دوای چەند هەفتەیەک لە دیارنەمانی تەرمی ڕۆژنامەنووس مەروە موسلیم دۆزرایەوە

لە تاوانێکی نوێدا کە بۆ تۆماری پێشێلکارییەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی زیادکرا، تەرمی مەروە موسلیم، ڕۆژنامەنووس دوای زیاتر لە سێ هەفتە لە لەدەستدانی پەیوەندی لەگەڵیدا دۆزرایەوە.

غەززە

 

لە دیمەنێکی پڕ لە ئازاردا کە ڕەنگدانەوەی گەورەیی ئەو کارەساتەیە کە ڕۆژنامەنووسان لە کەرتی غەززە بەسەریان بردووە، تەرمی مەروە موسلیم، ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی لە ژێر داروپەردووی ماڵە وێرانکراوەکەیدا لە گەڕەکی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە دۆزرایەوە.

 

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکان، ئێوارەی ڕۆژی ١ی ئاب، تەرمی مەروە موسلیم، ڕۆژنامەنووس لە ژێر داروپەردووی ماڵەکەی لە گەڕەکی شوجاعییە دۆزرایەوە، زیاتر لە سێ هەفتە پەیوەندی لەگەڵ ئەودا لەدەستچووبوو، دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کە ناوچەکەی کردە ئامانج.

 

لە ئەنجامی ڕێگریکردن لە گروپەکانی بەرگری شارستانی و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆ شوێنی بۆردوومانەکە کوژرا،بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ئەو ژنە بەردەوام بووە لە خوێنبەربوون تا بەهۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە، لەگەڵ دوو براکەی.

 

مەروە موسلیم، ڕۆژنامەنووس بە دەنگی ڕادیۆیی و پێشکەشکردنی بەرنامەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی لە ڕادیۆی "شەباب" گەنجان ناسرابوو، دیارترینیان بەرنامەی بەیانیان و بەرنامەی "ذات" خود بوو، ئەو بە ئامادەبوونی پیشەیی و بوێری خۆی لە چارەسەرکردنی پرسەکانی هاوڵاتیاندا جیاواز بوو.

 

دوای سەرهەڵدانی شەڕی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە باکووری کەرتی غەززە بەجێبهێڵێت، بە ئارەزووی خۆی لە کارەکەی دوورخرایەوە، پێداگری لەسەر مانەوە لەگەڵ خێزانەکەی دەکرد، پێیوابوو دەنگی لەناو مەیدانەکەدا لە هەموو شوێنێکی تر قسەخۆشترە.

 

ناوەندی ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی ماتەمینی مەروە موسلیمی گرت و بە "شەهیدی وشە لە بەرامبەر شەڕی قڕکردن لە دژی ڕۆژنامەنووسان" پێناسەی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە قوربانی هەڵمەتێکی سیستماتیکی بووە کە ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی کردە ئامانج بە ئامانجی بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان.

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، کوشتنی مەروە موسلیم بەشێکە لە زنجیرەیەک تاوان کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی سەر غەززەوە گیانی ٢٣٢ ڕۆژنامەنووسیان لەدەست داوە، کە گەورەترین کۆمەڵکوژییە لە سەردەمی هاوچەرخدا دژی ڕۆژنامەگەری ئەنجامدراوە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەکانی دادپەروەری نێودەوڵەتی کرد، دیارترینیان دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر و پاراستنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا کاردەکەن مسۆگەر بکەن.