چالاکوانانی ئەفغانستان بانگەواز بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن

چالاکوانانی مافی ژنان لە ئەفغانستان بانگەوازیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بەپەلە هەنگاو بنێت بۆ ئەو ژنانەی کە لەژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا ئازار دەچێژن.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنانی چالاکوانانی ئەفغانستان بانگەوازێکی ڤیدیۆیییان بە ناونیشانی "نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئانالینا بیربۆک" بڵاوکردەوە.

 

ڤیدیۆکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژنانی ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا ڕووبەڕووی هەڵاواردنێکی توندی ڕەگەزی دەبنەوە، و بە شێوەیەکی سیستماتیکی لە خوێندن و دامەزراندن و ئازادی جوڵە و ژیانی گشتی دوورخراونەتەوە.

 

ئەو ژنانە، کە داوای بەپەلەی کردەییان کرد وتیان: پێویستە جیاکاریی جێندەری کۆتایی پێبێت، میکانیزمی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی دابنرێت، ئێمە وەڵامدانەوەی لاواز و زارەکی شەرمەزار دەکەین، داواکارین مافەکانی ژنانی ئەفغانی بەڕاستی بپارێزرێن و لە پێشینەی کارەکانیان دابنرێت.