ڕۆژنامەنووسانی غەززە بەهۆی بوێرییان لە ڕاپۆرتکردنی مەیدانیدا ڕێزیان لێگیرا
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، لیژنەی ژنانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی لە شاری غەززە بۆ ڕێزگرتن لە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی ژن کە لەم دواییانەدا خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیییان وەرگرت وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانیان لە ڕووماڵکردنی مەیدانی لە کاتی شەڕدا.
ڕەفیف ئیسلیم
غەززە-لیژنەی ژنان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەم دواییانەدا خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیییان وەرگرتووە بەهۆی کارە نووسراو و بینراوەکانیانەوە کە لە کاتی شەڕی کەرتی غەززەدا بەرهەمیان هێناوە، لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستینی بەشدارییان کرد کە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان لە بارەگای سەندیکاکە لە شارەکە بۆ پشتیوانیکردنی هاوکارەکانیان کۆبوونەوە.
”ژنانی فەڵەستینی خاوەنی توانای ناوازەن”
ڕۆژنامەنووس شیرین کیالی، ئەندامی لیژنەی ڕەگەزی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، سەندیکاکە ئەو چالاکییەی بۆ ڕێزلێنان لەو ڕۆژنامەنووسانە ڕێکخستووە کە خەڵاتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیییان وەرگرتووە، وەک ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی ژنان لەسەر کارەکانیان لە کاتی شەڕی غەززە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کارەکانیانەوە ڕێز لە دە ڕۆژنامەنووس گیراوە، کە شێوازی جیاوازی وەک ڕاپۆرتی نووسراو، پارچە لێکۆڵینەوە، فیلمی دیکۆمێنتاری و چیرۆکی بەرژەوەندی مرۆڤ لەخۆدەگرێت، چەندین خەڵاتیان وەرگرتووە، دیارترینیان خەڵاتی شیرین ئەبو عەقلە، ڕۆژنامەنوسی کۆچکردوو، هەروەها باسی لەوەش کرد: کە لە نێو ئەوانەی ڕێزیان لێگیرا مەریەم ئەبودەقە، ڕۆژنامەنوسی کۆچکردوو بوو کە خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەرگرت بەهۆی بوێری لە ڕووماڵکردنی شەڕەکەدا.
جەختی لەوە کردەوە، کە ژنانی فەڵەستینی خاوەنی توانای ناوازەن، بەتایبەتی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە کاتی شەڕی غەززەدا بە سەرکەوتوویی کاری پیشەیی خۆیان لەگەڵ بەرپرسیارێتییە خێزانییەکانیان هاوسەنگ کردووە، هەروەها ڕێزگرتن لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووداوەکانیان لەسەر زەوی بەڵگەدار کردووە، شتێکی بنەڕەتییە و دانپێدانانە بە هەوڵەکانیان لە گەیاندنی ڕاستییەکان، کارەکانیان شایەنی ستایشە و سڵاوی خۆی ئاراستەی ژنان کرد لە هەموو شوێنێک، بە ڕووناکی کۆمەڵگە و نیوەکەی تری و هاوبەشی پیاوان لە بەنیادنان و ڕزگاریدا پێناسەی کرد.
"ئەم خەڵاتە ڕێزلێنانێکە بۆ هەوڵی ڕۆژنامەنووسانی غەززە لەو بوارەدا"
شوروق عەیلا، ڕۆژنامەنووس سینەماکاری بەڵگەنامەیی و یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی ڕێزلێگیراو، ئاماژەی بەوەدا: کە لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس لە بارەگای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بووە، چونکە خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتی لە لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان وەرگرتووە، بە ئاماژەیەکی میهرەبانانەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و دووپاتکردنەوەی ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسانی زانی کە لە بارودۆخێکدا بەردەوام بوون لە کار و ڕووماڵکردنیان کە سەخت دەبێت بەردەوام بێت بۆ هەر کەسێک.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو خەڵاتەی وەریگرتووە بۆ ڤیدیۆیەکی دیاریکراو یان پارچە نووسراوێک نییە، بەڵکو ئەنجامی ڕاپرسییەکی ساڵانەیە کە لەلایەن لیژنەکەوە ئەنجامدراوە بۆ هەڵبژاردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ناوچە جێناکۆکەکان لە سەرانسەری جیهاندا کاردەکەن، هەروەها ئەمساڵ لیژنەکە سەرنجی لەسەر ڕۆژنامەنووسانی غەززە بوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کاندید بم بۆ ئەو خەڵاتە، هەرچەندە سەرەتا خەڵاتەکەم ڕەتکردەوە، چونکە کەسانی دیکەش هەن شایستەترن، بەتایبەتی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە کاتی جەنگدا تەواوی خێزانەکانیان لەدەستدا.
شروق عەیلا شایەنی ئەو خەڵاتە بوو، بەپێی لیژنەکە ڕۆژنامەنووسێک بووە کە هاوژینەکەی کە ڕۆژنامەنووس ڕوشدی سیراج بووە لە کاتی هێرشەکەدا کوژراوە، کچێکی ساوای هەبوو و لە ئەرکی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان پاشەکشەی نەکرد، کارەکانی وەک ژنێک گرنگییەکی تایبەتی هەبوو کە ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا، بە تایبەت کە هەمیشە هەوڵی دەدا ڕێوشوێنی پارێزراوی پیشەیی بپارێزێت، هەر جارێک دەچێتە دەرەوە بۆ سەر کارەکەی، نەیدەزانی دەگەڕێتەوە بۆ لای منداڵەکەی یان نا، نیگەرانییەکەی دیکەش ئەوەیە کە چۆن ئامێرە ڕۆژنامەوانییەکەی دەپارێزێت.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژنامەنووسانی ژن سەرەڕای ئەوەی لە ڕووی جەستەییەوە دوای دوو ساڵ لە جەنگ ڕزگاریان دەبێت، بەڵام هێشتا بەدەست پەڵەی قووڵی دەروونییەوە دەناڵێنن، ئەوان جەختیان لەسەر گرنگی وەرگرتنی ئەم جۆرە پشتگیرییە ڕەوشتیەکردەوە، بەتایبەتی دانپێدانانێک کە تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتەکانیان، هەرچەندە بچووک دەرکەون، ئەوان ڕایانگەیاندووە، هەستکردن بە قەدرزانی لەلایەن کەسانی دیکەوە لە ڕۆژی جیهانی ژناندا بەهایەکی تایبەتی هەیە و هەروەها شەڕەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١٤ هەزار ژنی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ کورسییەکانیان لەناو ئێمەدا چۆڵن، بەڵام ژنان بەردەوامن لە بیرخستنەوەی خۆیان کە کۆڵنەدان هەڵبژاردن نییە، بەڵکو ئەرکێکە کە ناچاریان دەکات بەردەوام بن لەوەی دەستیان پێکردووە.
”سێ خەڵات و ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوە”
ئیبتیسام مەهدی، ڕۆژنامەنووس بیری دێنێتەوە کە لە کاتی شەڕی کەرتی غەززەدا سێ خەڵاتی بەدەستهێناوە، دوایینیان بەهۆی لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ دامەزراوەی ئاریج بە ناوی "دۆزینەوەی زیانبەرکەوتووانی مۆتەکەی قەناس"، ئەم لێکۆڵینەوەیە خەڵاتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ باشترین لێکۆڵینەوە لە ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستهێنا، هەروەها لێکۆڵینەوەکە زیاتر لە سێ مانگی خایاندووە بۆ تەواوکردنی و زیاتر لە ٢٥ جار سەردانی سایتەکەی کردووە بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکان لە ڕێگەی چاوپێکەوتن لەگەڵ زیانبەرکەوتووان لە گرتە ڤیدیۆییە ڕەش و سپییەکان کە بۆی نێردراوە.
ڕوونیکردەوە، کە لە کاتی کارکردنیدا ڕووبەڕووی هەراسانکردن بووەتەوە لەلایەن ئەو خێزانەی کە پێویستی بە چاوپێکەوتن هەبووە، چەند جارێک هەڕەشەی لێکرا و لە شوێنەکە دەرکرا، بەڵام سەلماندی کە زیانبەرکەوتووان هاوڵاتی مەدەنین، ئەمەش بە پێچەوانەی بانگەوازی مۆتەکەکانیقەناس بەدەستە کە دەیانوت کارمەندی سەربازین، هەروەها دانپێدانانی ئەمڕۆ هیوا و پاڵنەرێکی پێبەخشیوە بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی و هەوڵدان بۆ باشی، سەرەڕای هەموو مەترسییەکانی ڕۆژنامەگەری بەتایبەتی بۆ ژنان و ژنانی گەنج لە کاتی جەنگدا، هەروەها هەستیاری بوونی هەندێک لەو زانیاریانەی ئاشکرای دەکەن.
"ئەم دانپێدانانە هاندەرێک دەدات بە ڕۆژنامەنووسان بۆ بەردەوامبوون"
ئیسرا بەلعاوی، ڕۆژنامەنووس دووپاتی کردەوە، کە کاتێک بانگهێشتی ڕێزلێنان لە لایەن سەندیکای ڕۆژنامەنووسانەوە وەرگرت، هەستی بە سوپاسگوزاری کرد کە کەسانێک هەبوون کە هەوڵەکانی بەرز نرخاندووە و پاڵپشتییان کردووە لە درێژەدان بە کارە ڕۆژنامەوانییەکانیدا، تەنانەت کەسانێک هەبوون کە دەیانویست بەشداری لە خۆشییەکەیدا بکەن بەم دەستکەوتە بچووکە، هەروەها خەڵاتێکیشی لە دامەزراوەی میدیایی جزیرە وەرگرتووە بۆ باشترین کورتە چیرۆکی بەرژەوەندی مرۆیی.
ئیسرا بەلعاوی نکۆڵی لەوە ناکات کە کارە ڕۆژنامەوانیەکەی بە دەرفەتێکی بەنرخ دەزانێت بۆ ئەوەی دەنگ بەو ژنە خەمگینانەی فەڵەستینی بدات کە لەکاتی هێرشەکەدا هەموو شتێکیان لەدەستداوە، ئەو کەرامەتەی کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان، بۆ ئەو واتای زۆری هەبوو، هەروەها وەک هەموو ژنانی جیهان، پێویستی بەوەیە هەست بە بەها و قەدرزانی بکات لەبەرامبەر هەموو هەوڵەکانیدا، هەست بە شانازییەکی بێئەندازەی دەکات کە لە نێو ئەو ژنانەدا وەستاوە و چەپڵە لێدانی ئەوانی وەرگرتووە.