"ئەو ژنی ماڵەوەیە و کار ناکات"

تابلۆی "ئەو ژنی ماڵەوەیە و کار ناکات"، کارێکی هونەری منداڵێکی ١٦ ساڵانی هیندییە، بووەتە وێنەی لاپەڕەی سەرەکی "بەڵگەی ڕەگەزیی" و پەیامێکی توندە بۆ ئەقڵیەتی پیاوسالارانە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەجونەت سیندۆ ڤینیالە، هونەرمەندێکی تەمەن ١٦ ساڵە خەڵکی شاری کێرالای هیندستانە، تابلۆیەکی کێشاوە بە ناوی "ئەو ژنی ماڵەوەیە و کار ناکات"،  هەوڵی داوە بە کارکردنی تەنها یەک ڕۆژی دایکی لە ماڵەوەدا وێنا بکات، ئەم وێنەیە لە دواتردا بووە جێی سەرنجی جیهان.

 

کێشانی ئەو وێنەیە لە کاردانەوەی وتەیەکی باوکی ئەجونەت بووە کە هەمیشە ماندووبوونەکانی دایکی پشگوێ خستووە و پێی وتووە "ئەو ژنی ماڵەوەیە و کار ناکات".

ئەجونەتی ١٦ ساڵ وەک هەڵوێستێک لە ڕێگەی تابلۆیەکەوە هەوڵی پیشاندانی ڕەنج و هەوڵەکانی دایکی داوە کە ڕۆژانە ئەنجامی دەدات و مامۆستاکەی تابلۆکەی ڕەوانەی نوسینگەی هەرێمی کێرالای کردووە و تابلۆکەی لەو بنکەیەدا بە "بەڵگەی ڕەگەزیی" ساڵی ٢٠٢١ ی هیندستان هەڵبژێردراوە.

 

ت.پ