دیدار لە گەڵ زیندانیانی وان قەدەغەکرا
دیدارلە گەل زیندانیانی گرتووخانەی ئەمنی باڵای وان بۆ ماوەی مانگێک قەدەغەکرا.

ناوەندی هەواڵ
زیندانیانی قاوشەکانی ژمارە C-9, C-13, C-16, C-33 û C-21، لە گرتووخانەی ئەمنی باڵای وان بۆ ماوەی مانگێک دیدارلەگەڵ زیندانیان قەدەغەکرا.
ڕاگەیەندراوە کە ١٨ی ئادار پاسەوانان کاتێک سێ زیندانییان دەبردە قاوشەکان لێیانیان داون، زیندانییەکانیش بۆ شەرمەزارکردنی ئەم کارە چالاکیی دەنگ بەرزکردنەوەیان ئەنجامداوە و بەو پاساوە بەڕێوبەرایەتی گرتووخانەکە دیداری لە گەڵ زیندانیەکان قەدەغە کردووە.
بنەماڵەی زیندانیان کە بڕیارەکەیان پێ ڕاگەیاندراوە ناڕەزایەتییان لەو بارەیەوە نیشاندا.