عادلە ڕەزا دەبێتە باڵیۆزی ئەفغانستان لە ئەمریکا

باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە واشنتن لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی شەممە، ٢٧ی تەمموز، دەستپێکردنی فەرمی عادلە ڕەزای وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ئەمەریکا ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٧ی تەمموز، عادلە ڕەزا وەک نوێنەری هەمیشەیی ئەفغانستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیبەکار کردووە، پێش ئەو ڕۆئیا ڕەحمانی وەک باڵیۆزی ئەفغانستان لە ئەمریکا کاری کردووە، کە لە پرۆژەیەکدا بۆ دروستکردنی دیواری باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ئەمریکا تۆمەتبار کراوە.

 

عادلە ڕەزا لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦، سیاسەتمەدارێکی ئەفغانییە و لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٨دا وەک یەکەمین نوێنەری هەمیشەیی ژنانی ئەفغانستان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشان کرا.

 

باوکی عادلە لەلایەن تاڵیبانەوه کوژراوە، بڕوانامەی ماستەری هەیە لە خوێندنی نێودەوڵەتی، زانستی سیاسی و ئابووری لە زانکۆی سیمۆنسی شاری بۆستۆنە و ماستەری یاسا و دیپلۆماسیی لە زانکۆی تۆفت بەدەستهێناوە.

 

ئەو یەکەم ئەفغانی بوو کە ڤیزای H-1B1 ی بەدەست خست و پێشتر لە کاروباری ئابووری وەزارەتی دەرەوەدا خزمەتی کردووە.

 

ت.پ