فرانسواز ڤێرجیس پشتیوانی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات

فرانسواز ڤێرجیس، سیاسەتمەداری فێمینیست، مێژوونووس و فیلمساز پشتیوانیی خۆی بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و دەڵێت: بە دڵنیاییەوە پێویستە پشتگیری لە ئاشتی بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فرانسواز ڤێرجیس، سیاسەتمەداری فێمینیست، مێژوونووس و فیلمساز لە نامەیەکدا پشتیوانیی خۆی بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی.

 

ڤێرجیس، لە نامەیەکدا کە بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی"ی ناردووەو تێیدا هاتووە: لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥دا، دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەوازێکی مێژوویی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە و کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری. ئەم بانگە، دوای ئەوە هات کە سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست "مەهەپە" دەوڵەت باخچەلی تەقەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد کرد و لەبەرچاوی ڕای گشتی داوای لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد کە پەکەکە هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەم هەنگاوانە دەستپێکی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتیی نیشاندا کە هیوا و چاوەڕوانی دروست دەکات.

 

ڤێرجیس، بە بیری هێنایەوە کە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە کە لە مانگی ئایار بەڕێوەچوو، بانگەوازەکە بە کۆی دەنگ پەسەندکرا، لە ١١ـی تەمووزدا لە سلێمانی مەراسیمێکی سیمبولیکی سوتاندنی چەک بەڕێوەچوو و بۆ دامەزراندنی بنەمایەکی یاسایی بۆ ئاشتی، کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی دامەزرا و ئەم هەڵسەنگاندنانی کرد: “ئاشتی دەبێت بێ دوودڵی پشتگیری بکرێت، ئاشتییەکی هەمیشەیی و دادپەروەرانە؛ نەک تەنها پشوویەک لە نێوان دوو شەڕدا، بەڵکو دەبێت ئاشتییەک بێت کە ئارامیی کۆمەڵایەتی مسۆگەر دەکات و داواکاریی گەلان بۆ دادپەروەری و یەکسانی بەدی دەهێنێت، لە دژی دۆخی شەڕی بەردەوام و پلانە ئیمپریالیستییەکانی هێزە جیهانی یان هەرێمییەکان، شوێنگرەوەی ڕاستەقینە تەنها ئاشتییە.

 

لە نامەکەدا بەم شێوەیە بەردەوامبووە: “هێزە پێشکەوتنخواز و دیموکراتیکەکانی جیهان، دەبێت لە ئاستی نەتەوەیی، هەرێمی و نێودەوڵەتیدا پشتگیریی ئەم هاوپەیمانییە مێژووییەی کورد-تورک بکەن، چونکە دۆخی ئێستا ئەم یەکێتییەی کردووەتە پێویستییەکی مێژوویی، هەروەک عەبدوڵڵا ئۆجالان وتوویەتی: ‘ئێمە باوەڕمان بە توندوتیژی و پێکدادان نییە، بەڵکو باوەڕمان بە هێزی سیاسەتی دیموکراتیک و ئاشتیی کۆمەڵایەتی هەیە، ئەمڕۆ لە سەردەمێکدا کە توندوتیژی و قڕکردن زیاد دەکات، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا نەک تەنها پێویستە، بەڵکو بەپەلەشە.

 

فرانسواز ڤێرجیس، یەکێکە لە پێشەنگەکانی فێمینیزمی دژە کۆلۆنیالیزم لە فەرەنسا؛ نووسەری کتێبەکانی “فێمینیزمێکی دژە کۆلۆنیالی Decolonial Feminism”، “مێژوویەکی فێمینیستی توندوتیژی Feminist History of Violence” و “بەرنامەیەک بۆ نائارامیی ڕەها Programme of Absolute Disorder “یە. هەروەها لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی نەژادپەرستی و بە نەژادپەرستکردنی سارا پارکەر ڕیمۆند لە کۆلێژی زانکۆی لەندەن وەک لێکۆڵەرێکی باڵا کار دەکات.