"دەبێت مافەکانی ژنان لە سووریای نوێ مسۆگەر بکرێت"

سەبارەت بە کۆنفرانسی "یەکڕێزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە ڕۆژئاوا" ئیلهام ئەحمەد و فەسلە یوسف وتیان: پێویستە مافەکانی ژنان لە دەستوور و ئایندەی ژنان لە سووریای نوێدا دابنرێت.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ-کۆنفرانسی "یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کوردیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٢٦ی نیسان، بە بەشداری زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە نوێنەرانی کورد لە ڕۆژئاواو باکوورو باشووری کوردستانەوە بەڕێوەچوو، هەروەها کەسایەتییەکانی سەرتاسەری سووریا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی تەڤگەر و ڕێکخراوە جیاوازەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر گرنگی هاوسەرۆکایەتی، پرسی یەکسانی ڕەگەز، چەندین بیرۆکە دەرکەوت، بۆ ئەوەی ژنان لە سەوریای نوێ بە بۆچوون، دەنگ، ناسنامەی خۆیان بناسرێن.

 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، فەسلە یوسف، ئەندامی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا لەبارەی کۆنگرەی یەکڕیزی و هاوپشتی کورد قسەیان کرد.

 

" بەشداری و دەنگی ژنان لە کۆنگرەکەدا هەنگاوێکی مێژووییە "

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خۆبەڕێوەبردن،جەختی کردەوە لە ئاژانسەکەمان لەسەر گرنگی زیادکردنی نوێنەرایەتی ژنان لە کۆنگرەکەدا، لە کۆنگرەی یەکڕیزی و هاوپشتی کوردیدا، زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە رێکخراوەکانی جۆراوجۆر و کەسی سەربەخۆ ئامادە بوون، لەوانە ژنان و گەنجان.

 

ئەم هەنگاوە ئەزموونێکی نوێیە لە سووریا کە تا ئێستا زۆرێک لە ژنان بێبەش کراون لە چارەسەری سیاسی، حوکمڕانی، دەستوور. بۆیە ئەو یەکڕیزی، بەشداری، دەنگەی کە ژنان لەم کۆنگرەیەدا پێشکەشیان کرد، هەنگاوێکی مێژووییە بەرەو داهاتووی سووریا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە چەندین ڕێکخراو و تەڤگەر بەشداری دەکەن، ئامادەبوونی سەرجەم لایەنەکان لەم کۆنگرەیەدا مایەی خۆشحاڵی بوو، هەمووان پەیام و بۆچوون و هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ گەلی کورد دەرببڕی،وتیان " ئەم هەنگاوە خۆی لە خۆیدا دەستکەوتێکی نوێیە لە مێژووی کورددا، ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی مێژوویی لە داهاتوودا هەیە، کە ئەم هەنگاوە یەکەم بناغەی یەکڕیزیی کورد و هەر چوار پارچەی کوردستانی دانا.

 

"پێویستە کورد یەکبگرێت بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی"

فەسلە یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا یادی ئەم ساتە مێژووییەی کرد، وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە و ڕۆژی یەکڕیزی کوردانە. هەوڵی زۆر درا بۆی. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە پشتگیری ئەم کۆنگرەیەیان کردووە، دڵنیاین کە ئەنجامێک بەدەست دەهێنێت، خزمەت بە گەلەکەمان بکات. پێویست بوو ئەم کۆنگرەیە لەم قۆناغەدا ببەسترێت، چونکە سووریا چووە قۆناغێکی نوێوە، گۆڕانکاری زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدات ئێمە یەکدەگرین بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان.

 

ئاماژەی بە ڕۆڵی ژنان لە سووریا کردو وتی: ڕۆڵی ژنان زۆر گرنگە. دەیان ژن ئامادەی ئەم کۆنگرەیە بوون، بۆچوونەکانیان ڕوون و جیاواز بوو، ئەو شۆڕشەی کە دەستی پێکرد لەلایەن ژنانی کوردەوە بەڕێوە چوو لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، ژنان سەرکردەی کۆمەڵگەبوون. بەهۆی دەستکەوتەکانی، ئازادی هەموو ژنانی جیهان بەدەست دەهێنین. هیوای سەرکەوتن بۆ دۆسی ژنانی کورد دەخوازین و داوای مافەکانیان دەکەین لە دەستووری سووریای نوێدا.