ئیلهام ئەحمەدو ڕۆهلات عەفرین لە پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر ڕەوشی کورد قسەیان کرد
ئیلهام ئەحمەدو ڕۆهلات عەفرین لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایانگەیاند، نائارامی داعشی بەهێز کردووەو مەترسییەکان بەردەوامن، پەرلەمانی ئەوروپا دەتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم هەڵگیرسانی شەڕێکی دیکەو پێویستە ببێتە گەرەنتیکاری پرۆسەی چارەسەری.
ناوەندی هەواڵ
لە دیدارێکدا کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هاوڵاتییانی تورکیای یەکێتی ئەوروپا "EUTCC" و گروپی هاوپەیمانی سۆسیالیست و دیموکراتیکە پێشکەوتنخوازەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسلی بەلجیکا ڕێکخرابوو، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاو ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەپەژە قسەیان کرد.
ئیلهام ئەحمەد لە دیدارەکەدا وتی: لەم پەرلەمانە کۆبوونەوەیک بەڕێوەچوو و ئەمەش بۆ ئێمە زۆر گرنگبوو، ئەم پشتیوانییەی کە لە ڕۆژئاوا و کورد دەکرێت، پشتیوانییە لە دیموکراسی و دادپەروەریی، ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا دراون وەک بڕیارێک دەبینین کە هەمووان بە ئازادیی پێکەوە بژین لە سووریا، ساڵانێکی زۆرە مافەکانی کورد لە سووریا بنپێکراوە، کورد لە مێژوودا تێکۆشانێکی گەورەی بۆ مرۆڤایەتی و ئازادیی ئەنجامداوە، مرۆڤایەتییان لە هەڕەشەی گەورەی داعش ڕزگار کرد، پێویستە هەموو لایەک بەدواداچوون بۆ ئەمە بکەن بۆ ئەوەی ئەم گەلە بتوانێت بە پێگە و مافەکانی خۆی بگات.
هێشتا ئەمە ڕووی نەداوە، کەچی کورد کەوتووەتەبەر هێرش، ئەمانەش هێرشە بۆ سەر دیموکراسی، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سیستەمێکی دیموکراتیک هەبوو، هێرشەکانیش دژی ئەو سیستەمە بوون، ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربەست کرا، ڕێککەوتنێک کرا بۆ ئەوەی کورد بە مافەکانی خۆی بگات، لەو چوارچێوەیەدا زۆر بڕگە هەن کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراون، هێشتا ئەنتێگراسیۆن تەواو نەبووە و هەندێک هەنگاو دەنرێت، هەرچەندە هەندێک کێشە هەیە، بەڵام ئەنتێگراسیۆن بەردەوامە، هێشتا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە ئارادایە، بەڵام هێشتا مەترسی هێرش و شەڕێکی نوێش بەردەوامە، هەوڵەکان بۆ هاندانی شەڕ لە نێوان کورد و عەرەب بەردەوامن، ئەمە زۆر مەترسیدارە، مەترسی شەڕی نوێ بەردەوامە، ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا گیراونەتەبەر ئەرێنین، پێویستە مافی کورد هەمیشەیی بێت و کورد بەشداری لە ئیدارەی سووریای نوێدا بکات، بەڵام هێشتا ئەمە ڕووی نەداوە، ئەمە خاڵێکی گرنگە، گرنگە کورد قسەی هەبێت لە سووریای نوێدا، بەڵام جارێ ئەمە بەدی نەهاتووە.
“هەموو کەسێک پێویستە بگەڕێتەوە سەر خاکەکەی”
ئیلهام ئەحمەد تیشکی خستەسەر کەموکوڕییە جدییەکان و بەشداریکردن لە حکومڕانی لە هەموو بوارەکاندا و وتی: “هەڕەشەی داعش بەردەوامە، زۆر لەو شوێنانەی کە ئەندامانی داعشیان تێدا دەستبەسەرکرابوون کەوتوونەتە دەست حکومەت، ئەمریکاش خەریکە لە ناوچەکە دەکشێتەوە، دوای ئەمە پرسی کورد چۆن چارەسەر دەبێت؟ هێشتا هیچ گەرەنتییەک نییە، هەر بۆیە هاتووین بۆ ئێرە و خەریکین هەندێک کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، پێویستە گەرەنتی هەبێت بۆ ڕێککەوتنەکە، هەندێک کەس دەڵێن "ئێمە گەرەنتیکارین"، بەڵام ئەمە بەس نییە؛ پێویستە دیاری بکەین کە چۆن ئەنتێگراسیۆن ڕوودەدات، مافەکانی کورد و خۆبەڕێوەبەریی ناوچە کوردنشینەکان لە ڕێککەوتنەکەدا هەیە؛ بەڵام پێویستە باس لەوە بکرێت کە چۆن ئەمە جێبەجێ دەکرێت، لە کانتۆنی جزیرە کۆچبەرێکی زۆر هەیە، پێویستە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لە ئێستادا لە خوێندنگاکاندا دەمێننەوە، بۆ گەڕانەوەیان ڕێککەوتن کراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، ئەمەش پێویستی بە چاودێری ورد هەیە، هەموو کەسێک پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ زێدی خۆیم لێرە کۆبوونەوەمان دەبێت لەسەر ئەم بابەتە.
“بەهۆی بەرخۆدانێکی مێژووییەوە ئێمە لێرەین”
هەروەها ڕۆهلات عەفرین بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بەرخۆدانێکی مێژوویی لە ئەوروپان، وتی: دەستکەوتەکان لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە پارێزراو بوون، پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا بۆ هەر چوار بەشی کوردستان گرنگە، ئەگەر هەمووان بەرگری لەمە بکەن، ئەوە نیشاندەری ئەوەیە کە ئەمە پرسێکی جیهانییە، سووریا هێشتا لە ئاژاوەدایە و کۆتایی نەهاتووە، ئەنتێگراسیۆن پێویستە بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئاواوەکان بێت، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ژنانە، ئەگەر بڕیارە ئەنتێگراسیۆن ڕووبدات، پێویستە پشتڕاست بکرێتەوە، سووپایەک بەبێ یەپەژە لە سووریادا بیری لێناکرێتەوە، دەتوانین دەستکەوتەکانمان بپارێزین بە خاوەندارێتی کردنیان، ئێمە لە ڕێگەی ئەو کۆبوونەوەیانەی لێرە ئەنجامی دەدەین، باسی ئەمە دەکەین، هەبوونی یەپەژە بە مانای پاراستنی هەبوونی ڕۆژئاوایە.
لە دیدارەکەدا، ڕۆهلات عەفرین و ئیلهام ئەحمەد وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە، ئیلهام ئحمەد ڕایگەیاند، ٤٠٠ خێزان ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ عەفرین، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا وادەی وردی گەڕانەوەیان ڕوون نییە، ئاماژەی بەوەدا که حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتییەکی بەرچاوی لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان نیشان داوە و هیواشی دەربڕی ئەم پاڵپشتییانە لە داهاتووشدا بەردەوام بن.
وتیشی: دیمۆگرافیای ڕۆژئاوا و باشوور لەیەک ناچن، بەڵام دەتوانین ئەزموونە ئەرێنییەکان وەک ئاماژەیەک وەربگرین، پەرلەمانی ئەورووپا دەتوانێت ڕێگربێت لەوەی شەڕێکی دیکە هەڵبگیرسێت، ئەورووپا پاڵپشتییەکی زۆر لە سووریا دەکات، ڕۆڵیان وەک گەرەنتیکارێک چارەسەری دەگەیەنێتە ئەنجام.
هەروەها ڕۆهلات عەفرین، بە ئاماژەدان بەوەی کە داعش تەواو نەبووە، وتی: نا ئارامی داعشی بەهێز کردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی زۆر ئەنجام دراوە، هەروەها هەڕەشەی ئەم هێرشانە دژی ئێمەیە، ئەمڕۆ لە سایەی ئەو تێکۆشانەی کە ژنان بەڕێوەیان بردووە لێرەین، بوونی من لێرە وەک ژنە تێکۆشەرێک لە سایەی تێکۆشانی هەموو ژنان و شەهیدانە.