ژنێکی کورد لە بەندینخانەکانی ئەفغانستانەوە براوەتە بەندینخانەی ئورمیە

ڕێکخراوی هەنگاو بڵاوی کردەووە، ژنێکی کورد ماوەی دوو ساڵە لە بەندینخانەیەکی وڵاتی ئەفغانستان زیندانی کراوە، ماوەی ١٠ ڕۆژە گواستراوەتەوە بۆ بەندینخانەیەک لە ئورمییە. ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی هەنگاو بڵاوی کردەووە، ژنێکی کورد ماوەی دوو ساڵە لە بەندینخانەیەکی وڵاتی ئەفغانستان زیندانی کراوە، ماوەی ١٠ ڕۆژە گواستراوەتەوە بۆ بەندینخانەیەک لە ئورمییە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆف لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوی کردەووە کە بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتووە ژنێکی کورد بەناوی "ئایدا نیک سیرەت" ماوەی دوو ساڵە لە بەندینخانەکانی وڵاتی ئەفغانستانە و دایکی سێ منداڵە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوە ئەو ژنە کوردە ماوەی ١٠ ڕۆژە لە بەندینخانەکانی ئەفغانستانەوە گواستراوەتەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندینخانەی ناوەندی ئورمیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی کورد بە ناوی “ئایدا نیک سیرەت” بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

 

بەپێی وتەی سەرچاوەکانی ئەو ڕێکخراوە، ئایدا نیک لە ماوەی ڕابردوودا گواستراوەتەوە بۆ ئێران، دوای بردنی ئەو ژنە بۆ بەندینخانەکەی ئورمیە لە منداڵەکانی جیاکراوەتەوە و منداڵانەکانیشی چارەنووسیان نادیارە.