لە ماوەی هەفتەیەکدا ٨٥ هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی کردووە
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری هەفتەیەکی سەردانی گەشتیاریی بۆ سلێمانی ڕاگەیاند کە ٨٥ هەزار گەشتیار بووە.
ناوەندی هەواڵ
بهڕێوهبهرایهتی ڕاگهیاندن و بهبازاركردنی گهشتوگوزاری سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە ماوەی ١٥ تا ٢٣ی ئەم مانگە نزیکەی ٨٥ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە لە دەروازە سنوری و فرۆکەخانەکانەوە، زۆرینەشیان لە باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون بە مەبەستی جەژنی قوربان.
دواین ئاماری گەشتیاریش بۆ پارێزگای سلێمانی تا ٢٥ی مانگ، واتە سبەی هەژمار دەکرێت.
ت.پ