ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە کەرتی غەززە گیانی لەدەستدا

 ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی فەڵەستینی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانی لەدەستداوە، ژمارەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان بووە ١٥٣ ڕۆژنامەنووس.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە بەیاننامەیەکی نووسراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززەدا زانیاری لەسەر دۆخی ڕۆژنامەنووسانی ناوچەکە دراوە.

 

ڕاگەیەندرا، لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ڕۆژنامەنووس محەمەد مەحمود ئەبو شەریعە کە لە ئاژانسی هەواڵی شەمس کاری دەکرد، گیانی لەدەستدا، بەوەش لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی کوژراو بووە ١٥٣ ڕۆژنامەنووس.

 

لە بەیاننامەی پێشووی فەرمانگەی پەیوەندییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، ڕۆژنامەنووسان بە مەبەستی بێدەنگکردنی دەنگی فەڵەستین و شاردنەوەی ڕاستییەکان و ڕێگریکردن لە گەیشتن بە هەواڵ و زانیارییەکان بە ڕای گشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە ئەنقەست دەکرێنە ئامانج.