حزبی شیوعی عێراقیش لە هەڵبژاردنەکانی عێراق کشایەوە

تا ئێستا دوو لایەنی سیاسی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق کشاونەتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت کشانەوەی لایەنەکان بە واتای ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنە لە کاتی خۆیدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا، حزبی شیوعی عێراق کشانەوەی خۆی لە بەشداریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ڕاگەیاند و ئاماژەشیان بەوەدا کە ئاڵۆزی زۆر لە پرۆسەی هەڵبژاردندا هەیە.

 

حزبی شیوعی ئەوەشی ڕاگەیاند کە پارەی سیاسیی و چەک بەردەوام کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن هەیە.

 

لە ١٥ی مانگیشدا ڕەوتی سەدر کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا ڕاگەیاند کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت.

 

پەرلەمانتاری عێراق، یوسرا ڕەجەب لەوکاتەدا ئاماژەی بەوەدا، "پاشه‌كشه‌كردنی ڕەوتی سه‌دری له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١  واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یەنێت كه‌وا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ناكرێت و بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات".

 

ت.پ