ژنانی گەنج: خاوەنداری لەم پرۆسەیە دەکەین
ژنانی گەنج جەختیان لەوەکردەوە کە زیلان "زەینەب کناجی" بە چالاکی خۆنەویستانەی هێڵی ئازادی ژنانی پاراست، لە پێناو بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەستایەوە.

ڕۆنیدا حاجی
حەسەکە-لە ٢٩هەمین ساڵیادی چالاکی خەباتکەر و پێشەنگی تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد زیلان "زەینەب کناجی"، پێنجەمین فێستیڤاڵی شەهید زیلان لە ڕۆژانی ٢٩-٣٠ی حوزەیران بەڕێوەچوو، ئەو ژنە گەنجانەی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردبوو، شەهید زیلانیان بەبیرهێنایەوەو بەڵێنیان نوێکردەوە بۆ پەیڕەوکردنی ڕێگای ئازادی.
"شەهید زیلان هێڵی ئازادی ژنانی پاراست"
سارا حسێن، ئەندامی پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی حەسەکە ڕایگەیاند کە زیلان ژنێکی کوردە و هێڵی ئازادی بۆ هەموو ژنان پاراستووەو وتی: بۆ ئێمە وەک ژنانی گەنج شەهید زیلان پێشەنگی هێڵی ئازادییە، زیلان بە کردە خۆنەویستەکەی خۆی نیشانی هەموو جیهانی دا کە ژنان ڕۆڵ و دەسەڵاتێکی گەورەیان هەیە، هێڵی ئازادی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی ژنان پێشکەشی کرد، ژنانی پێشەنگ وەک شەهید زیلان بازنەیەکیان پێکهێنا و بەرگرییان لێکرد، ئێمە وەک ژنە گەنجەکان شوێنکەوتووی هێڵی شەهید زیلانین و ڕێگە نادەین دوژمن هێرش بکاتە سەر هێڵەکەمان.
"زیلان ڕێگای ڕووناکی و هیوایە بۆ ژنان"
نورە هێمێ، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی دربەسی ئاماژەی بەوەکرد، هێز و خواستی شەهید زیلان ترسی لە دڵی زلهێزە دەسەڵاتدارەکاندا بەردا، وتی: کارەکەی شەهید زیلان لە هەر چوار گۆشەی کوردستان دەنگی دایەوە، درێژەدان بە خەبات بۆ ژنان بە کردەوەی ئەو بەڵێن دەدەین بە شەهیدانمان و شەهید زیلان، خەباتمان بەهێزتر دەکەین تا دەگەینە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
"زیلان پیلانگێڕانی ئاشکرا کردووە"
حەنان محەمەد لە پێکهاتەی عەرەب وتی: هێڵی شەهید زیلان هێڵێکە کە هەموو پێکهاتەکانی لە ستەم و کۆیلایەتی ڕزگار کرد، شەهید زیلان هێز و خواست و پێشەنگە بۆ ئێمە، هەروەک چۆن بە کردەوەکەی وەڵامی پیلانگێڕانی دایەوە و شکستی پێهێنا، بە هەمان شێوەش خەون و هیوای هەموو شەهیدان بەدی دێنین، بە جەستەی خۆمان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕزگار دەکەین، خەبات و بەرخۆدان پڕۆسەیەکە کە پێویستی بە پێشەنگایەتی هەیە، ئێمەش وەک ژنانی گەنج خاوەندارێتی ئەم پرۆسەیە دەکەین و ئازادی مسۆگەر دەکەین پێمان وایە ئەو خەباتەی کە ساڵانێکە بەردەوامە، دەگاتە ئەنجام.