ئەکتەری تونسیی دالێندا عەبدۆ گیانی لەدەستدا

ئەکتەری شانۆ و فیلمی تونسی دالێندا عەبدۆ کە ساڵانێک بوو لەگەڵ نەخۆشیدا بەرەنگار دەبووەوە، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری تونس، دوێنێ ٢٩ی ئایار، هونەرمەندی تونسی دالێندا عەبدۆ، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

 

خەیرە ئەلعەرەبییە ناسراو بە دالێندا عەبدۆ لە چەندین شانۆییدا بەشداری کردووە و بەڕۆڵی چەندین کاراکتەری جیاواز ناسراوە، دالێندا لە بواری کۆمیدیادا کاری کردووە و پێکەنینی خستووەتە سەر ڕووی تونسیەکان.

 

ت.پ