سوەیدا بە پێشەنگایەتی ژنان هەڵدەستێتەوە
ژنانی سوەیدا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە گرژییەکانی ئەم دواییانە، بەشداریکردنیان تەنها لە پاڵپشتی ڕەوشتیدا سنووردار نەبوو، بەڵکو بۆ بواری پزیشکی و لۆژستیکیش درێژبووەوە، کە بەشدارییان لە ڕزگارکردنی بریندارەکان و پاککردنەوەی نەخۆشخانەو دابەشکردنی دەرمان.

ڕۆشێل جونیۆر
سوەیدا-شاری سوەیدا لە سووریا شایەتحاڵی پێشێلکارییە کارەساتبار و شۆککەرەکانە لە دوای پێکدادانەکانی نێوان کوتلە ناوخۆییەکانی دروز و گروپە چەکدارەکانی سەر بە جیهادییەکانی هەتەشە، وێنە و ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ڕادەی ئەو لەناوچوونە مرۆیی و ماددییە ئاشکرا دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هۆشدارییەکان لەبارەی کارەساتێکی مرۆیی و ژینگەیی نزیکەوە.
سەرەڕای پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان کە شاری سوەیدای سووریای قورس کردووە و داروپەردوو و کارەساتیان بەجێهێشتووە، بەڵام ژنان بەرپرسیارێتی بەرزکردنەوەی کۆمەڵگەکەیان لەناو نالە و بۆنی مەرگدا لە ئەستۆ گرتووە، لەناو ئاژاوەگێڕی و ماڵ وێرانیدا، دیمەنی سەرنجڕاکێشی هاوپشتی کۆمەڵگەی و هاوپشتی مرۆیی سەریان هەڵدا، بەو پێیەی ژنان بەرجەستەی بەرزترین بەهاکانی ئازایەتی و بەخشین بوون، ڕەتیانکردەوە لە پەراوێزدا بوەستن، بەڵکو بە ئیرادەیەکی نەگۆڕەوە ڕیزەکانیان پێشخست.
"لە خولێکی پەرستارییەوە بۆ هێڵی پێشەوە"
لە ناو نەخۆشخانەی نیشتمانییەوە، کە ئازار و هیوا تێیدا تێکەڵ دەبن، ڕەشا کەشوور قسەی لەگەڵ ئاژانسەکەمان کرد، ئەو ژنە وەک یاریدەدەری پزیشکی نەهاتبووە نەخۆشخانە، بەڵکو وەک هاوڵاتییەک کە برا بریندارەکەی دەگواستەوە، بەڵام ئەوەی بینیبووی وای لێکرد واز لە بیرۆکەی ڕۆشتن بهێنێت، بڕیاریدا بمێنێتەوە و بەشێک بێت لە گروپە ماندووەکەی هێڵی پێشەوە، هاتمە نەخۆشخانەی نیشتمانی، چونکە براکەم لە یەکەم ڕۆژی ڕووداوەکاندا بریندار بوو، چارەسەرم بۆ وەرگرت، هەستم بە پێویستی هەموو نەخۆشخانەکە کرد بۆ یارمەتیدان، لە یەکەم ڕۆژەوە دەستمکرد بە یارمەتیدانیان لە فریاگوزاری سەرەتاییدا، هەرچەندە هەرگیز پەرستاریم نەخوێندبوو، بەڵام تەنها خولێکم وەرگرتبوو.
ڕوونیکردەوە لە ڕۆژی دووەمدا دەرمانەکانم دەستەبەر کرد، لەوانە سیروم و سیتامۆڵ و دەرمانی دژە هەوکردن، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی ئۆتۆمبێلەکانی مانگی سوور و پاککردنەوەی نەخۆشخانەکەم دا.
"ئێمە لە مردن هەڵاتین... و لە ڕێگادا مردنمان دۆزیەوە"
چیرۆکەکەی تری سەماهر شیا بوو کە لە ترسی تۆپباران و ترسناکیی ئاوارەیی و برینەکانی شەڕ و لەدایکبوونی نزیک لە گوندی سەمیعی بەجێهێشت.
سەماهر بە تاڵیی وردەکارییەکانی کارەساتەکە دەگێڕێتەوە و وتی: کاتێک بیستمان بە تانکەوە دەچنە ناو گوندەکەمانەوە، لەگەڵ هاوژینەکەم و سێ کچەکەمدا لە ماڵەکەم هەڵهاتین، لە کۆتا مانگی دووگیانیدا بووم، چاوەڕێی هەر ئۆتۆمبێلێک بووین کە یارمەتیمان بدات لە گوندەکە ڕزگارمان بێت، لەناکاو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی کردین و هاوژینەکەمی بریندارکرد، بە ساتەکانی ترسدا تێپەڕین، بە تایبەتی منداڵەکانم بەزەحمەت گەیشتینە سوەیدا بۆ ئەوەی هاوژینەکەم لە نەخۆشخانە وەربگرین، لەگەڵ گەیشتنمان بە نەخۆشخانە ژمارەیەکی زۆر تەرمی مردوومان بینی و بۆنەکان زۆر بەهێز و دڵتەزێن بووین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا بێ ماڵ و حاڵ بووین، ماڵەکانمان دزراون و سووتێنراون، هیچمان لە کەلوپەلەکانمان نەماوە، کاتێک لە نەخۆشخانە دەردەچین نازانین بۆ کوێ بچین.
"ئێمە لە خەمی گەلەکەمانین"
مەنال حەناوی، پێشەنگی کۆمەڵەی خێرخوازی جەوهەر چاوەڕێی بانگهێشتی فەرمی نەکرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری، بەڵکو ئەو و هاوکارەکانی دەستپێشخەرییان کرد بۆ ئەوەی ئازارەکانی گەلی سوەیدا لە ئەستۆ بگرن، دوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستمان بە کارکردن کرد لە نەخۆشخانە، ئێمە لە خەمی گەلەکەمان بە ڕۆشنایی ئەم بارودۆخە سەختەی بەسەر سوەیدا دا هاتووە، هەوڵدەدەین تا دەتوانین هاوکاری بکەین، دوێنێ، هاوکاری پزیشکیمان گواستەوە، ئەمڕۆش نەخۆشخانەکەمان پاککردەوە، کە بۆنی مەرگی لێدەهات.
جەختیشی لەوە کردەوە ئێمە لە سوەیدا یەک جەستەین؛ ئاو و نانمان هاوبەش بوو، ئێمە شێرەکانی و خنساواتەکەی بووین، یەک دەستی نەشکاو دەبین و واز لە کەس ناهێنین.