هەڵمەتی ١٦ ڕۆژە هۆشیاری کۆمەڵگە لە پێشێلکارییەکانی دژی ژنان بەرز دەکاتەوە

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێکرد، بووە هۆی ئەوەی کە زۆربەی ئەو کەسانەی گرنگی بە کێشەکانی ژنان دەدەن هەوڵبدەن بۆ کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان دژی ژنان.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە-لە ماوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژییدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کاریان لەسەر خۆیان کرد بۆ کارکردن لەسەر چوارچێوە جۆراوجۆرەکانی توندوتیژی بۆ کەمکردنەوەی، بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژییەکان لە ماوەی ئەم دواییەدا، بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان کە چاودێری ڕاستییەکانی توندوتیژی و ئەو کردارانە دەکەن کە پێشێلی مافەکانی ژنان دەکەن، توندوتیژی بە هەموو شێوەکانیەوە پێویستی بە کردار هەیە بۆ کۆتایی هێنانی.

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ژنان، ڕێژەی بەرکەوتنی ژنان بە توندوتیژی زۆرە، لە هەر سێ ژنێک لە جیهاندا یەکێکیان لە ژیانیدا جارێک تووشی ئەم توندوتیژییە دەبێت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢١دا لە هەر پێنج ژنێک کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ ساڵدایە پێش ئەوەی بگاتە تەمەنی ١٨ ساڵی، یەکێکیان هاوسەرگیری کردووە.

 

ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە کە کەمتر لە ٤٠%ی ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە بە هەر شێوەیەک بێت داوای یارمەتی دەکەن، ئەمەش لە ئێستادا پێویستی بە دەستوەردان و هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە.

 

١٦ ڕۆژ دەرفەتێکە بۆ بردنەوەی هاوپەیمانی نوێ و تیشک خستنە سەر کێشەی توندوتیژی

می ساڵح، بەڕێوەبەری بەرنامەی مافەکانی ژنان و کار و ئابووری لە دامەزراوەی ژنانی نوێ، لەو باوەڕەدایە کە هەڵمەتی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئامانجی ئەوەیە توندوتیژی و پێشێلکارییەکان و جیاکاری لەسەر بنەمای ڕەگەزی بەرامبەر بە ژنان بەبیر جیهان بخاتەوە، وتیشی: زۆرێک لە دامەزراوەکان کار لەسەر مافەکانی ژنان دەکەن کاردەکەن بۆ بەستنەوەی هەڵمەتی جیهانی بەو دۆسیانەوە کە کاریان لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی لە هەمان چوارچێوەدا بەردەوام بن، دامەزراوەی ژنانی نوێ، بۆ نموونە، بۆ ماوەیەک کار لەسەر سیاسەتەکانی پاراستن لە توندوتیژی دەکات، جا لەسەر ئاستی یاسای نیشتمانی بێت یان پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لەڕووی بڵاوکردنەوە و چالاککردن و پەسەندکردنەوە.

 

ڕوونیکردەوە چوارچێوەی توندوتیژی بەستراوەتەوە بە دوو ڕێگاوە، یەکێکیان یاسادانانە، کە ئاسانترینە بۆ گۆڕانکاری و ئەوی دیکەیان کولتوورییە، پێویستی بە چەندین ساڵ هەیە بۆ ئەوەی کاریگەری دروست بکات، بۆیە بارودۆخەکە بە فشار لە ماوەی ١٦ ڕۆژدا ناگۆڕێت، بەڵام پێویستە کارکردن بەردەوام بێت لەسەر دۆسیەکە.

 

هەڵمەتەکە دەرفەتێکی هۆشیارییە بۆ تاوانبارو کەسی توندوتیژی بەرامبەرکراو

عەلا سەمیر محەمەد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پێشەنگان لە ئەسکەندەریا، پشتڕاستی کردەوە کە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی هۆشیاری لەو ماوەیەدا، بەم شێوەیە دەنگێکی گەورە لەو بازنەیانەدا ڕوودەدات کە لەلایەن ئەو دامەزراوانەوە دەکرێت کە لەسەر دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و فێمێنیزم بەتایبەتی کار دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هەن دان بەو توندوتیژییانەدا نانێن کە لە دژیان ئەنجام دراون و وەک کردارێکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، وتیشی: هەڵمەتەکە ڕۆڵ و کاریگەری هەیە تەنانەت لەسەر خودی ئەنجامدەرانیش، چونکە هەندێک لە پێشێلکارەکان پێشێلکارییەکانیان وەک توندوتیژی نابینن و زیانی ڕاستەقینە بە کەسانی دیکە دەگەیەنن، بۆیە هەڵمەتەکە هۆشیاری تاوانبار وتوندوتیژی بەرامبەرکراو بەرز دەکاتەوە کە گەیشتوونەتە خاڵی کوشتن و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

 

"تەوژمی ١٦ ڕۆژی هەڵمەتەکە دەبێتە بەرزکردنەوەی هۆشیاری"

دمینا سەعدی، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی کەلامی بۆ چاودێری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، پێیوایە ڕاستی ژنان پێویستی بەو دۆخە تەوژمە هەیە کە لە ماوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژدا ڕوودەدات و بەڕاستی گرنگە و بەشداری دەکات لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری بە گشتی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی هەڵمەتە ١٦ ڕۆژییەکەدا، کار دەکرێت بۆ پەروەردەکردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت یان ئەو دایکانەی منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، چونکە زۆرترین توندوتیژییان بەرکەوتووە بە هەموو شێوەکانیەوە، جا دەروونی بێت یان زایەندی.