ئیلاهە فولادی کە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنێت چارەسەری بۆ ناکرێت

ئیلاهە فولادی کە سزای ٨ ساڵ زیندانی لە زیندانی قەرچەکی تاران بەسەر دەبات، تووشی نەخۆشی دڵ بووە و چارەسەری بۆ ناکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیلاهە فولادی، زیندانی سیاسی  کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە سزای ٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و لە زیندانی قەرچەکی تاران ڕاگیراوە، سەرەڕای ئەوەی تووشی نەخۆشیی دڵ بووە، مافی چارەسەری پزیشکی و خەواندن لە نەخۆشخانەی لێ بێبەش دەکرێت.

 

ڕاگەیەندرا کە ئیلاهە فولادی کە تووشی نەخۆشییەکی دڵ بووە، بەهۆی بارودۆخی سەختی زیندانەوە هێندەی تر نەخۆش کەوتووە. سەرەڕای ئەمەش هێشتا سوودی لە مافی چارەسەری پزیشکی نەبینیوە.

 

چی ڕوویدا؟

ئیلاهە فولادی ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەگەڵ هاوژینەکەی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە. لە سەرەتای مانگی تەمووزی ٢٠٢٠ دوای لێکۆڵینەوە بە کەفالەت ئازاد کرا.

 

دواتر لە دۆسیەیەکدا کە لە دادگای ئینقلاب لە تاران دادگایی کرا، لەلایەن داواکاری گشتی زارگەرەوە بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و ڕێککەوتنی نهێنی’ و ‘پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" بە کۆی گشتی ٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئیلاهە فولادی لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ باڵی ژنان لە زیندانی ئێڤین