زولەیخاعەبدی: کۆنفرانسەکە هەڵوێست و دیدگا و داخوازیەکانی سوورییەکانی یەکخست

بانگهێشتکردنی کۆنفرانسی یەکگرتوی هەڵوێست بۆ پێکهاتەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە نوێنەرایەتی هەموو سوورییەکانیان دەکرد، بە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگ و سەرەتای قۆناغێکی سەرەکی لە داهاتووی سووریا دادەنرێت.

نور ئەحمەد

 

ڕەققە - کۆنفرانسی یەکگرتوی هەڵوێست بۆ پێکهاتەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٨ی ئاب بەڕێوەچوو، کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سووریای دەکرد و لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ بە بەشداری کۆمەڵگەی ڕۆحی دروزەکان و پێشەنگی ئەنجومەنی باڵای عەلەوییەکان کۆکرانەوە، لە هەنگاوێکدا بەرەو یەکخستنی دیدگا و داواکاریەکان، کۆنفرانسەکە کاریگەری ئەرێنی و بەرچاوی لە ناوچەکەدا هەبوو.

 

"دوو دیوی یەک دراو"

زولەیخا عەبدی، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی پەروەردە بۆ پارێزگای ڕەققە و بەشداربووی کۆنفرانسی یەکگرتوی پێکهاتەکان ڕایگەیاند، پێشهاتە خێراکانی ئەم دواییە لە سووریا بە دەستی شاراوە بووە، وتیشی: هەموو ئەو شتانەی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو ڕوویاندا، لەگەڵ گرتنەدەستی دەسەڵاتی جیهادییەکانی هەتەشە بەبێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دیموکراتی، هیچ یاساییەکیان پێبدات، یان لەلایەن هاولاتیانەوە کاندید بکرێن، بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە چەواشەکارییەک لەسەر حیسابی گەلی سووریا ئەنجام دەدرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستووری نوێی سووریا بە شێوەیەکی تاکلایەنە داڕێژراوە، و دەبێت هەموو سووریایەکان دابڕێژرێت و هەموو پێکهاتەکان لەسەری ڕێکبکەون، بڕگەکانی دەبێت لەسەر بنەمای مسۆگەرکردنی ماف و خواست و پێشنیارەکانی هەمووان بێت، پۆستەکانی وەزارەت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەشنەکران، کۆنفرانسی نیشتمانیش هەموو پێکهاتەکانی سووریای لەخۆ نەگرتبوو یان بەڕاستی نوێنەرایەتیان نەکرد، ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی ڕژێمی نوێ ڕێبازی ڕژێمی پێشوو پەیڕەو دەکات، وتی: سووریا وڵاتێکی کلتوور و ئایینی جۆراوجۆرە، لەوانە کورد، عەرەب، چەرکەس، و کریستیانی، گەل مافی خۆیەتی چارەنوسی خۆی دیاری بکات.

 

"گەلی سووریا ئەوەی داوای دەکرد، بەدەستی نەهێنا"

زولەیخا عەبدی ڕوونیکردەوە، کە گەلی سووریا ئەو جۆرە سووریایەیان بەدەست بەهیناوە کە بەدوایدا دەگەڕان، گەلی سووریا لە سەردەمی قەیرانی سووریادا قورسترین باجیان دا، تێکۆشان و شەڕ و گیان و بەنرخترینی خۆیان کردە قوربانی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کە سووریایەکی ئازاد بوو بۆ هەموو سووریاییەکان، بەڵام مێزەکان بە خێرای وەرگەڕان، بەتایبەتی دوای ئەوەی بیانوی هەڵبەستراو بۆ ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکاری دژی پێکهاتەی عەلەوی و دروز ڕویدا.

 

پێیوایە، کە ئەو پێشێلکارییانە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە ئەنجام دراون، کە ئەمەش حاڵەتێکی پشێوی و بێ یاسای دروستکردوە، نەبوونی ڕێگرییەکی یاسای ڕاستەقینە بۆ ڕاگرتنی ئەو تاوانانە، یان لیژنەکانی بەڵگەنامەسازی بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوەی کراوە بۆ ئەم تاوانانە، یان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری گوازراوە بۆ قوربانییەکان، وایکردوە گەلی سووریا نیگەران بن لە ئایندەیەک کە چاوەڕێیان دەکات لە نەبوونی ئاسایش و سەلامەتیدا، ترسی سووریاییەکان زیادیکردوە، لەکاتێکدا سووریا ئەمڕۆ بەرەو خاڵی وەرچەرخانێکی مەترسیدار دەڕوات کە هەڕەشە لە داهاتووی هەمووسووریاییەکان دەکات".

 

لەبەرامبەردا هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزییان لەگەڵ عەلەوییەکان و دروزەکان دەربڕی و ئەو تاوانانەیان شەرمەزار کرد، هاوڵاتیانی ناوچەکە بە دەرکردنی ڕاگەیەندراو و ناڕەزایەتی دەربڕین کە پاڵپشتی و هاوسۆزییان لەگەڵ دروز و عەلەوییەکان کرد، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە ناوچەکانی ئێمە لەسەر بنەمای دیموکراتی دامەزراوە و دەروازەیەکە بۆ فرەیی لامەرکەزی لە حوکمڕانیدا، و پێشێلکارییەکان بە هەر بیانوویەک ڕەتدەکاتەوە.

 

"دەروازەیەک بۆ یەکخستنی دیدگا و داخوازییەکانی سوورییەکان"

جەختی لەوەکردەوە، کە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵوێستی حکومەتی کاتی سەبارەت بە حوکمڕانی ناوەندی ڕەتدەکەنەوە، کە ئەمەش بووە هۆی سازدانی کۆنفرانسێک بۆ هەموو پێکهاتەکان لە شاری حەسەکە، وتیشی: لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستا، هەستمان بە پێویستی بەستنی کۆنفرانسێک کرد کە هەموو سوورییەکان کۆبکاتەوە و نوێنەرایەتیان بکات لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ بۆ تاوتوێکردنی دیارترین ئاڵەنگاری و خواست و پێشنیارەکانیان بۆ داهاتوی سووریا، کە ئەوان داوای دەکەن وڵاتێکی فرەی و دیموکراتیک بێت کە مافەکانی هەمووان مسۆگەر بکات.

 

سەبارەت بە گرنگی بەستنی کۆنفرانسەکەش، زولیخە عەبدی ڕوونیکردەوە، بەستنی کۆنفرانسەکە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە، هەروەها قۆناغێکی مێژووی و سەرەکیە لە دۆخی سووریادا، نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی کرد و پەیامێکی ڕوون بوو بۆ یەکخستنی داخوازی و دیدگاکانیان، گەیاندنی بانگەوازەکەیان بۆ حکومەتی کاتی، کە جەخت لەسەر پێویستی یەکڕیزی سووریا دەکاتەوە و دەبێت چارەسەری سووریا-سووریای بێت لەگەڵ مسۆگەری نێودەوڵەتی.

 

ئاماژەی بە دەرئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە کرد، لە کۆتاییدا داوای بانگهێشتکردنی کۆنفرانسێکی نیشتمانی ڕاستەقینەی کرد کە هەموو سوورییەکان لەخۆبگرێت و نوێنەرایەتیان بکات، لە ڕاسپاردەکانیدا کە بە کۆی دەنگ لەلایەن بەشداربووانەوە ڕێکەوتنی لەسەر کرا، جەختی لەسەر پێویستی داڕشتنی دەستوورێکی سووریا کردەوە کە مسۆگەری ئامادەبوون و مافەکانی سەرجەم پێکهاتە و گروپەکانی سووریا بکات، هەروەها بەشداری ژنانیش بکات.

 

کۆنفرانسەکە کاردانەوەی ئەرێنی و گۆڕانکاری لە ئاستی ناوخۆی و نێودەوڵەتیدا بەدوای خۆیدا هێنا، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی بەشداری ژنان لە هەوڵەکانی ئاشتی کردەوە، وتیشی: چاوەڕوانی دەستوورێک دەکەین، کە دوای ئەو قوربانیدانانەی بەدرێژای ساڵانی قەیرانی سووریا داویانە، مافی یاسای بە ژنانی شایستە خۆیان و تێکۆشانیان لە دژی ڕژێمێک کە لە هەموو ڕووەکانی ژیاندا پەراوێزیانخستون و ستەمیان لێکردون، کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەشداری ڕاستەقینەیان هەبێت، نوێنەرایەتیان لە پۆرتفۆلیۆی وەزاری، کاندیدکردنیان بۆ هەڵبژاردن، و مسۆگەری مافەکانیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، ژنان ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ژیانیان هەیە، ئازادی و توانای ئەوەیان هەیە ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان بگێڕن.

 

"پێکهێنانی دەستووری سووریا کە هەموو ماف و ئازادییەکانی سووریا مسۆگەر بکات، پێویستییە نەک داخوازی"

زولەیخا عەبدی، لە کۆتایی قسەکانیدا، داوای لە هەموو ئەو سوورییانە کرد کە ئازادی و شکۆیان خۆشدەوێت و ١٤ ساڵە قوربانییان داوە و تێکۆشانیان کردوە، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە سەردەمێکی نادادپەروەری و ئازار و گۆڕینی ڕژێمی پاوانخوازی، پێویستە کار بۆ گەیشتن بە ئازادی خۆیان بکەن و سووریا بەرەو دیموکراتی ببەن و هەموو جۆرە جیاکاری و ڕەگەزپەرستییەک ڕەت بکەنەوە و کار بۆ دەستورێکی سووریا بکەن کە ماف و ئازادی سووریاییەکان مسۆگەر بکات.