خەڵکی گۆنبەد دژی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دوو منداڵ ناڕەزایەتیان دەربڕی

خەڵکی شاری گۆنبەد کاووس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژی بڕیاری ئازادکردنی ئەو پاسدارە خانەنشینەی دەستدرێژی کردووەتە سەر دوو منداڵ.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری گۆنبەد کاووس لە پارێزگای گوڵستان لە وڵاتی باکوری ئێران، لە کاتی دەستدرێژی و گێچەڵکردن بە دوو منداڵی تەمەن ٧ و ٨ ساڵان، لەلایەن پاسدارێکی خانەنشینی گۆنبەدەوە، خەڵکی شارەکە لەبەردەم دادگای گۆنبەد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتیان دەربڕی.

 

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەو پاسدارە کە خانەنشینکراوی سوپای پاسداران بووە، بە قۆستنەوەی ئەو پۆستەی کە هەیبووە لە سوپای پاسداراندا بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری بەدەستبهێنێت و تاوانەکەی بەسەردا نەسەپێنرێت، سەرەڕای ئەوەی لەکاتی تاوانەکەدا لەلایەن خەڵکەکەوە دەستگیرکراوە.

 

خۆپیشاندەران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەریش لەلایەن سوپاوە دەستگیرکراون.

 

ت.پ