"زمانی کوردی مافێکی ڕەوا و بنەڕەتییە بۆ سووریایەکی دیموکراتیک"

دەزگای زمانی کوردی کە لە رەققە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرایەوە، بە ئامانجی پاراستنی ناسنامەی کوردی و بەهێزکردنی پەیکی کۆمەڵایەتی، یەکەم خولی پەروەردەی زمانی کوردی دەستپێکرد.

نور ئەحمەد


ڕەققە- لە ١٥ی ئایار ڕۆژی زمانی کوردی، دەستەی پەروەردە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەزگای زمانی کوردیی کردەوە کە یەکەمین دەزگای زمانی کوردییە لە ناوچەکەدا، پەیمانگاکە دوای مانگێک لە کردنەوەی، یەکەم کۆبوونەوەی مەشق و خولە پەروەردەییەکانی دەستپێکرد.

 

خولی پەروەردەی لە پەیمانگای زمانی کوردی لە سێ ئاستدا پێشکەش دەکرێت، لە سەرەتاوە تا ئاستە پێشکەوتووەکان لە گفتوگۆ و نووسینی کوردیدا، نزیکەی ٤٥ ڕاهێنراو ناویان تۆمارکردووە و خشتەی خولە پەروەردەییەکان بە شێوەیەک ڕێکخراوە کە لەگەڵ هەردوو ژنی ماڵەوە و ژنانی کارکەردا بگونجێت.

 

تێکەڵبوونی کولتووری

ئەڤین عەلی، کارگێڕی پەیمانگای زمانی کوردی وتی: ئامانجمان ئەوەیە کە ڕێگا بۆ هەموو پێکهاتەکانی هەرێم بکەینەوە بۆ فێربوونی زمانی کوردی نەک تەنها پێکهاتەی کوردی، هەروەها بۆ دابینکردنی شارەزایی و بڕوانامەی فەرهەنگی و پەروەردەیی خۆیان.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگە بۆ ژنان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی خۆیان لە ڕێگەی شارەزابوونیان لە زیاتر لە زمانێک، بەو پێیەی کۆمەڵگە بەرەو خۆشگوزەرانی و باشترکردنی ڕاستیەکەی بەرەوپێش دەبەن، هاوکات پێشخستنی چەمکی پێکەوەژیان.

 

دەزگای زمانی کوردی ڕەچاوی بارودۆخی ئەو ژنانە دەکات کە لە دەرەوەی ماڵەوە کار دەکەن، بۆیە خولە پەروەردەییەکانی بەسەر دوو دانیشتندا دابەشکرد، تەنها جیاوازی کاتی خۆیان بوو. وتی: دانیشتنەکانی بەیانیان تایبەت بوو بە ژنانی ماڵەوە، دانیشتنەکانی ئێواران تایبەت بوو بەو ژنانەی کە لە دەرەوەی ماڵ کاردەکەن و دەخوێنن.

 

ئەڤین عەلی میکانیزمی پەروەردەی بە پێی ئەو ئاستانەی کە فێرخوازەکە وەریدەگرێت ڕوون کردەوە، وتی: ئاستی یەکەم بناغەی پەروەردەیی بۆ زمانەکە ئامادە دەکات، کە فێرخواز فێری پیت و بنەماکانی زمانەکە دەبێت، لە ئاستی دووەمدا ڕێزمان و ڕێنووسی ڕوون دەکرێتەوە، لە ئاستی سێیەمیشدا فێرخواز فێری گفتوگۆی پیشەیی دەبێت بە زمانەکە، خولە پەروەردەییەکە بە هەڵسەنگاندنی زارەکی و نووسراو بۆ ئاستی خوێندکار کۆتایی دێت، هەروەها بڕوانامە وەردەگرن لەسەر بنەمای نمرەی تاقیکردنەوەکانیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی بەشداربووان وردە وردە زیادیکردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە لە مەشقەکاندا، مۆزایکی بەشداربووان لە عەرەب و کورد و ئەرمەنییەکانە، ئەمەش ڕادەی پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا دەردەخات، پێکهاتەی عەرەبیش هەوڵدەدات بۆ فێربوون و قووڵکردنەوەی زانیارییەکانی، کاردەکەین بۆ کردنەوەی کۆبوونەوەی خولی پەروەردەی لە ناوچە گوندنشینەکان بۆ کەمکردنەوەی باری گواستنەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ناویان تۆمار بکەن.

 

زەینەب موسلیم، تەمەن ٢٢ ساڵ، خوێندکاری قۆناغی یەکەمی یاسایە، وتی:بە چەند زمانێک شارەزام، لەوانە ئینگلیزی و فەرەنسی، لەبەر ئەوەی زمانی کوردی زمانی دایکمە، بەپێویستم زانی تواناکانی خوێندنەوە و نووسینی کوردی پەرەپێبدەم و بەرزبکەمەوە و ئاستی خوێندنیشم بەرزبکەمەوە، هاوکات هاوکارم دەبێت لە خوێندنی زانکۆشمدا، بەو پێیەی لە زانکۆکانیشدا دەوترێتەوە.

 

سەبارەت بە هەمەچەشنی بەشداربووان لە هۆڵەکانی مەشق و خولە پەروەردەییەکەدا ڕوونیکردەوە، ئەوەی لە خولە پەروەردەییەکەدا جێگەی سەرنجە و ئەوەی هاندەری بەشداریکردنە، ژمارەیەکی بەرچاوی بەشداربووانی عەرەبە، بیرۆکە و ئەزموون و کولتوور ئاڵوگۆڕ دەکرێت. ئەمەش لە بەرامبەردا بەشدارە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئاگادار و خوێندەوار کە پابەند بێت بە ناسنامەکەیەوە.

 

کردنەوەی دامەزراوەیەکی فێرکردنی زمانی کوردی لە شاری ڕەققە، دوای دەیان ساڵ لە پەراوێزخستن بۆ گەلی کورد بە دەستکەوتێکی گەورە و سەرکەوتنێکی گەورە زانی، شانازی دەکەم کە لێرەم و دەتوانم زمانی دایکی خۆم فێر بم، چونکە شوناسێکە نوێنەرایەتی کولتوورەکەمان دەکات، بۆیە دەبێت بیپارێزین، ئاماژەی بە ئەزموونەکانی گەلی کورد کرد: ناسنامەی کورد بە درێژایی مێژوو پەراوێزخراوە، ئازادیشیان بەرتەسک کراوەتەوە، لەلایەن دەوڵەتە باڵادەست و نەتەوەپەرستەکانەوە تووشی هەڵاواردن و ڕەگەزپەرستی بوون، شوناس و کولتووریان دزراون، هەروەها مافی قسەکردنیان بە زمانی دایک لێسەندرابووەوە، تەنانەت لە شوێنە گشتییەکان و خوێندنگەکانیشدا، قسەکردن بە تاوانێک هەژمار دەکرا کە بە لێدان یان زارەکی سزا دەدرا، بۆیە قسەکردن بە نهێنی بوو، دوای دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی هەزاران شەهیدی ژن و پیاو، لە پێناو ماف و زیندووکردنەوەی زمانی کوردی و داننان بە ناسنامەی کوردایەتیدا، قسەکردنی بوو بە مافێکی ڕەوا و بنەڕەتی بۆ گەلی کورد.

 

بەهێزکردنی برایەتی نێوان گەلانی هەرێم

ڕەباب موفتی، ژنێکی عەرەبی تەمەن ٥٠ ساڵان و هاوڵاتی گوندەکانی دێرەزوورە، لە کۆبوونەوەکانی پەروەردەدا جێگەی خۆی دەگرێتەوە، وتی: ویستم فێری زمانێکی نوێ بم، کاتێکیش هەلی فێربوونی زمانی کوردیم بینی، پەلەم کرد بۆ بەشداریکردن لەم خولە، بەو پێیەی کورد گەلێکی دێرین و برایانە و هەزاران ساڵە لەگەڵ یەکتردا پێکەوە ژیاوین، دەبێت فێری زمانەکەیان بین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتیی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بۆیە ئەم هەلەی قۆستۆتەوە بۆ فێربوونی شتێکی نوێ و جیاواز، ئاماژەی بە سەختی زمانی خۆی کرد: کوردی لای من تازەیە، بەو پێیەی من تەنیا بە زمانی عەرەبی قسە دەکەم، زەحمەت بوو بۆم وتنی وشەکان، بەڵام وردە وردە دەستم کرد بە زاڵبوون بەسەریدا.

 

هەرچەندە کۆمەڵگەی ناوخۆیی ژنانی تەمەن ٥٠ ساڵان بە ناشایستە سەیر دەکەن بۆ فێربوونی هەر شتێک، بەڵام ئیرادەی ئەو ئەم نۆرمەی شکاندووە، دووپاتی کردەوە کە ژن توانای فێربوون و گەشەپێدانی خۆیان هەیە، بەبێ گوێدانە تەمەنیان، زانین و خوێندن تەنها لە تەمەنێکی دیاریکراودا سنووردار نییە، چونکە ژنان ئەوانەن کە نەوەکان پەروەردە دەکەن، بۆیە پەروەردە و کولتوور زۆر پێویستە بۆ زیادکردنی منداڵان بە زانست، ئاواتەخوازە دوای تەواوکردنی هەموو ئاستەکان و بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی زمانی کوردی فێری منداڵان بکات.