بەهۆی تێکچوونی ژینگە کۆلێرا هەڕەشە لە کامپەکانی ئاوارەکانی یەمەن دەکات
لە نێوان پەرەسەندنی شەپۆلەکانی ئاوارەبوون و تێکچوونی ژینگەی چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە یەمەن، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا هەڕەشە لە هەزاران کەسی ئاوارە لە شاری عەدەن دەکات.
ناوەندی هەواڵ
نیگەرانییە مرۆییەکان بەهۆی کارەساتێکی تەندروستی نزیک لە کامپەکانی ئاوارەبوونی یەمەن بەهۆی تێکچوونی توندی سیستەمی چاودێری تەندروستی و نەبوونی پاکوخاوێنی سەرەتایی زیاد دەکات. ئەم دۆخە لە نێوان نەبوونی دەستێوەردانی بەپەلەی نێودەوڵەتیدا هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی خێرای پەتا و نەخۆشییە کوشندەکان دەکات.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی ٢٩ی ئەیلوول ڕایگەیاند، ئاگادارییان لەبارەی گومانلێکراوانی تووشبوون بە کۆلێرا لە دوو شوێن بۆ ئاوارە ناوخۆییەکانی شاری عەدەن پێگەیشتووە، وەزارەتی تەندروستی گشتی و دانیشتووان تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرایان چالاک کردووە بۆ ئەنجامدانی چاودێری چالاک.
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ژمارەی ئەو کەسانەی کە گومان دەکرێن تووشی کۆلێرا بوون گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٧٤٨ کەس، هاوکات خێزانە تازە ئاوارەبووەکانی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی بارودۆخی تەندروستی و ژیان دەبنەوە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان زیاد دەکات.
ڕێکخراوەکە هۆشداریدا لە تێکچوونی دۆخی مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی کە تازە ئاوارە بوون لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا، ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤٠%یان پشت بە ئاوی سەرزەوی یان بیرە کراوەکان دەبەستن بۆ خواردنەوە، لەکاتێکدا نزیکەی یەک لەسەر سێیان دەستیان بە دەستشۆری پارێزراو و مۆرکراو نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێشاوی بریندارەکان بەهۆی ململانێ بەردەوامەکانەوە بارگرانییەکی زۆری خستۆتە سەر کەرتی تەندروستی، لە ئەنجامدا بەهۆی ماندووبوونی ژوورەکانی نەشتەرگەری و کارمەندانی پزیشکی لە چارەسەرکردنی بریندارەکاندا، خزمەتگوزاری فریاکەوتنی تەندروستی دایکان و منداڵان و منداڵبوون لە دوو نەخۆشخانەی مەریب و ڕاس ئەلعەرە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا.