ژنانی فەلەستین ٪٣٦ی لیستی هەڵبژاردن پێکدەهێنن
بەرەی دیموکراسی ڕزگاری فەلەستینی بەرنامەی سیاسی لیستی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە تەنیا ٣٦ ٪ ی ژنان دەتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن.
ناوەندی هەواڵ
ئیبراهیم ابو هجلە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی دیموکراسی بۆ ڕزگاری فەلەستین و هاوسەرۆکی لیستی گۆڕانی دیموکراتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە راموڵا سەبارەت بە هەڵبژاردنی ٢٢ی ئایار زانیاری خستەڕوو لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردنەکان تێیدا بەشداری ژنانیش ئاماژەی پێکرابوو.
پێگەی ژنان و گەنجان لە هەڵبژاردنەکاندا
وەک بەشی کۆمەڵایەتی، گرنگی بە یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەز و مافی ژنان بۆ بەشداری سیاسی، نەهێشتنی هەموو شێوازەکانی جیاکاری دژی ژنان دەدەن، هەروەها ڕیژەی گەنجان لە ٪٥٦ە لە هەڵبژاردنەکاندا، تیشکیشیان خستە سەر ڕۆڵی گەنجان و بەشداریکردنیان لە ناوەندی بڕیاردا، هاوکات کار دەکەن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو کەسانەی کە زانکۆیان تەواو کردووە و هەوڵیش بۆ چارەسەری بێکاری و هەژاری دەدەن.
هەڵبژاردنەکانی یاسادانان لە ٢٢ی ئایاردا دەبێت
بەپێی وتەی ئیبراهیم ابو هجلە، لیستی هەڵبژاردنەکان بۆ فەلەستین دەبێت، لەوانە ٦١ هەڵبژاردنە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەزە هەڵبژێردراون ٢٧ کاندیدن لە٪٤٤، هەروەها ٢٢ کەس بەشداری هەڵبژاردنەکان دەبن، ڕێژەی ژنانی بەشداربوو ٪٣٦ە، هەروەها ڕێژەی ئەو کەسانەی لە خوار تەمەنی ٤٠ ساڵەوەن لە سەرەتای لیستەکەوە دەبن.
هەڵبژاردنی یاسایی لە فەلەستین لە ٢٢ی مانگی ئازاردا ئەنجام دەدرێت، ڕۆژی دواتر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەندرێت، هەروەها ڕۆژی ٣١ی تەمموز هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوە دەچێت.
ت.پ