ژنانی دێرەزوور لە وتارێکدا باس لە پەیامی کۆتایی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
ژنان لە دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆڕێکدا لە شاری هەجین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، پەیامی کۆتایی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ ئەکادیمیای ژنۆلۆژی تاوتوێ کرد، دەیان ژن و نوێنەری ئەنجومەنە ناوخۆییەکان و لیژنەکانی ژنان بەشداربوون.

دێرەزوور
ژنان لە دێرەزوور جەختیان لەوەکردەوە کە پەیامی ئەم دواییەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان متمانەی ژنانی وەک هێزێک گەڕاندەوە کە توانای گۆڕانکاری و بنیاتنانی کۆمەڵگەی هەیە، پەیامەکە تەنها وتارێک نەبوو، بەڵکو ڕاگەیاندراوێکی شۆڕشگێڕانە بوو کە چارەسەری پێشکەش کرد کە ڕۆڵی ژنان بەهێزتر بکات.
ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبيا لە شاری هەجین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور کۆڕێکیان سازکرد، تیایدا باس لە پەیامی ئەم دواییەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان کرا، لەکۆڕەکەدا تیشک خرایەسەر ڕۆڵی ژنان لە بەهێزکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان لە کۆمەڵگەدا، دەیان ژن بەشدارییان لە وتارەکەدا کرد، لەگەڵ نوێنەری ئەنجومەنە ناوخۆییەکان، لیژنەکانی ژنان، چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گوندەکانی دێرەزوور.
سەرەتای وتارەکە بە وتارێک لەلایەن ئەمیرە رەوام، کارگێڕ لە لیژنەی خولی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبيا دەستی پێکرد، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، ئەو سەرکەوتنانەی بەدەست هاتوون لەئەنجامی وەرگرتنی ئەو ئایدۆلۆژیای ڕزگاریخوازانەیە کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیار کراوە، بەتایبەتی سەبارەت بە پێگەی ژن لە کۆمەڵگەدا.
ئەمیرە رەوام جەختی لەسەر پێویستی درێژەدان بەم ڕۆڵە کردەوە، بەتایبەتی لەژێر ڕۆشنایی ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی سووریا دەبێتەوە، دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ژنان لە ژیانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بووەتە پێویستییەک کە ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت.
بەشداربووان ڕوونیان کردەوە کە ئەو پەیامەی لەم دواییانەدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاراستەی ژنان کرد، نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی فکری قووڵی دەکرد، متمانەی ژنانی گەڕاندەوە وەک هێزێک کە توانای گۆڕانکاری و بنیاتنانی کۆمەڵگەی هەیە، پەیامەکە تەنیا وتارێکی ڕەمزی نەبوو، بەڵکو ڕاگەیاندراوێکی شۆڕشگێڕانە بوو کە چارەسەری ڕاستی و قووڵی پێشکەش کرد کە ڕۆڵی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی سیستەمی پیاوسالاری و ڕزگارکردنی کۆمەڵگە بە گشتی بەهێزتر دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بەشداری کاریگەرانەی ژنان لە پۆستە بڕیاردەرەکاندا پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرانە، خەباتی ژنان، سەرەڕای ئاڵەنگارییەکان، توانای ژنانی سەلماندووە بۆ هێنانەدی سەبارەت بە گۆڕانکاری خوازراو.
لە کۆڕەکەدا بەشداری ژمارەیەک لە بەشداربووان پێشکەشکرا، کە بیرکردنەوە و پاڵپشتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر بەهێزکردنی ژنان هەبووە، بەتایبەتی لەو بوارانەی کە ساڵانێکی زۆرە بەهۆی داب و نەریتە توندڕەوەکانەوە بەدەست پەراوێزخستنەوە دەناڵێنن، سوپاسی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، بەڵێنیاندا کە تا ژنان ئازادیی تەواو بەدەست بهێنن و بەشداری کاریگەرانەیان لە بنیاتنانی داهاتووی ناوچەکەدا بەردەوام بن.
لە پەراوێزی کۆڕەکەدا، سەفا محەمەد، کارگێڕی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبيا لە هەجین، پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بە ڕاگەیاندنێکی فیکریی ناوازە پێناسە کرد، کە جێگەی ژنانی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکدا گەڕاندەوە کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی ڕوگەزی دامەزراوە، پەیامەکە بانگەوازێکی ئاشکرای تێدابوو بۆ بەهێزکردنی ژنان لەڕێگەی خۆڕێکخستن و زانین و هۆشیاری لە مافەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەوە کردەوە کە ئازادی ژنان پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو پایەیەکی بنەڕەتییە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیدا، ئەو چارەسەری ڕادیکاڵ و مرۆڤایەتی پێشکەش کرد بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و باوەڕێکی قووڵی پێبەخشین کە ئێمە تەنها قوربانیی سیستەمێکی پیاوسالاری نین، بەڵکو دروستکەری داهاتوویەکی نوێین.
ڕوونیشیکردەوە، ژنان لە ناوچەی ڕۆژهەڵات توانای بەشداریکردنیان لە هەموو بوارەکاندا سەلماندووە، چ بوارەکانی سیاسی، سەربازی، یان کۆمەڵایەتی، ڕوونیکردەوە کە پەیامەکە ڕۆڵی ژنانی وەک شتێکی سەرەکی پێناسە کردووەتەوە، نەک تەنها ژێردەستە یان پەراوێزخراو، ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی کرد، زیاتر لە پاڵپشتی تیۆری بوو، دووبارە بنیاتنانەوەی هۆشیاری مێژوویی و کۆمەڵایەتی ژنان بوو، دوای ئەوەی لە مێژە لە ژیانی خۆیان دوور خرانەوە، پەیامەکە شوناس و دەنگی ژنانی وەک بزوێنەری سەرەکیی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی گەڕاندەوە.
نەهلە فەریح، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی گەل لە شاری هەجین ڕایگەیاند، ئەو پەیامە نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخانێکی ڕاستەقینەی گەشتی ژنانی دێرەزووری کرد، بەشداریکردن لە دووبارە دابەشکردنەوەی ڕۆڵەکان لەناو کۆمەڵگە، شکاندنی ئەو چەشنە چەقبەستووەی کە ژنانی لە ماف، بەشداریکردنی ژنانی زەوت دەکرد، بۆ ماوەیەکی زۆر کەس ژنی نەدەناسی و هیچ پۆست و ڕۆڵێکی پێنەدەدا، ئێمە بەتەواوی ئامادەنەبووین، ئەمڕۆ دوای پشتیوانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئایدۆلۆژیاکەی، ژنان لەسەر خۆیان دەست بەسەر مافەکانیاندا دەگرن و زیاتر لە ٥٠% بەشداریی ڕاستەقینەیان بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لەڕێگەی بنەمای هاوسەرۆکایەتییەوە.
ڕوونیشیکردەوە، گۆڕانکاری بووەتە بەرجەستە، نەک تەنها لە دامەزراوەکاندا، بەڵکو لەسەر ئاستی داب و نەریتی کۆمەڵایەتیش، ئێستا ژنان دەتوانن بە ئازادی بجوڵێن، بچنە ژوورەوە و دەربچن، بەشداری بکەن و قسە بکەن، پیاوان خۆیان لەگەڵ ئەم ڕاستییە نوێیەدا دەگونجێنن، ئەمەش لە گەشەسەندنی هۆشیارییەکەوە سەرچاوە دەگرێت کە ژنان مافی بەڕێوەبردنی ژیانی خۆیان هەیە.
نەهلە فەریح داوای لە ژنانی دێرەزوور کرد کە بازنەی کاریگەری و هۆشیاری خۆیان فراوانتر بکەن، بەردەوام بن لە دروستکردنی پردی متمانە لە نێوان ژنان و کۆمەڵگەدا، جەختیشی لەوە کردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هاودەنگییەکی گەورە هەیە، وتی: ئێمە ژنانی دێرەزوور لە ڕێگەی دیدار و گفتوگۆ وە پێکەوە دەوەستین، هەوڵیش دەدەین ئەو هۆشیارییە بگەیەنینە ئەو کەسانەی کە هێشتا پەیامەکەیان پێنەگەیشتووە،دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەیاری ژنان نەبووە، بەڵکو هاوپەیمانێکی ڕاستەقینەی گەشەپێدان و ئازادییان بووە.
لەژێر ڕۆشنایی ئەم پەیامە فیکرییە، ژنانی دێرەزوور چیتر چاوەڕێی ئەوە ناکەن کەسێک ڕۆڵیان پێ ببەخشێت، بەڵکو ڕێبازی خۆیان دروست دەکەن، بەهۆی ئەو باوەڕەوە کە بەشێکی دانەبڕاون لە هاوکێشەی گۆڕانکاری، لەگەڵ یەکگرتنی دەنگی ژنان لە سووریا، ڕۆڵی ژنان پێناسە دەکرێتەوە، ڕۆڵی ژنان تەنها وەک یارمەتیدەر نییە، بەڵکو وەک هێزێکی پاڵنەر و ناوەندییە لە بنیاتنانی نەتەوەیەکی ئازاد و بەشداربوو کە بە دادپەروەری و یەکسانی بەڕێوە ببرێت.