بە دروشمی"دوور لە مردن، ژنان شایەنی ژیانن"، سیمینارێک بەڕێوە دەچێت
لەپێناو بەدەستخستنی مافی ژنان و وەستاندنەوە بە ڕووی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دەرخستنی توانای ژنان و تێکۆشانیان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سیمینارێک لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەبات.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە دروشمی "دوور لە مردن، ژنان شایەنی ژیانن"، سیمینارێک لە شاری کەرکوک بەڕێوەدەبات.
سیمینارەکە دەربارەی کاریگەری دابونەریت لەسەر ژنان و ئەقڵیەتی ناموس پەرستییە کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی مافەکانی و زیادبوونی توندوتیژی دژ بە ژنان، سیمینارەکە لە دوو بەش پێکدێت کە کۆمەڵێک تەوەری گرنگ دەوروژێنێت.
بابەتەکانی سیمینارەکە:
بەشی یەکەم لە سێ تەوەر پێک دێت، تەوەری یەکەم، کاریگەری دابونەریت لەسەر ژنان، لەلایەن شکۆفە ساڵەیی، ئەندامی ڕێکخراوی کوردستانی سەوز پێشکەش دەکرێت.
تەوەری دووەم، هۆکاری کوشتن و خۆکوشتنی ژنان و هەبوونی توندوتیژی خێزانی، لەلایەن فەتار فاروق، ئەندامی ڕێکخراوی ڤیان.
تەوەری سێیەم، ئەو سیاسەت و سیستمانەن کە کار لەسەر زیادبوونی لەشفرۆشی دەکەن، لەلایەن تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کوردستان.
بەشی دووەمی سیمینارەکە لە سێ تەوەر پێکدێت، تەوەری یەکەم، یاسای پاراستنی ژن لە دەستووری عێراقدا ڕووندەکاتەوە لەلایەن شیرین عەبدوڵا، پارێزەر پێشەکەش دەکرێت.
تەوەری دووەم، ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی مافەکانیان، لەلایەن دلۆڤان ئەکرەم، ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان.
تەوەری سێیەم، توانا و تێکۆشانەکانی ژنان و ڕێگە چارەسەرییەکانی بەردەمیان، لەلایەن نەجیبە عومەر، چالاکوانی ژنان.
سیمینارەکە ڕۆژی هەینی ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢١ کاتژمێر ٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری کەرکوک بەڕێوەدەچێت.
ت.پ