مەگەکە: ڕۆژنامەنووسێکی ژن دەستگیرکراوە و سێ ڕۆژنامەنووس فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە

مەگەکە لە ڕاپۆرتی مانگی تەمووزدا ڕایگەیاند کە ڕۆژنامەنووسێکی ژن دەستگیرکراوە و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا "مەکەگە" ڕاپۆرتی خۆی بۆ مانگی تەمووز لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەوانان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد کە مافی ئاگاداربوونی ڕای گشتی دەپارێزن، مانگی تەمووزیشیان لە ڕاڕەوەکانی دادگادا بەڕێکردووە.

 

ڕۆژنامەوانێک دەستگیرکراوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ڕۆژنامەوانی تر دەرچووە

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەتی ئاکەپە، لەلایەکەوە باسی "دیموکراتیکبوون" دەکات و لەلایەکی ترەوە فشارەکانی لەسەر ڕاگەیاندن بەردەوامی پێدەدات.

 

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی مەکەگەدا هاتووە: ڕێگرییەکان لە مانگی تەمووزیشدا بەردەوامبوون. لە ١٠ـی تەممووزی ٢٠٢٥، هەژماری ئینستاگرامی ئاژانسی کوردی زمان، ئاژانسی وڵات بە پاساوی پێشێلکردنی ڕێنماییەکان داخراوە.

 

وەکو ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئێمە لە تێکۆشانی خۆمان دژی هێرشەکان بۆ سەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی، بیروڕا و دەربڕین بەردەوام دەبین. بەردەوام دەبین لە پاراستنی ڕۆژنامەوانان و ڕۆژنامەگەریی. سەرەڕای هەموو تاریکییەکان، ڕۆژنامەوانان لەماوەی کارکردنیاندا ڕاستییەکان دەنووسن. دووپاتی دەکەینەوە: ڕۆژنامەگەریی دادگایی ناکرێت.

 

پێشێلکردنی مافەکان

مەکەگە لە ڕاپۆرتەکەدا کە تایبەتە بە مانگی تەممووز، بەم شێوە پێشێلکاریی مافەکانی ڕیزکردووە:

-ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیرکراون: ١

-ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە: ٣

-ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپ بوونەتەوە: ١

-ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕێگری کارکردنیان لێ کراوە: ١

-پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسانی ناو گرتووخانەکان: ٤

-ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە لێپێچینەوەدان: ٢

-ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووبەڕووی دۆسییەکانی دادگا دەبنەوە: ١

-ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ئێستادا دادگایی دەکرێن: ٦

-ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ـەوە لە زیندانن: ٥