لە کەنیسیەکی پۆڵەندا منداڵان تووشی توندوتیژی سێکسی دەبنەوە

لە کەنیسەیەکی کاسۆلیکی پۆڵەندا دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی گەنج لەلایەن قەشەکانی کەنیسەوە ئاشکرا دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگای ڤاتیکان قەشەی کەنیسەی کاسۆلیکی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان دادگای دەکات، کەنیسەکە ٣٦٨ ڕاپۆرتی دەربارەی هەڵسوکەوتی بێڕەوشتی لە مانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٨ ەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ پێگەیشتووە، هەندێک لە ڕاپۆرتەکان لە دەیان ساڵ پێش ئێستاوە هەیە، بەڵام هەندێکی دیکەیان لەم دواییانەدا ڕوویداوە.

 

سەرۆک قەشەکانی کەنیسەی پۆڵەندا دەربارەی قوربانیانی گێچەڵکردنی سێکسی لە ڕۆژی دووشەممەدا  قەشەکانی تاوانبار کرد، داوای لێبووردنی کرد و وتی: "ئەمڕۆ وەک نوێنەری کۆنفرانسی قەشەکان بۆ پاراستنی منداڵ و لاوان دەمەوێت ڕوو لە قوربانیان بکەم و جارێکی تر داوای لێبووردەییان لێبکەم".

 

بەرپرسانی کەنیسەکە ڕایانگەیاند ٣٩٪ی ڕاپۆرتی دەستدرێژی کردنە سەر منداڵان ڕاستن، پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٠ ڤاتیکان چوار قەشەی پۆڵەندی سزادا و دەریانکردن بە تاوانی داپۆشینی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان.

 

ت.پ