ژنانی سلێمانی بەرهەمە دەستییەکانیان نمایش دەکەن

لە سلێمانی بە ئامادەبوونی ژنانی کارسازو دەستڕەنگین، شەش ڕۆژە پێشانگایەک لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی تایبەت بە بەرهەم و خواردنە کوردەوارییەکانی ژنان کراوەتەوە، بەشداربووانی پێشانگاکە دەڵێن: هەوڵی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی دەدەین.

سلێمانی 

 

ژنانی دەستڕەنگین، سەرەڕای ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان، بە ئیرادەی خۆیان هەوڵی سەربەخۆیی دارایی و گەشەپێدانی کارەکانیان دەدەن، بەڵام کەمی پاڵپشتیی حکومەت، سنوورداریی دەرفەتەکان و نەبوونی پشتگیریی پێویست هێشتا لە گەورەترین بەربەستەکانی بەردەم بەردەوامبوون و گەشەکردنی کارەکانیانە، لەپارکی ئازادی لەشاری سلێمانی فستڤاڵێک بۆ کاری دەستی ژنان کراوەتەوە. ماوەی ١٠ڕۆژ دەخایەنێت ڕۆژانە لەکاتژمێر ٤ی ئێوارە بۆ ١١شەو بەردەوام دەبێت، لەم فێستیڤاڵەدا شەوانە چەندین هونەرمەند بەشدار دەبن، داهاتی ئەم فێستیڤاڵە دەدرێتە نەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی.


ژیان محەمەد وتی: لەسەرەتای وەرزی پایزی جواندا بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی دڵی سلێمانی و شێفەکان فێستیڤاڵی کاری دەستی و خواردن دروستکردن بەڕێوە دەچێت، ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی دەڕۆژە هەموو براند و خواردنە کوردەواریەکان بەشدارن، کاری دەستی ژنان ٢٥ بۆ٣٠ژن بەشداربوون،  ئەمساڵ لەم فێستیڤاڵی پایزەیەدا ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشداریان کردوە جوار بۆ شەش مێز بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بێبەرامبەر دابین کراوە، ڕێخراوی نابینایان و ڕۆشنایی دل و چەندین ژنیتر کەخاوەن پێداویستی تایبەتن بەشداریان کردووە بەکارە دەستیەکانیان، ڕۆژانە لەکاتژمێر چواری ئێوارە هەتا ١١ی شەو بەردەوام دەبێت تاوەکو ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، شەوانە ژمارەیەکی زۆ لەهاولاتیان سەردانی پارکی ئازادی دەکەن و لەم کەشە فێنکەدا کاتەکانیان بەسەردەبەن.


ڕوپاک محەمەد، بەشداربووی فێستیڤالەکە وتی: :بەشداریم کردووە بەخواردنە کوردەواریەکان کوبە و کفتە شفتەو بۆرەک و یاپراخی سڵق و گەلامێو و بریانی زەرد، دووجۆر کفتەمان هەیە بڕوێش و برنج، داهاتی ئەم فێستیڤالە کە نیوەی دەبەخشین بە نەخۆشخانەی هیوا، میوانەکان پێشوازیەکی زۆر لەم فێستیڤاڵە دەکەن گەرموگوریەک و جۆش خرۆشیەکی زۆری پێوە دیارە داواکارم ژنان لەسەر پێی خۆیان بوەستن هیچ ژنێک بێکار دانەنیشێت هەرکارێک بێت بیکەن.