”ڕۆژئاوایەک بەبێ نوێنەرایەتی ژنان و بەبێ سوپای ژن نییە”
دایکانی شەهیدانی یەپەژە سەبارەت بە پرۆسەی یەکگرتن ڕایانگەیاند، ئەگەر یەپەژە وەک هێزێکی ژنان نەناسرێت، پارێزراوی ژنان مسۆگەر نابێت و ئازادی ژنان ڕووبەڕووی جینۆساید دەبنەوە.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر- دایکانی شەهیدانی یەپەژە لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە بۆچوون و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و پشتیوانی خۆیان بۆ یەپەژە نیشان دا.
”ناتوانرێت یەپەژە لە دانوستانەکان بەجێبهێڵرێت و دەسەڵاتەکەی پشتگوێ بخرێت”
فەهیمە عەبدولڕەحمان، دایکی شەهید ئەرژین جودیە کە لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا پەیوەندی بە کاروانی شەهیدانەوە کردووە، دایە فەهیمە ئاماژەی بەوەشکرد، کچەکانیان بەشدارییان لە شۆڕشدا کردووە و بەشداری یەکینەکانی پاراستنی ژنان”یەپەژە”یان کردووە بۆ پاراستنی ناوچەکە، جەختی لە هێزی ژنان لە پاراستنی خاکەکەیان کردەوە و وتی: ئەگەر خوێنی کچەکانمان کە لەسەر ئەم خاکە شەهید بوون نەناسرێت و سوپای یەپەژەمان نەخرێتە ناو دانوستانەکانەوە، ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین، بۆ نموونە ئێستا شنگال لە مەترسیدایە، ئەگەر ژنان چەکیان نەبێت و چەکەکانیان دابنێن، چۆن بەرگری لە خۆیان دەکەن لە بەرامبەر ئەم جینۆساید و ستەمکارییە؟.
”ڕۆژئاوایەک بەبێ نوێنەرایەتی ژنان و سوپای ژنان نییە”
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ڕۆژئاوای کوردستان بەبێ سوپای ژن چۆن خۆپاراستن دەکات وتی: ڕۆژئاوای کوردستان بەبێ نوێنەرایەتی ژنان و سوپای ژنان دروست نابێت، ڕۆژئاوایەک کە نوێنەرایەتی ژنان و سوپای ژنانی تێدا نەبێت، ناتوانێت خەباتێکی دروستی هەبێت، یەپەژە دەبێت لەناو خەڵکدا بێت و ناتوانرێت لە ژنان جیابکرێتەوە، هەروەها دەبێت یەپەژە بخرێتە نێو ئەو لیوایانەی کە هێزەکانی هەسەدە دادەمەزرێنن و دەچنە ناو وەزارەتی بەرگری سووریاوە، یەپەژەش دەبێت لیوایەکی خۆسەریش بێت، پێویستە نەک تەنها ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بپارێزێت، بەڵکو ژنانی سووریاش بە گشتی بپارێزێت.
”ژنانی بێ پاراستن وەک ئەوە وایە بێ ماف بن”
فەهیمە محەمەد وتی کە نابێت لێرەدا ژنان بێ پارێزراو بمێننەوە، هەروەها بەجێهێشتنی ژنان بەبێ پارێزراوی واتای ئەوەیە بێ ماف بمێننەوە، دوای ١٤-١٥ ساڵ لە شۆڕش، چۆن جارێکی تر بێ ماف بمێنینەوە؟ چونکە ئەو مافانەی ئەمڕۆ بەدەستمان هێناوە بە چەک هاتوون، ناکرێ ئەمڕۆ چەکی ژنان ببرێن یان بێ ڕۆڵ بمێننەوە، ئەمە چۆن بە شەڕڤانێک بڵێی دوای ١٤-١٥ ساڵ لە شۆڕش چەکەکانیان دابنێن؟ ئەمە نادادپەروەرییە.
’ڕاستییەکە ئەوەیە کە یەپەژە دەبێت ببێتە سوپای دانپێدانراو و ژنان لەسەر ئاستی سووریا”
فەهیمە محەمەد سیناریۆکانی کەناراوەکانی سووریای بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر چەکەکانی یەپەژە ببرێن ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی جینۆساید دەبنەوە و کەنارەکانی سووریا نموونەی ئەوەن، هەروەها من دایکێکی تەمەن ٦٢ ساڵم، خۆم بە شەڕڤانی یەپەژە دەزانم و لە سەرەتای شۆڕشەوە چەکی کچە شەهیدەکەمم لەسەر شان هەڵگرتووە، بەڵێ هێزێکی یەپەژەمان هەیە، بەڵام ئێمەش یەپەژەین.
لەژێر ڕۆشنایی ئەو پرۆسەیەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت و زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر ژنان، فەهیمە محەمەد پێویستی بە ژنانی سووریای بەم شێوەیە دەربڕی: پێویستە هێزی یەپەژەمان لەسەر ئاستی سووریا بەردەوام بێت لە بوونی خۆی و پاراستنی ژنان، بۆ ئەوەی دانپێدانان و پشتگوێخستنی نەبێت.
بۆچی ژنانی جیهان قەرزاری یەپەژەن؟
ئازایەتی شەڕڤانانی یەپەژەی لە شەڕی داعش بیرهێنایەوە و وتی: چەتەکانی داعش لە هێزی شەڕڤانانی یەپەژە دەترسان، ئەمڕۆ ژنانی جیهان قەرزاری شەڕڤانانی یەپەژەن، کە لە تیرۆری داعش ڕزگاریان کردن، تا دوا ساتمان پشتیوانی یەپەژە دەکەین و هەڵاواردنیان قبوڵ ناکەین.
”نابێت ژنان بە دانانی چەکەکانیان ناسنامەی خۆیان لەدەست بدەن”
خەزاڵ محەمەد تاهیر باسی لەوە کرد، کە ژنان ناتوانن بێ چەک بن، هەروەها دۆخی ژنان خراپە ئەگەر بێ چەک بمێننەوە، چونکە ژنان فێربوون کە ناتوانن بەبێ چەک بڕۆن، چەک بەشێکە لە جەستەمان، بۆ پاراستنی بوون و کەرامەتی خۆمان بەکاری دەهێنین، تەنانەت بۆ پاراستنی ناسنامەی خۆمان بەکاری دەهێنین، بۆ ئەوەی جارێکی تر ژنان نەچەوسێندرێنەوە و بەرگری لە مافەکانیان بکەن، پێویستە بەردەوام بن لە خەبات و بێ چەک نەمێننەوە.