چالاکوانێکی مەغریبی داوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ژنان دەکات

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شایەتی پەرەسەندنی مەترسیدارە لە توندوتیژی دژی ژنانی کورد لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشە چەتە داعشە ئازادکراوەکان، بەئامانجگرتنی ژنانی غەززە لەلایەن ئیسرائیل و ململانێی سودان پێشێلکاریی سیستماتیکی دژی ژنان بەردەوامی هەیە.

رەجا خەیرات

 

مەغریب-نەعیمە ئەقداد، چالاکوانی مافی مرۆڤی مەغریبی و ئەندامی لقی مەراکش لە یەکێتیی چالاکوانانی ژنان، هۆشداری دا لە پەرەسەندنی توندوتیژی دژی ژنانی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها هەموو جۆرە توندوتیژییەک کە لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجام دەدرێن، داوای کردووە پاراستن و ئاسایشیان بۆ دابین بکرێت.

 

 پەرەسەندنی مەترسیداری توندوتیژی دژی ژنان و منداڵانی کچ لەو ناوچانەشەرمەزار کردو وتی: ئەو بارودۆخە مەترسیدارانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لەوانەش ڕفاندن و دەستدرێژی و هەڕەشەی کوشتن، دەبێت ویژدانی مرۆڤایەتی بجوڵێنێت و بێدەنگی و هاوبەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرا بکات لە بەرامبەر ئەم هێرشە دڕندانەیەدا کە ژنان دەکەنە ئامانج و هەڕەشە لە ژیان و سەقامگیرییان دەکەن.

 

”کارەساتێکی ڕاستەقینە لە ناوچەکانی ململانێدا”

بزووتنەوەی ژنان و مافی مرۆڤی مەغریبی بە توندی ئیدانەی ئەو ڕووداوانە دەکات کە لە چەندین ناوچەی جێناکۆکدا ڕوودەدەن، ژنان و منداڵان باجەکەی دەدەن، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە، سودان، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و یەمەن، ژنانی ئەوێ لە نێوان بارودۆخە سیاسییە ناسەقامگیرەکاندا بەردەوامن لە بەرگەگرتنی کارەساتێکی مرۆیی ڕاستەقینە.

 

نەعیمە ئەقداد ڕایگەیاند، هەموو بەیانییەک شاهیدی هەواڵ و ڤیدیۆی ترسناک دەبین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کە وێناکردنی ژنانی گەنج لە شوێنی نهێنی لە ژێر بارودۆخێکی نامرۆڤانەدا ڕاگیراون، ئەوان ڕووبەڕووی قێزەونترین شێوەی ئەشکەنجە و ئازاردان و بێ ڕێزی کردن دەبنەوە، ئەم وێنانە دڵتەزێنە، پرسیاری جددی لەسەر چارەنووسی ئەم ژنە گەنجانە لەسەر دەستی ئەو گروپە چەکدارانە دەوروژێنێت، ئەم دۆخە پرسیاری زۆر سەبارەت بە داهاتوویان و چۆنیەتی پاراستنیان دەوروژێنێت.

 

ناڕەزایی خۆی لە دەرئەنجامەکانی ئەم هێرشانە دەربڕی کە بە "ئارام" پێناسەیکرد، ژنان و منداڵانی کچی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنە ئامانج، لە نێوان قووڵبوونەوەی هەژاری و فراوانبوونی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ و تێکچوونی چاودێری کۆمەڵایەتی و لەدەستدانی کار و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتاکان، ئاماژەی بە سەختی دابینکردنی شوێنی پارێزراو بۆ ژنان و منداڵانی کچ کرد.

 

نەعیمە ئەقداد باسی لە دۆخی نالەباری ژنان لە سودان کرد بە تایبەتی لە ناوچەی دارفور کە بەهۆی ململانێ توندوتیژەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا ئازار دەچێژن، کە بەهۆی داڕمانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و بڵاوبوونەوەی پەتاکان، ڕێژەی مردنی دایکان و منداڵان بەرزبووەتەوە، هەروەها بەهۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێ ڕووبەڕووی چەندین مەترسی دەبنەوە، لەوانە ڕفاندن و دەستدرێژی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەر.

 

ڕوونیشیکردەوە، ژنان زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە و قورسایی شەڕەکان لە ئەستۆ دەگرن، گیانیان لەدەست دەدەن، لەکاتێکدا ئەوانەی لە ژیاندا ماون، بەهۆی توندوتیژی سێکسی و ئاوارەبوون و برسێتی و نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ و ترس و خەمۆکی لە دۆخێکی مرۆیی ترسناکدا دەژین.

 

لە کۆتاییدا نەعیمە ئەقداد، چالاکوانی مافی مرۆڤ جەختی لەسەر پێویستی هاودەنگی ژنان کردەوە و وتی: مافی مرۆڤی ژنان گشتگیرە و لە هیچ کۆمەڵگەیەکدا سنووردار نییە، جەختی لە ئیدانەکردنی ئازارەکانی ژنان و منداڵانی کچی ناوچە جێناکۆکەکان و بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و داوای کرد هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی ژنان داوای پاراستن و ئاسایشی ژنان و منداڵانی کچی ناوچە جەنگییەکان و ناوچە جێناکۆکەکان بکات.