زیندانییەکی سیاسی: زیاتر لە هەزار ژن لە زیندانی قەرچەک لە نەهامەتیدا دەژین

ئایدا نەجەفلۆ، زیندانی سیاسی زیندانی ئێڤین، کە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانەکە لەگەڵ دەیان زیندانی سیاسی دیکەی ژن بۆ زیندانی قەرچەک گواستراونەتەوە لە پەیامێکی دەنگیدا وتی: زیاتر لە هەزار ژن لە زیندانی قەرچەک لە نەهامەتیدا دەژین.

ناوەندی هەواڵ 

 

ئایدا نەجەفلۆ زیندانی سیاسی زیندانی ئێڤین کە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانەکە لەگەڵ دەیان زیندانی سیاسی دیکەی ژن بۆ زیندانی قەرچەک گواستراونەتەوە لە پەیامێکی دەنگیدا، لەبارەی بارودۆخی زیندانیان لەو زیندانە بەمجۆرە زانیاریی دەخاتەڕوو.

 

ئایدا نەجەفلۆ ڕایگەیاند، ٦٢ زیندانی سیاسی ژن بە کەلەپچەكراوی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قەرچەک گواسترانەوە، هەزار و ٢٠٠ زیندانی ژن لە زیندانی قەرچەک ڕووبەڕووی نەبوونی ئاوی خواردنەوە، خزمەتگووزاری تەندروستی، خواردنی تەندرووست و هەواگۆڕکێ بونەتەوە.

 

هاوكات، لە ساڵی ٢٠٢٣ ئایدا نەجەفلۆ دانیشتووی شاری تارانی پایتەختی ئێران بەهۆی ئەوەی ئاینی مەسیحییە بە بێ فەرمانی دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترایەوە، ئەو ژنە زیندانییە دایکی دوو منداڵە، کە یەکێکیان نەخۆشە.

 

جێگای ئاماژەیە، ئایدا نەجەفلۆ بەهۆی کێشەی بڕبڕەی پشتەوە نەشتەرگەری دیسکی بۆ کراوە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەردەوامە، نەبوونی چاودێری پزیشکی پێویست لە زینداندا ئازار و زیانی بڕبڕەی پشتی خراپتر کردووە.