ژنێکی سودانی لە کاتی ئاوارەبوونی لە شاری فاشر بەهۆی تینوێتی گیانی لەدەستدا

ژنێکی سودانی لە کاتی ئاوارەبوونی لە شاری فاشر لە ئەنجامی بەرکەوتنی لەگەڵ تینوێتی و برسێتییەکی زۆر گیانی لەدەستدا.

سودان

 

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی٢٠٢٣ەوە، شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بارودۆخی سەختی مرۆیی و شەپۆلی گەورەی ئاوارەبوون ڕوویکردووەتە هاوڵاتیان، بە یەکێک لە خراپترین کارەساتەکان لە جیهاندا دادەندرێت.

 

ژنێکی سودانی لە کاتی کۆچکردنی لە شاری فاشر، لە ویلایەتی دارفۆری ڕۆژهەڵات، لە ئەنجامی تینوێتییەوەگیانی لەدەستدا، ژنەکە و ئەو کەسانەی دیکە کە لەگەڵیدا بوون لە کامپی 'نیفاشا' کە دەکەوێتە باکووری شاری فاشر هەڵاتبوون.

 

لە دوای چڕبوونەوەی شەڕەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، دانیشتووانی ناوچەکە کۆچ دەکەن بۆ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی سودان بە سەرۆکایەتی عەبدولواحید نور لە 'تەویلە و جەبەل مەرای ڕۆژهەڵات' لە ژێر کۆنترۆڵیدایە، نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای فاشرەوە دوورە.