۆمەڵایەتی شۆککەر بەڵگە دەکات، لەگەڵ شیکارییەکی یاسایی لەلایەن هیوا فەواز وەلیکا، پارێزەر، بۆ بەڵگەنامەکردنی قەبارەی تاوان و پێشێلکارییەکان، بۆ تیشک خستنە سەر ئەو گۆڕانکارییە قووڵانەی کە کاریگەرییان لەسەر شێوازی ژیان و ڕۆڵی ژنان هەبووە لە کۆمەڵگەیەکدا کە ئێستا بە ترس و بێدەنگی بەڕێوەدەچێت.

 

"تەنها گۆڕینی نەخشە نییە"

هیوا فەواز وەلیکا، پارێزەر، دانیشتووی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند، ئەو فراوانکردنە سەربازی و کارگێڕییەی هەتەشە لە ناوچەی کەناراوەکانی سووریا و سوەیدا ئەنجامیدا، تەنها گۆڕینی نەخشەی کۆنترۆڵ نەبوو، بەڵکو وەرچەرخانێکی مەترسیدار بوو کە ڕاستی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی لەو ناوچانەدا داڕشتەوە، وتیشی: پێکهاتە ئاسایشییەکانی ئێستا داڕما، شوێنی ئاژاوەگێڕی و بۆشایی یاسایی سەریان هەڵدا، پێکهاتە جیاوازەکان خۆیان لە ژێر فشاری ڕاستەوخۆدا بینیەوە، بەتایبەتی کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لە کەناراوەکان و کۆمەڵگەی دروزەکان لە سوەیدا، کە قورسایی ئەو هێرش و پێشێلکارییانەیان لە ئەستۆ گرت کە بە ئاشکرا و بە ئەنقەست ئەنجامدرابوون، ئەوەی سوورییەکان لەم دواییانەدا شایەتحاڵی بوون، بە هەموو پێوەرەکانی مافی مرۆڤ، دەگاتە تاوانە بەکۆمەڵەکان دژی هاوڵاتیان.

 

"گۆڕەپانی شەڕ بۆ ململانێی خێڵەکی و فشار"

هیوا فەواز وەلیکا، پارێزەر، مەترسیی دۆخەکە لەوە سەرچاوە دەگرێت کە ژنان لە یەک کاتدا بە دوو هۆکار بوونەتە ئامانج، یەکەم: چونکە ئەوان ژنن و لە ژینگەیەکی ئاسایشی پارچەپارچەدا دەژین، کە جەستەی ژنان دەبێتە ئاماژەیەکی فشار کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ کاریگەریکردن و جەختکردنەوە لەسەر کۆنترۆڵکردن بەسەر کۆمەڵگە ناوخۆییەکاندا، دووەم: لەبەرئەوەی سەر بە ناسنامە خێڵەکییەکانن کە هەندێک لایەن بە نەیاری سیاسی یان دوژمنی کۆمەڵایەتی دەزانن، ئەم سەریەککەوتنە ترسناکە لە نێوان توندوتیژی سێکسی و خێڵەکیدا وایکردووە ژنان دوو هێندە سست بن، ئەمەش وایکردووە کە بیانخاتە دۆخێکی هەڕەشەی بوونییەوە، ژیان و شکۆمەندی و سەقامگیری سۆزداری و دەروونی هەموویان لە مەترسیدایە، ئێستا زۆرێک لە ژنان لە سووڕێکی ترسی ڕۆژانەدا دەژین، چاوەڕێی هەر جوڵەیەکی گوماناوی، دەنگی تەقە، یان هێرشێکن کە دەتوانێت ژیانیان بکاتە کابوسێکی درێژخایەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، چیتر ژنان شەقام وەک شوێنی گشتی نابینن، بەڵکو وەک شوێنێکی پڕ لە ترس دەبینن، ئەوان چیتر ماڵەکانیان وەک پەناگەیەکی ئارام نابینن، بەڵکو وەک شوێنێکی ژێرهەڕەشە دەبینن، وەک ئەوەی توندوتیژی دەتوانێت لە هەر ساتێکدا بچێتە ناویانەوە، توندوتیژی چیتر ڕووداوێکی گۆشەگیر نییە، بەڵکو بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانە، ڕفاندنی ژنان بۆ ڤیدیۆ بەربڵاو بووە، جەستەیانی کردووە بە کاڵای سیاسی و دارایی، هەروەها ڕفاندن یەکێک بووە لە پێشێلکارییە بەربڵاوەکان لە ناوچەی کەناراو و سوەیدا و پەرەی سەندووە تا ئەو ئاستەی زۆرێک لە خێزانەکان لە تیرۆری بەردەوامدا دەژین، ڕفێنەران بە ئەنقەست ژنان دەکەنە ئامانج، چونکە ڕفاندنی ژنێک لێدانێکی سەختە بۆ خێزانەکەی و کۆمەڵگەی دەوروبەری، هەروەها لە ڕێگەی داواکاریی ڤیدیۆییەوە دەستکەوتی دارایی خێراتر بەدەستدەهێنێت.

 

بەپێی بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ٢٣ی تەمووزدا، ئەو ٣٦ ژنەی بیرهێنایەوە کە لە ناوچەکانی نێوان لازقییە، حومس و تارتووس ڕفێندرابوون، جەختیشی لەوە کردەوە: کە ئەم ژمارەیە تەنها ئەو بەشەی ڕاپۆرتکراوی ڕاستییەکە نوێنەرایەتی دەکات، زۆر کەیسی ڕاپۆرتنەکراو هەیە بەهۆی ترسی زۆر لە تۆڵەسەندنەوە یان چەواشەکاری کۆمەڵایەتی، هەروەها کێشەکە لە ڕفاندن زیاتر درێژدەبێتەوە بۆ هاوسەرگیریی زۆرەملێ، منداڵانی کچ ناچارکراون هاوسەرگیری لەگەڵ ئەندامان یان کەسانی سەر بە گروپە چەکدارەکان بکەن یان بەهۆی ترسی دایک و باوک یان فشاری ڕاستەوخۆ، ئەم هاوسەرگیرییانە هیچ پێگەیەکی یاسایی و شەرعییان نییە و هێرشکردنە سەر منداڵی و مافە سەرەتاییەکانی منداڵانی کچ پێکدەهێنن.

 

"پێکهێنانی لیژنە ناشەرعیەکان دەورەدانێکی سیاسییە بۆ یاسا"

هیوا فەواز وەلیکا، پارێزەر، بە درێژی باسی ئەو لیژنەیەی کرد کە لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکاری هەتەشە لە کەناراوەکانی سووریا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕفاندن و پێشێلکارییەکانی دژی ژنان پێکهێنراوە، ئەو لیژنەکەی بە کەموکوڕی یاسایی و هیچ بنەمایەکی دەستووری نییە و ڕاستەوخۆ دەستدرێژی دەکاتە سەر دەسەڵاتی دادوەری پێناسە دەکات، وتی: بەپێی بنەما یاساییەکان، هیچ دەزگایەکی جێبەجێکردن مافی ئەوەی نییە لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە دۆسیە تاوانکارییەکان یان مافی مرۆڤ پێکبهێنێت، بەو پێیەی ئەم دۆسیانە تەنها دەکەونە ژێر دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ، کە دەبێت بە دوور لە فشارە سەربازی و سیاسییەکان کاربکات، لیژنەکە ڕوون نییە، هیچ میکانیزمێکی بەڵگەنامەسازی نییە ومیتۆدۆلۆژیای لێکۆڵینەوەی ڕوونی نییە و سیستەمێکی نییە بۆ مسۆگەری یەکپارچەیییەکەی، مامەڵەکردنی لەگەڵ پێشێلکارییەکان سنووردارە بە ڕاپۆرتە کورتەکان کە هیچ قورسایییەکی یاسایییان نییە و پاراستنێک پێشکەش بە زیان بەرکەوتووەکان ناکەن و شکست دەهێنن لە ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانەکان.

 

"نائاسایشی خەریکە ژیانی ژنان دەخوات و بوونی کۆمەڵایەتی ژنان تێدەکات"

هیوا فەواز وەلیکا وێنەیەکی تاریکی ژیانی ژنان لە ناوچەی کەنار دەریا و سوەیدا دەکێشێت و وتی: بەهۆی تێکچوونی ئاسایشی شەقامەکان بێبەش بوون لە ئارامی و ئاسایش، ژنان ناچاری کردووە کە دەرچوونەکانیان سنووردار بکەن، واز لە کارەکانیان بهێنن، یان بە تەواوی واز لە دەرکەوتنە کۆمەڵایەتییەکان بهێنن، زۆرێک کارەکانیان لەدەستداوە، بەشێکی زۆریشیان لە ترسی دەستدرێژیکردنە سەر یان ڕفاندن خوێندنگە و زانکۆکانیان بەجێهێشتووە، ژنان لە ناو ماڵەکانیاندا بوونەتە زیندانی، خۆیان لە جووڵە بەدوور دەگرن و لەگەڵ ڕاستیەکی نوێدا دەگونجێنن کە خاڵیە لە دادپەروەری و تەنانەت سەرەتاییترین پارێزگاریش، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا و دروستبوونی کەلێنێکی بەرچاو لە نێوان بەشداریکردنیان لە کۆمەڵگە و ئەو کایە گشتیەی کە پێشتر بەشدارییان تێدا کردووە، ئەم کشانەوەی زۆرەملێە لە ژیانی کۆمەڵایەتی بووەتە هۆی زیانێکی قووڵی دەروونی، وەک دڵەڕاوکێی بەردەوام، تێکچوونی خەو، هەستکردن بە لەدەستدانی کۆنترۆڵ، تێکچوونی سۆزداری و هتد، بەم شێوەیە ژنان نەک هەر بەدەست هەڕەشەی دەرەکییەوە دەناڵێنن، بەڵکو بەدەست شەڕێکی ناوخۆییەوە دەناڵێنن کە ڕۆح و بەرخۆدانیان لێ دەڕژێت.

 

"سوەیدا دۆخەکە بەڵگە دەکات لە کاتێکدا کەنار دەریاکە بەهۆی بێدەنگیەوە خنکێنراوە"

ڕوونیشیکردەوە، ژینگەی کۆمەڵایەتی لە سوەیدا ڕێگەی بە چاودێریکردنی ڕووداوەکان و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و تۆڕی کۆمەڵایەتی تاڕادەیەک ئاسان دەدا، وتی: دانیشتووانی ئەوێ خاوەنی جۆرێک لە ڕێکخراوی کۆمەڵایەتین کە چالاکی مەدەنی دەپارێزێت، بە پێچەوانەوە بارودۆخی کەناراوەکان زۆر توندتر بوو، ترس دەنگەکانی خنکاند و نەیهێشت هاوڵاتیان بێنە دەنگ یان بەڵگەنامە بکەن، چونکە هەر وشەیەک دەیتوانی کەسەکە و خێزانەکەی بخاتە بەردەم مردن یان دەستگیرکردن، بۆیە ئازارەکانی ژنان لە کەناراوەکاندا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە مانەوە و لە بێدەنگیدا نێژراون و تەنها لە ڕێگەی حیساباتی کاڵ و ناتەواوەوە بڵاوبوونەتەوە، ئەم بێدەنگییە زۆرەملێیە بەشداربووە لە زیادبوونی زیانەکانی بەسەر ژناندا، چونکە وایکرد تاوانباران هەست بکەن کە ئەوان لە سەرووی یاساوەن و بەرگریان لە لێپرسینەوە هەیە.

 

''بەڵگەنامەسازی ئەرکە و لێپرسینەوە پێویستییە و پاراستنی ژنانیش لە پێشینەی کارە"

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پێشەنگییانەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای دەستێوەردانی بەپەلە دەکات و دەیەوێت ژنان ڕۆڵی بناغەی خۆیان بەجێبهێنن، جەختیشیان لەوە کردەوە: ئەو قۆناغەی سووریا پێیدا تێدەپەڕێت قۆناغێکی گرنگە، کە تێیدا هەموو شێوازەکانی توندوتیژی بەرەو هەڵکشاندان و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی مەدەنییەکان زیاتر دەبێت، هەروەها بەڵگەنامەسازی دەبێت هەموو پێشێلکارییەکان بگرێتەوە، جا چ دژی تاکەکانی مەزهەبێکی دیاریکراو بێت یان بە تایبەتی دژی ژنان، چونکە پاراستنی ژنان بەشێکە لە پاراستنی ئاشتی مەدەنی و سەقامگیری کۆمەڵایەتی، ناردنی ئەو دۆسیانەی بۆ ناوەندەکانی بڕیاردانی نێودەوڵەتی تەنها فۆرماڵیزمێک نییە، تاکە ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی تاوانەکان، دڵنیابوون لەوەی تاوانباران لە سزا ڕزگاریان نەبێت، هەروەها بۆ دامەزراندنی مافی دادپەروەری و ئاسایش.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا هیوا فەواز وەلیکا، پارێزەر، ڕایانگەیاند، کە ژنان لە ناوچەی کەنار دەریا و سوەیدا ڕووبەڕووی یەکێک لە سەختترین ئەزموونەکانی مێژووی خۆیان دەبنەوە، هەروەها بەرگەی  توندوتیژی و ڕفاندن و زەلیلی دەگرن، کە هەوڵێکە بۆ شکاندنی ڕۆحی ژنان و سڕینەوەی ڕۆڵیان، سەرەڕای ئەوەش ژنانی سوریا خۆیان سەلماندووە کە لە هەموو هەوڵەکانی لەناوبردن بەهێزترن و سەرەڕای فرمێسک و ترس و بارودۆخە سەختەکان، وەک پایەی خێزان و بڕبڕەی پشتی کۆمەڵگا دەمێننەوە، ئەوان سڵاوێکی خۆشەویستی و شانازییان پێشکەش بە ژنانی سووریان کرد و جەختیان لەوە کردەوە، هەرچی ئازارێک بچێژن، هەمیشە دەتوانن لەسەرپێ بوەستن، چونکە بوونیان وردەکارییەکی کۆمەڵایەتی نییە، بەڵکو هەر ئەو بناغەیەیە کە کۆمەڵگەی لەسەری بونیات نراوە.

 

"ئەزموونێکی دڵتەزێن"

ژنێکی کۆچبەر لە کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لە شاری مەسیاف کارەساتی ژیانی خۆی لە سەرەتای قەیرانەکەوە گێڕایەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە ئازاری ڕۆژانەی ژنان لە کەناراوەکان لە کوشتنی بێ جیاوازی و تاڵانکردن و ڕفاندن و نەبوونی ئاسایش و سەقامگیرییەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمە جگە لە بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی منداڵان و ژنان.

 

سەمیرە حوسێن "ناوی خوزراو" سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکان وتی: ڕۆژەکانمان پڕ بوو لە هەواڵی کۆمەڵکوژی و ڕفاندن و کوشتن، هێرشبەرەکان دەچوونە ناو ماڵەکانەوە بۆ هەڕەشەکردن لە دانیشتووان و دزینی کەلوپەلەکانیان، هەندێکجار خێزانەکانیان ناچار دەکرد کە کەلوپەلەکانیان بفرۆشن بۆ ئەوەی ژیانی منداڵەکانیان ڕزگار بکەن، ئێمە ئاسایشمان بە تەواوی لەدەستداوە، ئەوەش گرنگترین شتە کە هەمانە ون بووین پێش قەیرانەکە، لە کۆمەڵگەیەکی نزیک و یەکگرتوودا دەژیاین، بەڵام ئەمڕۆ هاوڵاتیان بە تەواوی گۆڕاون و توندوتیژیی بەربڵاو و بێ بەزەییانە بووە.

 

"برسێتی لەگەڵ فیشەک"

ڕوونیشیکردەوە، هەڕەشەی ئاسایشی بۆتە ڕاستیەکی ڕۆژانە، بە دووبارە هێرشکردنە سەر ماڵەکان و تەقەی بێ جیاوازی و تیرۆرکردنی منداڵان و ژنان، هەروەها ڕەنگە هەرکەسێک لە ماڵەکەی دەربچێت نەگەڕێتەوە، گەنجان مەترسی کوشتنیان لەسەرە ئەگەر هەوڵی ڕۆشتن بدەن، ژنان ڕووبەڕووی مەترسی ڕفاندن و هەڕەشەی بەردەوام دەبنەوە، ئەمەش وا دەکات ژنان ترسیان لە ژیانی خۆیان و ژیانی کچەکانیان هەبێت، تەنانەت ئەو ژنانەی پێشتر بەرگەی سەختی ڕۆژانەیان دەگرت، چیتر بەرگەی نەبوونی سەرچاوە و نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی پارێزراوی داهاتیان ناگرن.

 

منداڵانی کچ لە مەترسیدان: هەڕەشە و ترسی بەردەوام بۆ ژیانیان"

سەمیرە حوسێن ئاماژەی بە لەدەستدانی ئازادی و شکۆمەندی کرد وتی: پێش ئەو قەیرانە ژنان بە ئازادی دەجووڵان، دەچوونە بازاڕەکان و سەردانی کەسوکاریان دەکرد بەبێ ترس، ئەمڕۆ هەموو دەرچوونێک هەڕەشە و ڕفاندن یان هەراسانکردنی لەگەڵدایە، تەنانەت بە سادەیی بوونی لە شوێنە گشتییەکاندا دەتوانێت هەڕەشەی ڕاستەوخۆی لێبکەوێتەوە، لە ترسی بەردەوامدا دەژین.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆراک کەمە و ناتوانین بچینە دەرەوە بۆ کارکردن، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانمان پەیدا بکەین، هێرشە بەردەوامەکان و تەقەکردنەکان و تیرۆرکردنی منداڵان و ژنان و برسێتی بەردەوام ژیانیان لەڕادەبەدەر سەخت کردووە، هەر جوڵەیەکی هەڵە دەتوانێت ئێمە و منداڵەکانمان بخاتە مەترسییەوە، پارێزراوی و سەقامگیری ناوماڵ بووەتە سەرووی هەموو شتێک: ،گەورەترین ئاواتمان ئەوەیە کە لە ماڵە سەقامگیرەکاندا بژین و کەمترین پێداویستی بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ منداڵ و خێزانەکانمان دابین بکەین، تا ئەو کاتەی بتوانین لە خولی مەترسی ڕزگارمان بێت و ئاسایش بگەڕێنینەوە، تەنانەت بەشێوەیەکی بەشەکیش بێت، نوێنەرایەتی گەورەترین دەستکەوتمان دەکات.

 

سەمیرە حوسێن، ژنێکی کۆچبەر بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکات و وتی: دڵنیابە لە پاڵپشتیکردنی ژنان و پاراستنی مافەکانیان و پاراستنیان لە هەموو شوێنێک و لە هەموو پێکهاتەکاندا، ئێمە هەموومان یەک گەلین، یەکگرتووین وەک یەک - هەموو ژنان و دایکان و مرۆڤەکان - و هیوادارین کە ژنان ئەو چاودێری و گرنگیپێدانەیان پێبدرێت کە شایەنینی.

 

"لە داوای یارمەتییەوە تا دەگاتە تیشکێکی پارێزراوی"

سەمیرە حوسێن، ژنێکی کۆچبەر لەسەر تێبینییەکی ئەرێنی، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی خۆبەڕێوبەری لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و وتی: کاتێک زانیمان کە پارێزراوی و پاراستن بۆ هاوڵاتیان هەیە، هەلی کار هەیە، بڕیارماندا بێینە ناوچەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەوانیش بە میواندارییەکی زۆرەوە پێشوازییان لێکردین، خۆبەڕ‌ێوبەری هەلی کاری بۆ هەمووان ڕەخساند و ئاسایش و سەقامگیری ڕاستەقینەی ڕەخساند، لەگەڵ ڕێزگرتن لە هەموو هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی ئەمەش هەستێکی شکۆمەندی و ژیانێکی پارێزراوی پێبەخشین.

 

ئەم گەواهییە قەبارەی ئەو ئاستەنگە مرۆیی و کۆمەڵایەتیانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە کەناراوەکان بەرجەستە دەکات، هەروەها تیشک دەخاتە سەر پێشێلکارییە سەختەکانی مافی مرۆڤ، نائاسایشی و داڕمانی تۆڕی پارێزراوی کۆمەڵایەتی، لەگەڵ گرنگی حوکمڕانی باش.