١٥ کەس کە مناڵیشیان تێدایە لە تێکچوونی ئەمنی سووریا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کوژراون

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ١٥ کەس لە ڕووداوە جیاوازەکانی توندوتیژی و چالاکیی تاوانکاریدا کوژراون.

ناوەندی هەواڵ

 

سووریا بەهۆی نەبوونی میکانیزمی کاریگەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی چەکەکان، شاهیدی پەرەسەندنی بەرچاوی کوشتنەکانە، ئەم قەیرانانە دەگەڕێندرێتەوە بۆ چەندین ساڵ شەڕ کە دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکانی لاواز کردووە و بۆشایی ئەمنیی گەورەتر کردووە و ژیانی دانیشتووانیان خستووەتە بەردەم مەترسی بەردەوام لە نێو لێپرسینەوەدا.

 

لە سایەی بەردەوامیی ئەو مەترسییانەی کە ژیانی مەدەنییەکان لە چەند ناوچەیەکی سووریادا دەخەنە مەترسییەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی سێ ڕۆژی یەکەمی مانگی تشرینی دووەمی ئێستادا، کوژرانی ١٥ هاوڵاتی مەدەنی بەڵگەدار کرد کە پێنج منداڵ لەخۆ دەگرن، ئەوەش لە ڕووداوی جیاواز و کردەوەی توندوتیژی و تاوانی تاوانکاریدا کە لەوانە فیشەکی هەڕەمەکی، پاشماوەی جەنگ، تاوانەکان، مردنی کەسێک لە ژێر ئەشکەنجەداندا.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ٤ی تشرینی دووەم، داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی گیانی مەدەنی و کۆتاییهێنان بە بۆشایی ئەمنی و بڵاوبوونەوەی چەک و ڕاوەدوونانی و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بگرنە ئەستۆ کە لە تاوانە تاوانکارییەکاندا بە پێی یاسا تێوەگلاون، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکان لە لێپرسینەوە و سزا ڕزگاریان نەبێت، هەروەها ڕوانگە داوای کرد، کە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تەقەی بێ جیاوازی و فیشەکی بێسەرپەرشت، لەگەڵیدا هەوڵەکان چڕتر بکرێتەوە بۆ لابردنی مین و پاشماوەی شەڕ، بەتایبەتی لە ناوچە نیشتەجێبوون و کشتوکاڵییەکان، جگە لەوەش داوای دەستپێکردنی کەمپەینی هۆشیاریی کرد بۆ پاراستنی منداڵان و هاوڵاتیانی مەدەنی لەم مەترسیانە.

 

ڕوانگە جەختی لەوە کردەوە، کە ١٥ کوشتن لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژدا نیشاندەرێکی مەترسیدارە بۆ ڕادەی ئەو هەڕەشانەی کە بەردەوام کاریگەرییان لەسەر مافی ژیان هەیە، ئەمەش پێویستی بە کردەوەی جددی و دەستبەجێ هەیە بۆ مسۆگەرکردنی پارێزراوی و ئاسایشی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەهێزکردنی سەروەری یاسا و کۆتاییهێنان بە بێ سزایی.