ژنانی کورد و عەرەب پێکەوە گەڕەکەکانیان دەپارێزن
کورد و عەرەب بە چەک و ئامێری مۆسیقا گەڕەکەکانیاندەپارێزن و دەڵێن: ئێمە خوشکین، ئێمە گەڕەکەکانمان دەپاریزین، تل تەمر وەک دێرەزوور و ڕەققە ناکەوێت چونکە بە ڕۆحی برایەتی و خوشکایەتی گەلان پارێزراوە.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر- ژنان گەڕەکەکانیان لە بەرامبەر ئەو هێرشە سەرتاسەرییەی جیهادیەکانی هەتەشە بە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیان پێکردووە، دەپارێزن.
ئەو ژنانەی کە پاسەوانی گەڕەکەکان دەکەن و شانبەشانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شارەکە دەپارێزن، پاڵپشتیشەڕڤانانی هەسەدە دەکەن کە لە بەرەکانی پێشەوە گورزی قورس لە چەتەکان و جیهادییەکان دەدەن.
ژنانی کورد و عەرەب کە گەڕەکەکانی شاریتل تەمر لە کانتۆنی جزیرە دەپاریزن، بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
"ئێمە لێرەین بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی"
لەیلا سلێمان ئاماژەی بەوەکرد، خاڵی بەرگرییان بۆ پاراستنی گەڕەکەکان دروستکردووە بۆ ئەوەی دوژمن نەتوانێت بچێتە ناو شارەکەوەو وتی: تا کۆتایی بەرەنگاری دەبین و شارەکەمان ڕادەستی چەتەکان ناکەین بۆ ئەوەی چەتەکانی داعش و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژی لە شارەکەمان ئەنجام نەدەن.
"ئەگەر ئەمڕۆ خۆمان نەپارێزین، کەس نایەت و ئێمە ناپارێزێت"
مەها ساڵح، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، بەڵام لە هەمانکاتدا ئەرکی نیشتمانپەروەرانەی خۆی جێبەجێ دەکات و گەڕەکەکەی دەپارێزێت وتی: ئەمڕۆ ناوچەکانمان ڕووبەڕووی هێرشێکی دڕندانەن، بە خەڵک و ژنانیشەوە، ئێمە لێرەین و گەڕەکەکانمان دەپارێزین، ئەمە ئەرکی هەموو کەسێکە، با هەمووان خۆیان چەکدار بکەن و بچنە خوارەوە بۆ گەڕەکەکان بۆ ئەوەی لە خەوی خۆیان بەئاگا بێنەوە، ئەگەر ئەمڕۆ خۆمان نەپارێزین، کەس نایەت و بمانپارێزێت، چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی هەبوون و نەبوونە. بژی کورد و کوردستان، بۆ کە ئەمڕۆ ئەوەندە خوێن دەڕێژین.
"من خوشکی کورد و ئاشووریم، کورد گەلی ئێمەیە"
ڕەشا عەلۆ کە بەڕەچەڵەک عەرەبە، بە ئامێرە موزیکییەکانی کە ئەربانێیە، مۆڕاڵ بە ئێكشگران دەبەخشێت وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ خوشکە کوردەکانم بەرگری لە گەڕەک و ماڵەکانی دەکەم، ئەمڕۆ من خوشکی پێکهاتە کوردو ئاشوورییەکانم لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. دەکرا چەتەکان لە چەند خولەکێکدا ڕەققە و دێرەزوور داگیر بکەن و کۆنترۆڵیان بکەن، بەڵام جەخت لەوە دەکەینەوە کە تل تەمر جیاوازە.
"شۆڕش دارێکی بەرهەمدارە، بۆیە هێرشی دەکرێتە سەر"
ڕەشا عەلۆ سەرنجی بۆ ئەو خیانەتانە ڕاکێشا کە لەو ناوچانە ڕوودەدەن کە هێرشەکان تێیدا ڕوودەدەن و هەڵوێستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: لەم ماوەیەدا خیانەتێکی زۆر ڕوویداوە، بەڵام قسەیەکی کۆن هەیە کە دەڵێت دارێکی بەرهەمدار هەمیشە بەردی تێدەگیریت، ئەمەش واتای ئەوەیە: ئەگەر شۆڕشەکەمان ئەمڕۆ بەرهەمدار نەبووایە، ئەوا تووشی هێرشی توند نەدەبوو، وەک کچێکی عەرەبی ئەمڕۆ، شانبەشانی خوشکە کوردەکانم، دەمەوێت ئەو زنجیرە خیانەتە ڕابگرم کە لەم بازنەیەدا ڕوودەدات. چونکە یەک بازنە دەتوانێت زنجیرەی خیانەت بگۆڕێت.
"با گەلی عەرەبی ئێمە فریو نەدرێت و خیانەت نەکات"
ڕەشا عەلۆ لە بارەی ئەو هێرشانەی کە گەلی کورد ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڕایگەیاند، ئەوانیش مافی زۆریان هەیە و مافی ئاشتی و ژیانیان هەیە وتی: ئێمەی عەرەب کە لە ژێر چەتری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە ئارامی ژیاوین و ئێستاش دەژین، دەمانەوێت بە شەڕێکی تایبەت فریو نەدرێین و لە خیانەت دوور بخەینەوە.
"جەنگی ئێمە تەنها بە چەک نییە بەڵکو بە ئامێری مۆسیقاش دەکرێت"
ڕەشا عەلۆ لە کۆتایی قسەکانیدا باسی ئەو جۆرە ئامێرانەی کرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرش بەکاریدەهێنن و وتی: ئەمڕۆ خوشکی کوردم بە چەکەکەی دژی هێرشەکان دەجەنێت و منیش بە هونەرەکەم کە ئامێری مۆسیقای ئەربانێیە، شەڕی ئێمە تەنیا بە چەک نییە، هونەر ئاشتیشە، شەڕی ئێمە تەنیا بە چەک نییە، بەڵکو بە ئامێرە مۆسیقییەکانیش دەجەنگین، کاتێک ئێمە لە ڕێگەی ئەوانەوە کولتووری خۆمان دەردەبڕین، یەکگرتووییمان بەهێزتر دەبێت.