ژنێکی گەنجی عەلەوی ساتەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی بەڵگە دەکات
پێشێلکارییەکانی دژی عەلەوییەکان پرسیاری ڕاستەقینەی لەبارەی ئایندەی پێکەوە ژیانی پێکهاتەی و لێپرسینەوە نەکردن لە دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی جیهادییەکانی هەتەشە دەوروژێنن.

ناوەندی هەواڵ
سووریا لەم دواییانەدا شایەتی پەرەسەندنێکی ترسناکی پێشێلکارییەکانی دژی ئەندامانی پێکهاتەی عەلەوییەکان بووە، بەتایبەتی دوای ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا هاتە ئاراوە.
هێشتا نیگەرانی ڕاستەقینەی و پەرەسەندن بۆ ژنان و هاوڵاتیانی عەلەوی لە سووریا هەیە، بەتایبەتی دوای ئەو پێشێلکارییانەی جیهادیستەکانی هەتەشە دژی پێکهاتەی عەلەوییەکان لە کەناراوەکانی سووریا بە ناوی "پاشماوەی ڕژێم" ئەنجامیاندا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی و ژن و منداڵ.
لە تۆمارێکی دەنگیدا، ژنێکی گەنجی عەلەوی ئەو ساتانەی بەڵگە کردووە کە ئەندامانی جیهادییەکانی هەتەشە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خێزانەکەی، یەکێک لە ئەندامەکان پرسیاری لێکرد و وتی: ئایا تۆ عەلەوییت؟ خوشک و برایەکی پیاوت هەیە؟ خاوەنی چەکیت؟ پاشان ئەندامێکی دیکە هاواری کرد و وتی: ئێوە عەلەوین. عەلەوییەکان بەرازن، ئەو پارەیەی کە هەتە دەربهێنە.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکانی سەر بە ئاژانسەکەمان، چەندین کەیسی ڕفاندن و ئەشکەنجەدان تا مردن و کوشتن بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەکی یاسایی ڕوویانداوە، شایەتحاڵەکان و زانیارییە مەیدانییەکان بەردەوامن لە دەرکەوتن، کە شێوازێکی سیستماتیکی توندوتیژی و پێشێلکارییە ئاشکراکانی مافەکانی مرۆڤ بەڵگەدار دەکەن.
ڕۆژی ٢ی حوزەیران، ژنێکی عەلەوی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی نەغام شادی عائیشە، دوای ئەوەی ماڵی خێزانەکەی لە گوندی بەیازیەی سەر بە حەما بەجێهێشت، بێسەروشوێن بوو، باوکی دووپاتیکردەوە کە ئەو خێزانە بەهۆی دووبارەبوونەوەی توندوتیژی تائیفی ناچاربوون گوندەکە بەجێبهێڵن و تا ئەمڕۆش چارەنووسی کچەکەی نادیارە.
لیزا محمد ئیبراهیم، تەمەن ١٩ ساڵ، لە گوندی ڕاس عەین لە ناوچەی جەبلە ڕفێندرا، دایکی داوای لە هاوڵاتیانی ناوچەکە کردووە چارەنووسی کچە ڕفێنراوەکەی ئاشکرا بکەن.
لە حومس، لەما عەلی سارەم و هاوژینەکەی نەبیل خزور دوای ئەوەی چوونە بنکەیەکی پۆلیس بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر دزینی ماڵەکەیان کوژران، ڕۆژی چوارشەممە دەستگیرکران، لە ٢ی تەمموزدا، دواتر تەرمەکانیان لە ناو کەمپی حەسەن بن حەیثم دۆزرایەوە.