ژنانی کوەیت داوای سزا بۆ بکوژی فەرەح ئەکبەر دەکەن
دوای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی کوەیت بڕیاری کەمکردنەوەی سزای بکوژی فەرەح ئەکبەریان بۆ ١٥ ساڵ کەمکردەوە، ژنانی کوەیت خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای لەسێدارەدانی بکوژەکەیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
٢٠ی نیسان لە کوەیت، پیاوێک هاوژینەکەی خۆی بە ناوی فەرەح ئەکبەر، ٣١ ساڵ لە ناوچەی سەباح ئەلسەلیم لە پایتەختی کوەیت فڕاند، پاشان چەقۆیەک دەکات بە سەر سنگیدا و لەبەر نەخۆشخانە فڕێی دەدات و خۆیشی ڕادەکات، دوای گەڕان پیاوەکە دەستگیرکرا.
دادگای باڵای تاوانەکانی کوەیت سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکە دەرکرد، دوای بەردەوامی کەیسەکە لە دادگادا، سزاکە بۆ ١٥ ساڵ زیندانی کەمکرایەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی ژنانی کوەیتی لێکەوتەوە.
ژنانی کوەیت دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کرد و داوایان کرد کە سزای لەسێدارەدانی بکوژی فەرەح کەم نەکرێتەوە، ژنان دروشمەکانی "خوێنی فەرەح ون نابێت"، جگە لە سزای لەسێدارەدان، هیچ سزایەکی ترمان ناوێت"یان وتەوە.
ت.پ