ڤیکتۆریا نوڵەند: داخستی هەدەپە پرسیار دەخاتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیا
بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، ڤیکتۆریا نوڵەند ئاماژەی بەوەدا داخستنی هەدەپە لە تورکیادا پرسیار دروستدەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە کۆبوونەوەیەکی ڤیکتۆریا نوڵەند، بریکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی، لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سینات، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا، گفتوگۆ لەسەر هەڵوێستەکانی تورکیا بەرامبەر ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و ڕۆژنامەنووسان کرا.
ڤیکتۆریا ڕایگەیاند: ئێمە بە ڕوونی نیگەرانییەکانی خۆمان دەربڕیوە بۆ دەستەڵاتدارانی تورکیا سەبارەت بە قەدەغەکردنی حزبە سیاسیەکان، ڤیکتۆریا ئاماژەی بەوەشدا کە هەدەپە نوێنەرایەتی چینێکی فراوانی هاوڵاتیانی تورکیا دەکات و قەدەغەکردنی نوێنەرانی ئەو چینە پرسیار دروست دەکات لەسەر پاک و بێگەری هەڵبژاردنەکان.
ئەو بریکارە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پێشەنگایەتی یەپەگە چونکە بەهای خۆیان سەلماند لە ڕووبەڕوو بوونەوەی شەڕی دژی داعش و پاراستنی ئاسایشی سوریا.
ت.پ