"بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتێکە بۆ ئاشتی"
شیراز حمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوێکی گرنگە بەرەو دیموکراتیک و دامەزراندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی.

زەینەب عیسا
قامیشلۆ-بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، بانگەوازێکی هاوبەش و مێژوویی بوو کە بوو بە ڕێگای هەموو چارەسەرەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.
شیراز حمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد، گرنگی بانگەوازەکە و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیری و ئاشتی"
شیراز حمۆ ڕایگەیاند، بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازێکی مێژووییە بەرەو دیموکراتیک و دامەزراندنی ئاشتییەکی هەمیشەیی و وتی: بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بۆ هەموو گەلان و گەلانی نیشتەجێی ئێرە پێویست بوو ئەوە ژیانێکی هاوبەشە پێکەوە، لەوانەیە ئەو سیستمەی بەسەر ئەم کۆمەڵگەیانەدا سەپێندراون، نەمێنن. بە بەردەوامی ئەم سیاسەتانە هەرگیز ئاشتی و ئارامی جێگیر نابێت، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە دوو لایەنەوە قسەی لەسەر ئەو پرسە کردووە. هەم پێویستییەکانی دوای شەڕ و هەم لەناوچوونی ئەو چەمکانە، وەک چەمکی ڕەگەزپەرستی و ئایینی و سێکسیستی لە ناوچەکەدا، ئەم چەمکانە کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگەکان هەبووە، بەرەو جینۆسایدیان دەبات، هەر بۆیە پێویستە چارەسەرێک بۆ ئەم دۆخە بدۆزرێتەوە.
شیراز ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەکی دیکەوە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد کە خراوەتەڕوو، هەم بۆ کۆمەڵگە ئازادیخوازەکان و هەم بۆ هێزە دیموکراتیکەکان و بەکردەوە جێبەجێ کراوە وتیشی: لە هەردوو ڕووەوە ئەم بانگەوازە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی سەقامگیری بەدی بهێنرێت و ئاشتی بەڕێوەبچێت، پێویستە پێکهاتەیەک لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دروست بکرێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دەبێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت هەمووان بەرپرسیارانە لەم بانگەوازە نزیک ببنەوە.
" دەوڵەتی تورکیا ئەم دەرفەتە نەبینێت مەترسیارە"
شیراز حمۆ ئاماژەی بەوەدا، دەوڵەتی تورکیا ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەست بدات، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەوڵەتی تورک کە بەم شێوەیەی ئێستای خۆی بەردەوامە و قەدری ئەم دەرفەتە مێژووییە نازانێت، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ داواکارییەکانی کۆمەڵگە، ئێستا دەبینین چۆن سیستمی دەوڵەت- نەتەوە لەناو دەچێت، لەم دواییانەشدا دۆخی سووریا و شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەم شێوەیەیە سیستمەکان خەریکە کۆتاییان دێت، هەر بۆیە دەوڵەتی تورکیا ئەو کەسەیە کە زۆرترین کاردانەوەی هەیە، دەوڵەتی تورکیا ئێستا دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئەو ئاشتییەی کە بونیاد نراوەو یەکلایی دەکرێتەوە، دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەوان پرسەکە دوادەخەن، چونکە دەیانەوێت تەمەنیان درێژ بکەنەوە هەر چارەسەرێک دەبێت لەلایەن هەردوولاوە بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ داوای ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی کردووە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هێشتا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بەرەو چارەسەرێک.
"ئێمە پێداگری دەکەین لەسەر بینینی ڕێبەرەکەمان بە ئازادیی"
شیراز حمۆ سەرنجی بۆ گرنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و خەباتی ژنان بۆ گەیشتن بە ئازادی ڕاکێشا و لە کۆتاییدا وتی: پێویستە هەنگاو بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بنرێت، ئەم بانگەوازەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ خزمەتکردنی هەموو کەسێکە کە بتوانێت ژیانێکی ئازاد و کەرامەت و دیموکراسی بژی، بۆ ئەوەش چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت، ئاستی خەبات هێندەی تر بەرز دەبێتەوە، چونکە ئا شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوادا دروست بووە، ئەمەش ئەرکێکی زیادە دەخاتە سەر شانی ئێمە وەک بەرپرسیارێتییەک بەرامبەر بە پرۆسەی ئێستا، ئێمە پابەندین ئەگەر چالاکییەکانمان زیاد بکات، ئەم هەڵمەتە “دەمەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینم” بەو واتایایە کە ئێمە پێداگری لەسەر بینینی ڕێبەر دەکەین.