ڕۆژنامەنووس ئیلاها محەمەدی دەستگیر کرا
ڕۆژنامەنووس ئیلاها محەمەدی دەستگیرکرا. باس لەوەش کراوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی دەست نەکەوتووە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، دوێنێ ڕۆژنامەنووس ئیلاها محەمەدی دەستگیرکراوە. هێشتا وردەکارییەکانی هۆکاری دەستگیرکردنی ئاشکرا نەکراوە.
ئیلاها محەمەدی پێشتر لەکاتی ڕووماڵکردنی هەواڵی کوشتنی ژینا ئەمینی دەستگیرکرابوو، لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، دوای بەشداریکردنی لە پرسەی ژینا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتەوە کوژرا، دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ١٧ مانگ لە زینداندا ڕاگیرا