ژنێک سەرۆکایەتی تیمی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی فەڕەنسا دەکات
جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا "بریجێت ئینریکی" بە سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و وەرزشی نەتەوەیی فەڕەنسا دەستنیشانکرا، ئەمە یەکەم ژنە کە ئەو پۆستەی لە دەستدایە لەکاتی دامەزراندنی لیژنەکەوە لە ساڵی ١٩٩٥دا.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی حوزەیران بریجێت ئینریکی تەمەن ٥٠ ساڵ بەسەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی و وەرزشی نەتەوەیی فەرەنسا هەڵبژێردرا و لە خولی یەکەمدا ٥٠٪ی دەنگەکانی بردەوە، ١٠٨ ئەندامی فیدراسیۆن بە قازانجی بریجێت دەنگی بەڵێیان دا و سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانیش پشتیوانی لێکرد.
هەڵبژاردنی ژنێک لەلایەن کۆمسیاری نەتەوەیی فەرەنسا وەک سەرۆکی ئەم لیژنەیە لە جیهانی پیاوسالاریدا کە لەناو ١٠٨ ئەندامی فیدراسیۆندا تەنها ١٤ کەسیان ژنن و سێ ساڵ پێش ئۆڵۆمپیکی ٢٠٢٤ کە بڕیارە لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت، پەیامێکی گرنگە.
ت.پ