ژن نیوز: لە مانگێکدا ١٩ ژن و منداڵ کوژراون

بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ژن نیوز لە مانگی حوزەیراندا لانیکەم ١٩ ژن و منداڵ کوژراون، ٦ ژن و چوار منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی ژن نیوز کە مانگانە ئاماری توندوتیژی و کوشتن بەرامبەر ژنانی باکووری کوردستان و تورکیا بڵاو دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەدا، لە مانگی حوزەیراندا ١٩ ژن و منداڵ کوژراون، شەش ژن و چوار منداڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

وردەکاریی کوشتنەکان بەم شێوەیەن:

٥  ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، دوو ژن لەلایەن خزمەکانیان، ژنێک لەلایەن ئەو پیاوەی لێی جیابۆتەوە، دوو ژن لەلایەن کەسانی نەناسراو، بکوژی سێ ژن نادیارە، دوو ژن لەلایەن کوڕەکانیانەوە، ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی کە لێی جیابووەتەوە، دوو ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی لەگەڵ ژیاون، ژنێک لەلایەن پیاوێکەوە کە نایناسێت کوژراوە.

 

لە سەمسور یەک، ئامەد دوو، ئەدەنە چوار، ئیستەنبوڵ دوو، ڕەحا یەک، شەرنەخ یەک، بورسا دوو، ئیزمیر یەک، بوردور یەک، ساکاریا یەک، بلەجەک یەک، هاتای ژنێک کوژراوە.